حوکمی لەسێدارە دانی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێی رۆژههڵاتی کوردستان، پاش ٥ ساڵ راگیران لە زیندانی ناوەندیی رەشت لە پارێزگای گهیلان، جێبەجێ کرا. ئاژانسی هەواڵی کوردپا، بڵاویکردهوه رۆژی شەممەی رابردو هاوڵاتیەک بەناوی "مەسعود حەسەنپور" خەڵکی گوندی "گردە بلیج"ی سەربە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ لە زیندانی ناوەندیی شاری رەشت لەسێدارە درا. ئاماژهبهوهکراوه مەسعود حەسەنپور خێزاندار بوە تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری لەسێدارەدانی ناوبراو نەزانراوە. هەروەها رۆژی پێنجشەممەی رابردوش زیندانییەکی دیکەی کوردی خەڵکی گوندی "زێوە"ی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەناوی "عەزیزی عەتایی" لە زیندانی ناوەندیی شاری یەزد لەسێدارە درا. بەپێی ئامارێکی ئهو ئاژانسه لە ٣٤ رۆژی رابردودا، ٧٩ کهس لەزیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە لەکۆی ئەو رێژەیە ١٧ کەسیان هاوڵاتییانی کورد بوون.
حوکمی لەسێدارە دانی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێی رۆژههڵاتی کوردستان، پاش ٥ ساڵ راگیران لە زیندانی ناوەندیی رەشت لە پارێزگای گهیلان، جێبەجێ کرا.
ئاژانسی هەواڵی کوردپا، بڵاویکردهوه رۆژی شەممەی رابردو هاوڵاتیەک بەناوی "مەسعود حەسەنپور" خەڵکی گوندی "گردە بلیج"ی سەربە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ لە زیندانی ناوەندیی شاری رەشت لەسێدارە درا.
ئاماژهبهوهکراوه مەسعود حەسەنپور خێزاندار بوە تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری لەسێدارەدانی ناوبراو نەزانراوە.
هەروەها رۆژی پێنجشەممەی رابردوش زیندانییەکی دیکەی کوردی خەڵکی گوندی "زێوە"ی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەناوی "عەزیزی عەتایی" لە زیندانی ناوەندیی شاری یەزد لەسێدارە درا.
بەپێی ئامارێکی ئهو ئاژانسه لە ٣٤ رۆژی رابردودا، ٧٩ کهس لەزیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە لەکۆی ئەو رێژەیە ١٧ کەسیان هاوڵاتییانی کورد بوون.