ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنج‌و تێ‌ڕامانه‌و خواستی لێژنه‌ی ئاماده‌کارو رێکخراوه‌کانی پێک‌هێنه‌ری کونفڕانسه‌که‌شه، ئه‌وه‌یه که ئه‌م کۆنفڕانسه ده‌بێ ئاوێنه‌ی باڵانوێنی خواست‌و داخوازی‌یه‌کانی لاوانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا به پێی ریزبه‌ندی به‌رنامه‌و هێڵه گشتی‌یه‌کانی کۆنفڕانس، که له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی لاوانه‌وه بۆ جێ‌به‌جێ کردنی به لێژنه‌ی ئاماده‌کار سپێردراوه، داوا ده‌که‌ین:
یه‌که‌م:
بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەتی زاڵ به‌سه‌ر نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، له لایه‌ن دام‌و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی رێژیمی داگیرکەریی کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه، به‌داخه‌وه بەشداریی لاوان لە کۆنفرانسەکەدا بە شێوەی ئاشکراو حزووری لە نیوخۆی وڵات ئەستەمە، بۆیە کومیته‌ی ئاماده‌کار خۆشحاڵ ده‌بێ که لاوانی به‌هه‌ست‌و نیشتمان‌په‌روه‌ری وڵاته‌که‌مان، بۆ هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردنی کاره‌کانی کۆنفڕانس، راوبۆچوون و تێ‌بینی‌یه‌کانی خۆیان بۆ لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس بنێرن.
دووهه‌م:
داوا له سه‌رجه‌م لاوان‌و چالاکوانانی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵات، دانیشتوو له هه‌رێمی کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات که ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 35 ساڵه‌و خوازیاری به‌شداری له‌و کۆنفڕانسه‌دان، سی‌ڤی (C.V)خۆیان بۆ کومیته‌ی ئاماده‌کار له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوه‌کان و ئه‌م ئیمه‌یله‌وه
[email protected] تا رێکه‌وتی 10ی سه‌رماوه‌ز، بنێرن (دیاره له "سی‌ڤی"یه‌که‌تان‌دا ئاماژه به ته‌مه‌ن، پسپۆڕی، شوێنی نیشته‌جێ بوون، خوێنده‌واری‌و ... هتد، بکه‌ن تاکوو دواتر لێژنه‌ی ئاماده‌کار به پێی رێژه‌ی دیاری کراو نوێنه‌ره‌کان ده‌ست نیشان بکا).
هەروەها بۆ ئه‌ندامانی سه‌ر به رێکخراوه‌کان، رێژه‌یه‌کی دیاری کراو دانراوه‌و ئه‌وان هه‌رکام له رێگه‌ی رێکخراوی خۆیانه‌وه به پێی ئەو رێژە دیاری کراوە له رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، به‌شدار ده‌بن.
سێهه‌م:
لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له سه‌رجه‌م ئێوه‌ی خۆشه‌ویست داواکارین هه‌ر پێشنیار‌و سه‌رنجێکتان هه‌یه ده‌توانن له رێگه‌ی ئیمه‌یلی کۆنفڕانس (
[email protected]) یا خود نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، تێ‌بینی‌یه‌کانی خۆتان بۆ لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس بنێرن.
لێژنه‌ی ئاماده‌کاری یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات
24ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2713ی کوردی
15ی نوامبری2013ی زایینی