له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به گرتنی یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ٢٧١٣ی کوردی، کاتژمێر ١٠ ی سه‌رله به‌یانی به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کار، له باره‌گای کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا وێڕای باس و تاوتوێکردنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانس، ته‌وه‌ر و... بابه‌ته‌کانی نێو کۆنفرانس دیاری کران. بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی باسی نێو کۆبوونه‌وه‌که بریتی بوو له کۆمه‌ڵێک بڕیار و راسپارده، که له دووهه‌م راگه‌یاندراوی "یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات"دا بڵاو ده‌بێته‌وه و به ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ده‌گات. شایانی باسه که کۆبوونه‌وه‌که له کاتژمێر ٤ی ئێواره له که‌شێکی دۆستانه‌دا کۆتایی پێهات.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به گرتنی یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ٢٧١٣ی کوردی، کاتژمێر ١٠ ی سه‌رله به‌یانی به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کار، له باره‌گای کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا وێڕای باس و تاوتوێکردنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانس، ته‌وه‌ر و...
بابه‌ته‌کانی نێو کۆنفرانس دیاری کران. بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی باسی نێو کۆبوونه‌وه‌که بریتی بوو له کۆمه‌ڵێک بڕیار و راسپارده، که له دووهه‌م راگه‌یاندراوی "یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات"دا بڵاو ده‌بێته‌وه و به ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ده‌گات. شایانی باسه که کۆبوونه‌وه‌که له کاتژمێر ٤ی ئێواره له که‌شێکی دۆستانه‌دا کۆتایی پێهات.