lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

"راگه‌یاندراوی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوایانه، سه‌باره‌ت بە شەرمەزار کردنی شەپۆلی نوێی لە سێداره‌دانی لاوانی کورد"



هاونیشتمانە بەڕێزەکان خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لاوانی هێژا کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان! رۆژنامه‌نووس‌و چالاکوانانی مه‌ده‌نی‌! بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ئێعدامی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە، لاوانی کورد لە بەشێک لە شارە کوردنشێنەکان چه‌ند خۆپیشاندانیان ساز کردووه. رۆژی ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی لە شاری مەریوان، لاوان بە هاتنە سەر شەقام و وتنەوەی کۆمه‌ڵێک دروشمی شۆڕشگێڕانە وەکوو "نا بۆ سێداره‌"، "هەتا کوردێ بمێنێ، کوردستانیش دەمێنێ" ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر بە لە سێدارەدانی رۆڵەکانی کورد بە دەستی رێژیمی ئێران نیشان دا. رۆژی دواتر و لە رێکەوتی 15ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1392ی هه‌تاوی لە شاری سەقز ، خەڵک هاتنە سەر شەقامەکان و بە دروشمی نەته‌وەیی وەکوو "هەر کورد بووین و هەر کورد ئەبین" پشتیوانی خۆیان لە لاوانی مەریوان بە نیسبەت شەرمەزار کردنی بەڕێوچوونی شەپۆلی نوێی لە سێدرانی لاوانی کورد، دەربڕی. لەم خۆپێشاندانە دا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنیەتییەکان هاتە ئاراوە و بە پێی هێندێک لە سەرچاوەکان ١٥ لاو له‌ شاری سەقز و به‌شێکی دیکه‌ له‌ لاوانی شاره‌کانی دیکه‌، دەستبە سەر کراون، و ئێستا لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێران، هێزە ئەمنیەتیی و یەگانی تایبەتی رێژیمی ئێران جێگیر کراون و بە توندی شاره‌کانیان ئەمنیەتی و میلیتاریزە کردووه‌. ئێمـە وەک رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێرای مەحکوم کردنی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ لە سێدارەدانی لاوان وگرتنی خەڵکی کوردستان هاودەنگی خۆمان لە گەڵ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبرین و رایده‌گه‌یه‌نین لە بەرامبەر ئەو گرتن و ئێعدام کردنانە بێ دەنگ نابین. ئەم کردەوانەی دەوڵەتی روحانی جارێکی دیکه‌ رۆخسار و ماهیه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ هەموو خەڵکی کوردستان دەرخست ، نیشانیدا که‌ لە گورینی مورەکانی کۆماری ئیسلامی ئیراندا، شتێکی بنه‌‌ڕه‌تی روو نادات و هیچ مافێک بە کورد رەوا نابینن جگە لە کوشتن و بڕیین، بۆیە نەک دەوڵەتی رۆحانی ئەگەر لە باشترین حاله‌تیشدا بێ و هه‌رکام له‌ مۆره‌کانی ئه‌و رێژیمه‌ دژه‌ مرۆڤانه‌یه‌ بێته‌ سه‌رکار، بەشی کورد هەر ژێردەسته‌ییە و لە ژێر ناو به‌ بیانووی جۆراوجۆره‌وه‌، رۆژانه‌ به‌ره‌ورووی زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ و ئیعدام ده‌کرێنه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ لە ماوەی ٨٧ رۆژ له‌ پاش هاتنە سەر کاری دەوڵەتی رووحانی هەتا ٨ی خەزەڵوەر، دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران لانیکەم 250 کەسیان ئیعدام کردووە، ئەگەر ئەو رەوتە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لە یەکەمین ساڵی دەسەڵاتداریی رووحانیدا ئێران رێکۆردێکی نوێ لە ئیعدام و پەت و سێدارە تۆمار دەکات. بۆ پێش گرتن له‌ زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ و ئیعدامی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و گەرانەوەی سەروەری بۆ خەڵکی خۆشەویستی رۆژهەلاتی کوردستان، یه‌کگروتوویی و یه‌کده‌نگی گه‌له‌که‌مان زامنی پاراستنی گیان وماڵی خەلکی کوردستان ده‌بێت. بۆیه‌ ئێمە وەک رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سێداره‌ نه‌درێت و به‌هه‌مووان بلێین، پێشه‌وامان فێری کردووین، له‌په‌تی سێداره‌ ناترسین. به‌ده‌نگێکی به‌رز هاوار بکه‌ین، که‌ئێمه‌ تاوانبار نین، داوای مافمان ده‌که‌ین. خه‌ممان، خه‌می رۆڵه‌کانی سه‌ر ئه‌و خاکه‌مان ده‌بێت، پێشتیوانی خۆمان ئاراستەی هاونیشتمانیانی بێ تاوانی خۆمان ده‌که‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین که‌ هه‌موومان به‌ یه‌کده‌نگ هاوار ده‌که‌ین "هەتا کوردێ بمێنێ، کوردستانیش دەمێنێ". ناوی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان - رێکخراوی لاوانی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستان - یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان - یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران - ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران - رێکخراوی لاونی یاری کورد - گرووپی کاری لاوان و قۆتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان - لاوانی پارتی سه‌ربه‌خۆیی - رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و - کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات

1451975_218563514984664_1964205674_n
هاونیشتمانە بەڕێزەکان
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
لاوانی هێژا
کۆڕو کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ مرۆڤ دۆسته‌‌‌کان!
رۆژنامه‌‌‌نووس‌و چالاکوانانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی‌!

بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ئێعدامی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە، لاوانی کورد لە بەشێک لە شارە کوردنشێنەکان چه‌‌‌ند خۆپیشاندانیان ساز کردووه.
رۆژی ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی لە شاری مەریوان، لاوان بە هاتنە سەر شەقام و وتنەوەی کۆمه‌‌‌ڵێک دروشمی شۆڕشگێڕانە وەکوو "نا بۆ سێداره‌‌‌"، "هەتا کوردێ بمێنێ، کوردستانیش دەمێنێ" ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر بە لە سێدارەدانی رۆڵەکانی کورد بە دەستی رێژیمی ئێران نیشان دا.
رۆژی دواتر و لە رێکەوتی 15ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری 1392ی هه‌‌‌تاوی لە شاری سەقز ، خەڵک هاتنە سەر شەقامەکان و بە دروشمی نەته‌‌‌وەیی وەکوو "هەر کورد بووین و هەر کورد ئەبین" پشتیوانی خۆیان لە لاوانی مەریوان بە نیسبەت شەرمەزار کردنی بەڕێوچوونی شەپۆلی نوێی لە سێدرانی لاوانی کورد، دەربڕی.

لەم خۆپێشاندانە دا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنیەتییەکان هاتە ئاراوە و بە پێی هێندێک لە سەرچاوەکان ١٥ لاو له‌‌‌ شاری سەقز و به‌‌‌شێکی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ لاوانی شاره‌‌‌کانی دیکه‌‌‌، دەستبە سەر کراون، و ئێستا لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێران، هێزە ئەمنیەتیی و یەگانی تایبەتی رێژیمی ئێران جێگیر کراون و بە توندی شاره‌‌‌کانیان ئەمنیەتی و میلیتاریزە کردووه‌‌‌.
ئێمـە وەک رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێرای مەحکوم کردنی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ لە سێدارەدانی لاوان وگرتنی خەڵکی کوردستان هاودەنگی خۆمان لە گەڵ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبرین و رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نین لە بەرامبەر ئەو گرتن و ئێعدام کردنانە بێ دەنگ نابین.

ئەم کردەوانەی دەوڵەتی روحانی جارێکی دیکه‌‌‌ رۆخسار و ماهیه‌‌‌تی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ هەموو خەڵکی کوردستان دەرخست ، نیشانیدا که‌‌‌ لە گورینی مورەکانی کۆماری ئیسلامی ئیراندا، شتێکی بنه‌‌‌ڕه‌‌‌تی روو نادات و هیچ مافێک بە کورد رەوا نابینن جگە لە کوشتن و بڕیین، بۆیە نەک دەوڵەتی رۆحانی ئەگەر لە باشترین حاله‌‌‌تیشدا بێ و هه‌‌‌رکام له‌‌‌ مۆره‌‌‌کانی ئه‌‌‌و رێژیمه‌‌‌ دژه‌‌‌ مرۆڤانه‌‌‌یه‌‌‌ بێته‌‌‌ سه‌‌‌رکار، بەشی کورد هەر ژێردەسته‌‌‌ییە و لە ژێر ناو به‌‌‌ بیانووی جۆراوجۆره‌‌‌وه‌‌‌، رۆژانه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌ورووی زیندان و ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و ئیعدام ده‌‌‌کرێنه‌‌‌وه‌‌‌.

جێگای ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ لە ماوەی ٨٧ رۆژ له‌‌‌ پاش هاتنە سەر کاری دەوڵەتی رووحانی هەتا ٨ی خەزەڵوەر، دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران لانیکەم 250 کەسیان ئیعدام کردووە، ئەگەر ئەو رەوتە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لە یەکەمین ساڵی دەسەڵاتداریی رووحانیدا ئێران رێکۆردێکی نوێ لە ئیعدام و پەت و سێدارە تۆمار دەکات.
بۆ پێش گرتن له‌‌‌ زیندان و ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و ئیعدامی رۆڵه‌‌‌کانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان و گەرانەوەی سەروەری بۆ خەڵکی خۆشەویستی رۆژهەلاتی کوردستان، یه‌‌‌کگروتوویی و یه‌‌‌کده‌‌‌نگی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان زامنی پاراستنی گیان وماڵی خەلکی کوردستان ده‌‌‌بێت.

بۆیه‌‌‌ ئێمە وەک رێکخراوه‌‌‌کانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی چیتر رۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان له‌‌‌سێداره‌‌‌ نه‌‌‌درێت و به‌‌‌هه‌‌‌مووان بلێین، پێشه‌‌‌وامان فێری کردووین، له‌‌‌په‌‌‌تی سێداره‌‌‌ ناترسین. به‌‌‌ده‌‌‌نگێکی به‌‌‌رز هاوار بکه‌‌‌ین، که‌‌‌ئێمه‌‌‌ تاوانبار نین، داوای مافمان ده‌‌‌که‌‌‌ین. خه‌‌‌ممان، خه‌‌‌می رۆڵه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و خاکه‌‌‌مان ده‌‌‌بێت، پێشتیوانی خۆمان ئاراستەی هاونیشتمانیانی بێ تاوانی خۆمان ده‌‌‌که‌‌‌ین و رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نین که‌‌‌ هه‌‌‌موومان به‌‌‌ یه‌‌‌کده‌‌‌نگ هاوار ده‌‌‌که‌‌‌ین "هەتا کوردێ بمێنێ، کوردستانیش دەمێنێ".

ناوی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان

- رێکخراوی لاوانی یه‌‌‌کیه‌‌‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستان
- یه‌‌‌کیه‌‌‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان
- یه‌‌‌کیه‌‌‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
- ناوه‌‌‌ندی لاوانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران
- رێکخراوی لاونی یاری کورد
- گرووپی کاری لاوان و قۆتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان
- لاوانی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی
- رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌‌‌و
- کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی لاوانی رۆژهه‌‌‌ڵات

11 ساڵ و 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

"راگه‌یاندراوی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوایانه، سه‌باره‌ت بە شەرمەزار کردنی شەپۆلی نوێی لە سێداره‌دانی لاوانی کورد"

"راگه‌یاندراوی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوایانه، سه‌باره‌ت بە شەرمەزار کردنی شەپۆلی نوێی لە سێداره‌دانی لاوانی کورد"


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر