به پێى راپۆرته کۆکراوه‌کان له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى سه‌رژمێرى ، بلاوکراوه و به‌رهه‌مه‌کانى ناوه‌ندى چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، له جۆزه‌ردانى ١٣٩١ ، ٢٣٥ راپۆرت له لایه‌ن لانیکه‌م ٥٠ ناوه‌ندى هه‌والنێرى یان مافه‌وانى بلاو کراوه‌ته‌وه. له لێکۆلینه‌وه‌ى ئه‌م ٢٣٥ راپۆرته ده‌رده‌که‌وێ که ١٠ ٦٧٠ ٢٥٤ حاڵه‌تى پێشێلکارى مافى مرۆڤ که ١١٦٦٣ حاڵه‌تیان پێشێلکارى راسته‌وخۆى مافى سه‌ره‌تایى مرۆڤه به‌له‌به‌رچاوه‌گرتنى به‌یاننامه‌ى جیهانى مافى مرۆڤ و ١٠ ٦٥٨٥٩١ حاڵه‌ت پێشێلکارى مافه که
به بوونى په‌یمانى نێونه‌ته‌وه‌یى، پێشێلکارى سه‌ره‌تایى مافى مرۆڤ ئه‌ژمار ناکرێن. زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌کانى پێشێلکارى ماف که راسته‌وخۆ له سیاسه‌ته‌کانى رژێم سه‌رچاوه ده‌گرێت و پێشێلکارى راسته‌وخۆى مافى مرۆڤ نیه، له به‌شى کرێکارى و مندالانه که بێکارى کرێکاران، مندالانى بێبه‌ش له خویندن و مندالانى کار له‌و بابه‌ته‌ن. جێگه‌ى باسه ئه‌م راپۆرتانه به هۆى ئه‌وه‌یکه رژێمى ئێران ئیزنى چالاکى به لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ نادات ته‌نیا به‌شێکى بچووکه له پێشێلکردنى مافى مرۆڤ له ئێران.
کرێکارى
له جۆزه‌ردانى ئه‌مساڵ ٣٤ راپۆرت له پێشێلکارى مافى کرێکاران له لایه‌ن چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران تۆمار کراوه که بریتییه له ٢٧ ١٨٧ حاڵه‌ت. به پێى ئه‌م راپۆرته‌٦١٨٧ کرێکار به هۆى داخرانى کارخانه یان که‌م کردنه‌وه‌ى کرێکار له‌سه‌ر کاره‌که‌یان ده‌رکراون، که ٤١٢٠ که‌سیان ١٧٦ مانگ حه‌قده‌سته‌که‌یان دواخراوه. ١٢ کرێکار به هۆى روداو له شوێنى کاره‌که‌یان یان نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى کارى گیانیان داوه، ١٠ که‌سیتریش بریندار بوون، ٧٤٧١ کرێکار له کار بێکار بوونه، ١٧ کارخانه یان کارگه‌ى به‌رهه‌مهێنان داخراوه. له‌م ماوه‌یه‌دا لانیکه‌م ٦٠ چالاکى کرێکارى ده‌ستبه‌سه‌ر و چالاکیک بۆ دادگاى شۆرش بانگهێشت کراوه. به پێى ئه‌م ئاماره و له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى پێشوو پێشێلکارى مافى کریکارى ٢٧ له‌سه‌د زیادى کردووه، له‌به‌راوه‌رد به مانگى پێشوو ٤١ له‌سه‌د که‌مى کردووه.
که‌مینه ئایینیه‌کان
له مانگى رابردوو له کۆى ١٩ راپۆرتى تۆمار کراو ٤٨ حاڵه‌تى پێشێلکارى مافى که‌مینه ئایینیه‌کان له ئێران روى داوه که بریتین له ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ٢٢ که‌س و بانگهێشتى ٧ که‌سیتر بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات، بانگهێشتى که‌سیکیتر له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه، پێش گرتن به چالاکى ئابوورى دوو شارۆمه‌ندى به‌هایى و کلیساێک له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه داخرا. هه‌روه‌ها ٦ که‌س له که‌مینه ئایینیه‌کان له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ٣٠ ٤ مانگ زیندان مه‌حکوم کراون، هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان به هه‌ڵکووتانه سه‌ر ماڵى شارۆمه‌ندان ده‌ستیان دایه پشکنینى ماڵى سێ که‌س له‌م شارۆمه‌ندانه و بێ حورمه‌تیان به که‌سێکیتریش کردووه. به پێى ئاماره‌کان له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى پێشوو ١٢ له‌سه‌د و به به‌راورد به مانگى رابردوو ٤ له‌سه‌د پێشێلکارى مافى که‌مینه ئایینیه‌کان زیادى کردووه.
که‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
له مانگى رابردوو له کۆى ٨ راپۆرتى تۆمار کراو ٣٢ حاڵه‌ت پیشێلکارى مافى که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ئێران روى داوه که بریتین له ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ١٣ شارۆمه‌ند و دادگایى کردنى ٤ که‌س. هه‌روه‌ها له ماوه‌ى مانگى رابردوو ١٥ که‌س له شارۆمه‌ندان به ٢١٣ مانگ زیندان، ٦٠ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو، ٢ ملیون ریاڵ جه‌ریمه مه‌حکوم کراون. به پێى ئه‌م ئاماره له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو پێشێلکارى مافى که‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ٣٣ له‌سه‌د که‌مى کردووه به‌لام له چاو مانگى رابردوو ٣٧ له‌سه‌د زیادى کردووه.
بازارى و پیشه‌یی
له مانگى رابردوو له کۆى ١٣ راپۆرتى تۆمار کراو ٣٣٦ حاڵه‌ت پێشێلکارى مافى بازاریان له ئێران روى داوه. داخرانى ٣٢٨ چایخانه، قاوه‌خانه و ناوه‌ندى په‌زیرایى، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ٣ که‌س له چالاکانى سنفى و پێش گرتن له کۆبونه‌وه‌ى شۆفیران، موحاکمه‌ى ٢ که‌س له چالاکانى سنفى و بێبه‌ش کردنى خانه‌ى مه‌تبوعاتى بوشهر له درێژه‌دان به چالاکى له پێشێلکارییه‌کانى مافى ئه‌سناف بووه که له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٥٠ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٥٠ له‌سه‌د پێشێلکارى مافى ئه‌سناف زیادى کردووه.
فه‌رهه‌نگى
له مانگى رابردوو له کۆى ٦ راپۆرتى تۆمار کراو ٣٠ ١٥ حاڵه‌ت پێشێلکارى مافى فه‌رهه‌نگى له ئێران روى داوه که بریتین له ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ٣ که‌س، پێش‌گرتن له قسه‌کردنى چالاکێکى فه‌رهه‌نگى، پێش گرتن له بلاوکردنه‌وه‌ى ٣٠ ٠ ٢ به‌رهه‌مى فه‌رهه‌نگى، هه‌روه‌ها داخرانى ٦ جێگاى فه‌رهه‌نگى و پێش گرتن له چالاکى دامه‌زراوه‌ێکى فه‌رهه‌نگى، به‌رپرسانى شوێنه‌وارى فه‌رهه‌نگى له پێراگه‌یشتن به جێگاێکى فه‌رهه‌نگى خۆیان بوارد. به پێى ئاماره‌کان پێشێلکارى مافى فه‌رهه‌نگى له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٤٤ له‌سه‌د زیادى کردووه، له چاو مانگى پێشوو ٣٠ له‌سه‌د که‌مى کردووه.
ژنان
له مانگى رابردوو له کۆى ٣ راپۆرتى تۆمار کراو ٢٥ حاڵه‌ت پێشێلکارى مافى ژنان له ئێران روى داوه. ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى لانیکه‌م ١٢ ژن به هۆى بێ حجابیه‌وه و چالاکێکى بووارى ژنان به ١٢ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێراو مه‌جکوم کرا. به پێى ئاماره‌کان پێشێلکارى مافى ژنان له چاو جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٦٦ له‌سه‌د و له به‌راورد به مانگى پێشوو ٣٣ له‌سه‌د که‌م بووه‌ته‌وه.
مندالان
له مانگى رابردوو له کۆى ٦ راپۆرت ١٠ ٦٤٧٠ ٧٦ مه‌ورد پێشێلکارى مافى مندالان له ئێران روى داوه که بریتییه له ٣٦٤٧٠ ٠ ٠ منداڵى بێ به‌ش له خویندن و ٧٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ منداڵى کار که مانگى رابردوو له لایه‌ن رۆژنامه حکومه‌تیه‌کانه‌وه بلاو کراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها چالاکێکى مافى مندالان ده‌ستبه‌سه‌ر و لانیکه‌م ٧٥ منداڵ له تاران له ته‌مه‌نى منداڵی‌دا ژیانى هاوسه‌ریان پێکهێناوه. به پێى ئاماره‌کان پێشێلکارى مافى مندالان له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٣٣ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ١٠ ٠ له سه‌د زیادى کردووه.
ئیعدام
له مانگى رابردوو له کۆى ٣٤ راپۆرتى تۆمار کراو ٩٧ حاڵه‌تى سه‌پاندن و به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدام له زیندانه‌کان یان له‌به‌ر چاو گشتى له ئێران روى داوه. له جۆزه‌ردانى ئه‌مساڵ ١٨ شارۆمه‌ند به تۆمه‌تى کوشتن و ده‌ست درێژى به ئیعدام مه‌حکوم کراون، ٦٦ زیندانى به تۆمه‌تى ماده هۆشبه‌ره‌کان، ده‌ست درێژى و دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا ئیعدام کراون. ٤٠ زیندانى به بلاو کردنه‌وه‌ى ره‌سمى ده‌زگاى قه‌زایى ئیعدام کراون، ٣٦ زیندانیش به شێوه‌ى نهێنى ئیعدام کراون. به پێى ئاماره‌کان سه‌پاندن و به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدام له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٢ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٢ له‌سه‌د که‌م بووه‌ته‌وه.
خویندکاران
له مانگى رابردوو له کۆى ٢٤ راپۆرت ٣٠ ٠ حاڵه‌تى پێشێلکارى مافى خویندکاران له ئێران روى داوه. به پێى ئه‌م راپۆرته ١١ خویندکارى زانکۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٠ خویندکار به‌ر لێدان که‌وتوون، ٢ که‌س دادگایى و که‌سێکیش بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگهێشت کراوه. هه‌روه‌ها ٣ خویندکار له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زاییه‌وه به ٦٩ مانگ زیندان و ١٤٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حکوم کراون و خوێندکارێکیش له خویندن بێبه‌ش کراوه. به پێى ئه‌م ئاماره پێشێلکارى مافى خویندکاران له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٨ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٦٠ له‌سه‌د زیادى کردووه.
زیندانیان
له مانگى رابردوو له کۆى ٥١ راپۆرت ٢٧٧ حاڵه‌تى پێشێلکارى مافى زیندانیان له ئێران روى داوه که بریتییه له هێشتنه‌وه‌ى زیندانیه‌کان له جێگاى خراب ١٦٤ حاڵه‌ت ، بێبه‌ش بوون له چاوپێکه‌وتن ٥ حاڵه‌ت ، بێبه‌ش بوون له ده‌رمانى پزشکى ١٨ حاڵه‌ت ، گواستنه‌وه‌ى زۆره‌ملى بۆ شوینى نادیار ٥ حاڵه‌ت ، گواستنه‌وه بۆ ژوورى تاکه‌که‌سى ١٣ حاڵه‌ت ، مانگرتنى ١٢ زیندانى سیاسى، به‌کار هێنانى که‌له‌بچه و پابه‌ند و فشار خستنه سه‌ر زیندانى ٣ حاڵه‌ت ، پێرانه‌گه‌یشتن به دادخاستى زیندانى یه‌ک حاڵه‌ت ، ١٨ حاڵه‌ت هه‌ره‌شه له زیندانیه‌کان، ٢ حاڵه‌ت دورخستنه‌وه‌ى زیندانى، مردنى دو زیندانى سیاسى به هۆى نه‌خۆشى و ٦ حاڵه‌ت جیا نه‌کردنه‌وه‌ى تاوان. هه‌روه‌ها له به‌شى ده‌ستبه‌سه‌ر کراوان، نادیار بوونى چاره‌نوسى ده‌ستبه‌سه‌ر کراوان ١١ حاڵه‌ت ، پێش گرتن له چاوپێکه‌وتنى ده‌ستبه‌سه‌ر کراوان ١٦ حاڵه‌ت ، هه‌ره‌شه له ده‌ستبه‌سه‌ر کراوان یه‌ک حاڵه‌ت ، بێبه‌ش بوون له پارێزه‌ر یه‌ک حاڵه‌ت ، بێبه‌شى له ده‌رمانى پزشکى دوو حاڵه‌ت ، شکه‌نجه‌ى رۆحى ده‌ستبه‌سه‌ر کراوان ٣ حاڵه‌ت که له به‌راورد به مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٤٧ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٣٥ له‌سه‌د پێشێلکارى مافى زیندانیان که‌م بووه‌ته‌وه.
ئه‌ندیشه و به‌یان
له مانگى رابردوو له کۆى ٤٩ راپۆرت ٦٣٦ حاڵه‌ت پێشێلکارى ماف له به‌شى ئه‌ندیشه و به‌یان له ئێران روى داوه که به پێى ئه‌م ئاماره ٢٤ که‌س له چالاکانى ئه‌م به‌شه ده‌ستبه‌سه‌ر، ٤ که‌س بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگهێشت کراوه و که‌سێکیش له دادگاى شۆرش دادگایى کراوه. لانیکه‌م ٦٠ سایتى ئینترنێتى له لایه‌ن کۆمیته‌ى فیلترینگ داخراوه و پێش به بلاو بونه‌وه‌ى گۆڤارێک گیراوه، کافى نێتێک داخراوه. هه‌روه‌ها ١٠ که‌س له چالاکانى ئه‌م به‌شه به ٦٧٨ مانگ زیندان، ١٢ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سیراو و ٥٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ریاڵ جه‌ریمه مه‌حکوم کراون. به پێى ئه‌م ئاماره پێشێلکارى له به‌شى ئه‌ندیشه و به‌یان له به‌راورد به جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو ٣٢ له‌سه‌د که‌م بووه‌ته‌وه له چاو مانگى پێشوو ٤ له‌سه‌د زیادى کردووه.