lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پانتایی جێگه‌ی سه‌رسوورمانی جیناته‌کانی رژیم له‌ سنووره‌کانی کوردستان

پانتایی جێگه‌ی سه‌رسوورمانی جیناته‌کانی رژیم له‌ سنووره‌کانی کوردستان

ب.رۆژین
ساڵیانێکی دوردرێژه‌ که‌ ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری ئاخوندی لاوان و خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کورد له‌ سنووره‌کانی کوردستان ده‌داته‌ به‌ر گولله‌ و رۆژانه‌ شاهیدی هه‌واڵ و راپۆرتی کوژرانی هاوه‌لاتیانی کوردین. رژیمی ئاخوندی له‌ ریشه‌وه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی جینایه‌ت و کوشتار و دروست کردنی ترس و توقاندن .
درێژه‌ی به‌ده‌سه‌لاتداریی خۆی داوه‌ و میلیتاریسم و سه‌پاندنی دۆخی شه‌ر سیاسه‌تی زاڵی ده‌سه‌لات به‌سه‌ر ناوچه‌ی کوردستان بووه‌.
له‌کاتێکدا که‌ ماوه‌ی ٣٥ ساڵه‌ به‌کرێگیراوانی رژیم سینگی کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی کورد به‌ گولله‌ کون کون ده‌که‌ن، باس کردن له‌و باره‌وه‌ و شیکردنه‌وه‌ی پانتایی و چۆنیه‌تی روودانی ئه‌و جینایه‌تانه‌ ره‌نگه‌ بابه‌تێکی نوێ نه‌بێ، به‌لام له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوو له‌درێژه‌ی ئه‌و ره‌وته‌ جارێکی دیکه‌ شاهیدی روودانی دوو جینایه‌تی که‌م پێشوونه‌ و تا راده‌یێک جێگه‌ی سه‌رسوورمان و دژوار بۆ باوه‌رکردن بووین.
هه‌واڵی کوژرانی گه‌نجێکی نه‌وسوودی سه‌ره‌‌ڕای بوونی کارتی سه‌وزی هاتوچوو له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌واڵی کوژرانی کچێکی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌ی کورد خه‌ڵکی بانه‌ به‌ بیانووی بوونی باری قاچاخ زۆر هه‌ژێنه‌ر و جێگه‌ی داخ بوو.
هێزه‌ چه‌کداره‌کانی پاسگای مه‌لانده‌ر ٢ لاوی نه‌وسوودیان به‌ بێ هیچ ئاگادارکردنه‌وه‌ و هۆکارێک دایه‌ به‌ر ره‌گباری گولله‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ئیحسان په‌یام لاوی ٢٢ ساڵه‌ی نه‌وسوودی هه‌ر له‌وێ گیانی دا و کاروان حه‌یده‌ریش به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدابوو که‌ هه‌ردووکیان کارتی سه‌وزیان پێ بووه‌ که‌ له‌ لایه‌ن خودی ده‌سه‌لاته‌وه‌ به‌ هێندێک مه‌رج ده‌درێته‌ کۆڵبه‌ران تا له‌و ناوچانه‌ به‌ ئازادی هاتووچۆ بکه‌ن. له‌دوای ئه‌و جینایه‌ته‌ له‌وپه‌‌ڕی بێ شه‌رمی دا رژیم سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ئیحسان ده‌کات و داوایان لێده‌کات سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ بێ ده‌نگ بن و هه‌واڵه‌که‌ی بلاو نه‌که‌نه‌وه‌ و له‌هه‌مان کاتیشدا به‌ڵینی پێراگه‌یشتن به‌و بابه‌ته‌ ده‌ده‌ن به‌ خانه‌واده‌ی په‌یام . ئه‌و به‌ڵین و وه‌عده‌یه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ ماوه‌ێک له‌مه‌وپێش له‌کاتی روودانی جینایه‌تێکی هاوشێوه‌ و دانی به‌ڵینی پێراگه‌یشتن به‌ رووداو و به‌سزاگه‌یاندنی بکوژانی کوڕی ماڵی میدحه‌ت نیا که‌سی بکوژ ته‌نیا به‌ ٢٠ ٠  هه‌زار تمه‌ن سزا درا و پاشان ئازاد کرا و په‌روه‌نده‌که‌ش داخرا.

له‌ ناوچه‌ێکی تری کوردستان ئه‌وین عوسمانی کچه‌ کوردی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌ له‌کاتێکدا که‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌که‌ی به‌ مه‌به‌ستی سه‌یران چووبوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار و له‌کاتی گه‌‌ڕانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی جل و به‌رگ شه‌خسی سه‌ر به‌ رژیم به‌ بیانووی بوونی که‌ل و په‌لی قاچاخ درانه‌ به‌ر گولله‌ و له‌ ئه‌نجام دا ٢ گولله‌ به‌ر پشت و قاچی ئه‌وین عوسمانی که‌وت و له‌دوای رۆژێک مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی دا و ده‌زگیرانه‌که‌شی له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندراوه‌. هێزه‌کانی رژیم له‌ ووته‌کانیان دا ئیدعایان کرد که‌ به‌ هه‌ڵه‌ ماشینی هه‌ڵگری ئه‌وین و ده‌زگیرانه‌که‌یان داوه‌ته‌ به‌ر گولله‌ و هه‌ر وه‌ک سیناریۆکانی پێشوو خوازیاری بێده‌نگی خانه‌واده‌ی ئه‌و ئازیزانه‌ بوون. 

 به‌ راستی تاوانی ئه‌و کچه‌ کورده‌ که‌ ته‌نیا حه‌وتووێکی بۆ کاتی زه‌ماوه‌ند مابوو چ بوو تا شایانی کوشتنێکی له‌و جۆره‌ بێ به‌زییانه‌ بێ? تاوانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ که‌ له‌هه‌موو شوێنیکی ژیانیان سێبه‌ری مه‌ئمورانی جینایه‌تکاری رژیم قورساییان به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌کات و هه‌موو تاکێکی کورد به‌ مه‌ترسی ده‌بیندرێ و ته‌نانه‌ت ترسیشیان له‌ کچێکی ١٧ ساڵه‌ش هه‌یه‌، چیه‌?  یان خود ئه‌وه‌ی که‌ رژیم له‌کاتێکدا کارتی سه‌وز بۆ کۆڵبه‌رانی کورد ده‌رده‌کات و متمانه‌ی ئه‌وه‌یان پێده‌دا که‌ به‌ بوونی ئه‌و کارته‌ گیانیان ده‌پارێزرێ و له‌و لاشه‌وه‌ ده‌کرێنه‌ ئامانجی فیشه‌کی چه‌که‌کانیان، ده‌یانهه‌وێ چ شتێک بسه‌لمێنن? ده‌یانهه‌وێ بڵین ئه‌و ناوچه‌ له‌ ئێران هیچ قانوون و رێساێک نایگرێته‌وه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری کاره‌ساتبارترین جینایه‌ته‌کانیش به‌ پارێزراوی ده‌مێننه‌وه‌ و هیچ جۆره‌ پێراگه‌یشتن به‌ بابه‌ته‌که‌ش له‌ئارادا نابێ? 

راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌لات هێشتا له‌سه‌ر بناغه‌ی فه‌رمانی جیهادی ساڵی ٥٨ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵس و که‌وت ده‌کات و بۆ ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌ک له‌ نێو خه‌ڵکی چه‌کدار و بێ چه‌ک و ژن و پیاو و منداڵ و لاو بوونی نییه‌  و ئه‌وه‌ی گرینگه‌ کوشتن و داخدارکردنی دایکان و پێش گرتن له‌ چاره‌سه‌ری برینه‌کانی چه‌ندین ساڵه‌ و پێشگرتن له‌ قه‌تماغه‌ به‌ستنیانه‌. ئێستا ئه‌و جینایه‌تانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ زیندانه‌کان به‌ ئیعدامی رۆڵه‌کانمان به‌رێوه‌ بچێ و یان له‌ زانستگاکان له‌رێگه‌ی کوشتنی خوێندکارانی کورد و یان کوشتنی کۆڵبه‌ران که‌ ته‌نانه‌ت کارتی سه‌وزیان پێ بێ و یان خود  کوشتنی کچانی چاوه‌رێی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش به‌ بیانووی باری قاچاخ ، بۆ ده‌سه‌لات جیاوازیی نییه‌ و گرینگ ئه‌وه‌یه‌ رۆڵه‌کانی کورد له‌ناو ببرێن و خه‌ڵکی کوردستان بخه‌نه‌ ناو ماته‌م و پرسه‌ی ئازیزانیان. 

به‌لێ ناوه‌رۆکی ئه‌و نیزامه‌ سه‌ده‌ نێوه‌راستیه‌ ئه‌و راستیانه‌یه‌ که‌ ئاماژه‌مان پێدا و هیوا به‌ستن به‌ هه‌ر جۆره‌ ئاڵوگۆرێک له‌ سیاسه‌ته‌کانی رژیم له‌ راست خه‌ڵکی کوردستان خه‌یالێک زیاتر نییه‌ و ته‌نیا رێگه‌ی رزگاریی له‌ ده‌ست ئیستبدادی ئاخوندی یه‌کگرتوویی بۆ له‌ناوبردن و رووخانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یه‌. 
998802_676142902417978_2090826742_n


11 ساڵ و 14 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پانتایی جێگه‌ی سه‌رسوورمانی جیناته‌کانی رژیم له‌ سنووره‌کانی کوردستان

پانتایی جێگه‌ی سه‌رسوورمانی جیناته‌کانی رژیم له‌ سنووره‌کانی کوردستان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر