lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سیاسه‌تى رژیم له‌ گیرۆده‌کردنى لاوان به‌ مه‌وادى مۆخه‌دیر

سیاسه‌تى رژیم له‌ گیرۆده‌کردنى لاوان به‌ مه‌وادى مۆخه‌دیر
عه‌تا جه‌عفه‌رى

هه‌روه‌ک هه‌مووان ئاگادارن رژیم له‌سه‌ره‌تاوه‌ سیاسه‌تى جینایه‌تکارانه‌ى، له‌مه‌ر٠ لاوانى ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان به‌ کار هێناوه‌ و به‌ هاوکارى جیره‌خۆره‌کانى خۆى رۆژ له‌ دواى رۆژ له‌ فکرى له‌ ناوبردنى هه‌ست وئامانجى لاوه‌کاندایه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ سیاسه‌تى چه‌په‌ڵى بلاوکردنه‌وه‌ى مه‌وادى مۆخه‌دیرى له‌ ئێران و کوردستان په‌ره‌ پێداوه‌ و هه‌ر رۆژ به‌ هێنانى جۆرێکى نوێ له‌ مه‌وادى مۆخه‌دیر لاوه‌کان زیاتر گیرۆده‌ى ئه‌م په‌تایه‌ کردووه‌ و رۆژ له‌ دواى رۆژ رێژه‌ى گیرۆده‌ بووان به‌م نه‌خۆشینه‌ له‌ حاڵى زیاد بووندایه‌. به‌ پێى ئاماره‌کانى خودى

رژیم له‌ سێ مانگى یه‌که‌مى ئه‌مسالدا ١٤ تۆن مه‌وادى مۆخه‌دیر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌، سالانه‌یش زیاتر له‌ ٦٠ ٠  تۆن مه‌واد له‌ ئێران به‌کار ده‌بردرێ. به‌ وته‌ى کارناسان هه‌رزان بوونى ئه‌م مادانه‌و ده‌ستراگه‌یشتنى ئاسانى لاوه‌کان به‌م مه‌واده‌ هۆى که‌م بونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ئیعتیاده‌ که‌ ئێستا ته‌مه‌نى موعتادى له‌ ئێران دابه‌زیوه‌ بۆ ژێر ته‌مه‌نى ٢٠  ساڵ و رۆژ له‌ دواى رۆژ له‌ حالى دابه‌زیندایه‌. ئێستا له‌ بازاره‌کانى ئێران کر٠ینى جۆره‌کانى مه‌وادى مۆخه‌دیر له‌ کر٠ینى نان ئاسانتره‌ و ئه‌توانى له‌ هه‌موو پارک و کۆلانێکدا به‌ ده‌ستى بێنی، به‌ راده‌یێک که‌ ئیعتیاد خزاوه‌ته‌ ناو مه‌دره‌سه‌کان و زۆربه‌ى خوێندکاره‌کان به‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ گیرۆده‌ن، رێژه‌ى ته‌لاق به‌ هۆى ئیعتیاده‌وه‌ روو له‌ زیاد بوونه‌ و ئه‌توانین بڵێین زۆربه‌ى هه‌ره‌ زۆرى بنه‌ماڵه‌کان به‌ ده‌ست ئه‌م دیارده‌وه‌ ده‌ناڵێنن. ئێستا به‌کارهێنانى مه‌وادى سه‌نعه‌تى وه‌ک شیشه‌، کر٠اک، هێرۆئین و جۆره‌کانى حه‌بى هۆشبه‌ر له‌ پله‌ى یه‌که‌م دایه‌. له‌ ناو زیندانه‌کان مه‌وادى مۆخه‌در له‌ لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى به‌رپرسانى زیندانه‌وه‌ له‌ ناو زیندانیه‌کان بلاو ده‌کرێته‌وه‌ و به‌ ئاسانى مه‌واد به‌ ده‌ستى زیندانیه‌کان ده‌گات، به‌ جۆرێکه‌ له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ بازرگانى پێ ده‌کرێ.  کر٠ینى پارچه‌یه‌ک حه‌بى ٢٠ ٠  تمه‌نى له‌ ناو زیندان به‌ زیاتر له‌ ٢٠  بۆ ٣٠  هه‌زار تمه‌ن کرین و فرۆشى پێوه‌ ده‌کرێ، به‌ ئاسانى له‌ رێگه‌ى چاوپێکه‌وتنى حزورى یان له‌ رێى ئه‌و که‌سانه‌وه‌ که‌ به‌ ناوى کار کردن له‌ ناو زیندانه‌کان و له‌ ژێر چاودێرى به‌رپرسانى زیندان مه‌واد ده‌به‌نه‌ ژووره‌وه‌ بلاو ده‌کرێته‌وه‌. رژیمى ئاخوندیش به‌ ناوى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ مه‌وادى مۆخه‌در و بۆ شوێنه‌ پێ ون کردن، ماوه‌ ماوه‌ به‌ ئیعدامى چه‌ند زیندانیێک که‌ که‌مترین نه‌خشیان له‌ بلاو کردنه‌وه‌ى مه‌وادى مۆخه‌دیر هه‌یه‌ ئه‌یه‌ویت بڵێت که‌ دژى مه‌وادى مۆخه‌دیره‌، به‌لام له‌ راستیدا گه‌وره‌ فرۆشیارانى مه‌وادى مۆخه‌دیر کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانى رژیمى ئاخوندین که‌ به‌ بێ هیچ ترس و گرفتێک په‌ره‌ به‌م کاره‌ى خۆیان ئه‌ده‌ن. 

له‌ ئێران سیاسه‌تى رژیم سه‌رگه‌رم کردن و تووش کردنى بنه‌ماڵه‌کانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ گیرۆده‌ بوون به‌و نه‌خۆشیانه‌ له‌ بیرى ره‌خنه‌گرتن له‌ رژیم و که‌موکور٠ییه‌کان نه‌بن، هه‌روه‌ک ئاشکرایه‌ رژیم له‌ ناو زیندانه‌کان به‌ تیکه‌ڵ کردنى زیندانیه‌کان و ناردنى ئه‌و زیندانیانه‌ى که‌ هه‌ست و سۆزى نیشتمانى له‌ دڵیاندایه‌ بۆ به‌ندى زیندانیه‌کانى مه‌وادى مۆخه‌دیر و بلاو کردنه‌وه‌ى ئه‌نواعى حه‌بی ئیعتیاد هێنه‌ر له‌ ناو ئه‌و زیندانیانه‌ هه‌وڵى تووشکردنیان ئه‌دات. ئێستا ئیعتیاد له‌ ناو ژنان و کچانى ئێران بیداد ده‌کات و به‌م هۆکاره‌وه‌ رێژه‌ى فه‌سادى ئه‌خلاقى له‌ ناو کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام په‌ره‌ ده‌ستێنێ، به‌ ورد بونه‌وه‌ له‌ تاوانه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ سه‌رچاوه‌که‌ى ماده‌هۆشبه‌ره‌کانه‌ و رۆژ نییه‌ که‌ چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ به‌ هۆى کێشه‌ى ئیعتیاده‌وه‌ ژیانیان له‌ به‌ریه‌ک هه‌ڵنه‌ته‌کێ، رۆژ نییه‌ له‌ گۆشه‌و که‌نارى کۆلانه‌کان لاوێک به‌ هۆى نه‌خۆشی ئیعتیاده‌وه‌ گیان نه‌دات، رۆژ نیه‌ که‌سانى توشبوو به‌م نه‌خۆشینه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و جۆره‌ مه‌وادانه‌ ده‌ست نه‌ده‌نه‌ هه‌زاران کارى ناشیرین و دور له‌ بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کان. 

جا ئه‌گه‌ر ده‌ستى رژیم له‌م بازرگانیه‌دا نیه‌، چۆن ده‌بێ گه‌نجێک که‌ بۆ بژیوى رۆژانه‌ى رو له‌ سنوره‌کان ده‌کات تۆشى هه‌زاران کێشه‌ و گرفت ببێته‌وه‌، به‌لام هاوردنى هه‌زاران تۆن مه‌واد بۆ ناوخۆى ولات به‌ بێ کێشه‌و گرفت به‌رێوه‌ بچێت? چۆنه‌ که‌ کۆبونه‌وه‌ێکى ئاسایى لاوان یان خۆیندکاران له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ى توندى هێزه‌کانى رژیم به‌ره‌ورو ده‌بێته‌وه‌ به‌لام دانانى چه‌ندین شوێنى دروست کردنى مه‌وادى مۆخه‌درى سه‌نعه‌تى له‌ به‌رچاو رژیمدا ون ده‌بێت? چۆنه‌ که‌ نرخى پێداویستى ژیانى خه‌لک رۆژ له‌ دواى رۆژ زۆرتر ده‌بێت به‌لام نرخى مه‌وادى مۆخه‌دیر له‌ حالى که‌م بونه‌وه‌دایه‌ به‌ شێوه‌ێک که‌ نرخى هه‌ر گرام ماده‌ى شیشه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ١٥٠  هه‌زارتمه‌ن بووه‌ به‌لام ئیستا به‌ که‌متر له‌ ١٥٠ ٠  تمه‌ن له‌ به‌ر ده‌ستى لاوه‌کاندایه‌.

به‌ زانینى ئه‌م راستیانه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ رژیم هه‌رله‌ سه‌ره‌تاى ده‌سه‌لاته‌که‌یه‌وه‌ سیاسه‌تى دژه‌ مرۆڤانه‌و له‌ ناو بردنى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى لاوانى له‌ بیردا بووه‌ و به‌م چه‌شنه‌ به‌ره‌و روى لاوانى ئێرا
23
ن به‌ گشتى و کوردستان به‌ تایبه‌تى بووه‌ته‌وه‌.












12 ساڵ و 2 مانگ و 20 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سیاسه‌تى رژیم له‌ گیرۆده‌کردنى لاوان به‌ مه‌وادى مۆخه‌دیر

سیاسه‌تى رژیم له‌ گیرۆده‌کردنى لاوان به‌ مه‌وادى مۆخه‌دیر


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر