"/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سیاسـه‌تـی رۆحـانی ، راسـت یـان درۆ?

 سیاسـه‌تـی رۆحـانی ، راسـت یـان درۆ?

هۆگر
ماشینی ئیعدام له‌ ئێران به‌ خێرایی که‌وتۆته‌ جووڵه‌. نه‌یاران، رخنه‌گران و بیرجیاوازان به‌ره‌ورووی هه‌‌ڕه‌شه‌، زیندان و له‌سێداره‌ دان بوونه‌ته‌وه‌. تیرۆری نه‌یاران و ره‌خنه‌گرانی سیاسی و باوه‌ره‌ندان، هه‌ر له‌ کاتی به‌ تالان بردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ لایه‌ن ئاخونده‌ توندره‌وکان به‌ یه‌کێک له‌ رێوشوێنه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ولات له‌ هه‌موو بواره‌کاندا چاولێکراوه‌. هه‌موو تاکێک له‌ ئێران و کوردستاندا پێویسته‌ چوارچێوه‌کانی حوکمرانی و رێوشوێنه‌ .
تایبه‌تیه‌کانی رژیمی فاشیستی رژیمی ئاخوندی له‌ به‌رێوه‌بردنی حکوومه‌ت و هه‌لس و که‌وتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و وه‌لات و جیهاندا بناسێ. به‌ بێ ناسینی وردی چوارچێوه‌کانی ده‌سه‌لاتداری ئه‌و رژیمه‌، ناوه‌رۆکی ئیدئۆلۆژی فاشلی ئاخوند و پاسداره‌کانی قوتابخانه‌ی "خومه‌ینیسم" ناتوانین به‌ شێلگێری و به‌ به‌رده‌وامی له‌ رێی خه‌بات و له‌ناو رووداو و ئه‌گه‌ره‌کانی سیاسی و هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌یی بمێنینه‌وه‌.

ئێوه‌و ئه‌م پێناسه‌ کورته‌:

١ـ ئه‌گه‌ر له‌ رووداو و که‌ین و به‌ینه‌کانی ناو بازنه‌ی  ده‌سه‌لاتی ئاخوندی و پێوه‌ندی به‌ ده‌سه‌لاته‌کانی ناوچه‌یی و جیهانی دا له‌ هه‌ستیاری به‌ دوور بین و به‌ له‌سه‌ره‌خۆیی و خۆراگرییه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماکانی باوه‌‌ڕ و بۆچوونی سیاسی، ده‌بێ له‌ خاڵه‌کانی سه‌ره‌کی مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد پارێزگاری بکه‌ین .

٢ـ دژکرده‌وه‌ی شیاو و لوژیکی له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره‌ رووداوێک سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر لایه‌نێک ره‌چاو بکه‌ین.

٣ـ ئه‌و پێناسانه‌ بۆ به‌ره‌ی لاو و لایه‌ن و هێزه‌ سیاسیه‌کان شی بکه‌ینه‌وه‌ و هه‌مووان بۆ خۆ به‌دوور گرتن له‌ فێله‌کانی رژیم ئاماده‌ و ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌. 

له‌به‌رچاو گرتنی خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه‌ ده‌رگاکانی رۆشنگه‌ری بۆ به‌ره‌ی خه‌باتکارانی نوێ ده‌کرێته‌وه‌. متمانه‌ نه‌کردن به‌ فێڵه‌کانی ٣٤ ساڵه‌ی ئه‌و رژیمه‌ و دوش دامان له‌ به‌ڵێنه‌ درۆ و بێ بنه‌ماکانی خۆی ئه‌بێته‌ خاڵی ده‌سپێکردنی هیواداری نه‌ته‌وه‌یی له‌ ده‌ربازبوون له‌ به‌ندی نه‌زانی و سته‌مگه‌ری. 

هێره‌می ده‌سه‌لات له‌ ئێراندا له‌سه‌ر بنه‌مای ئیدئۆلۆژی هروژمکه‌ری شیعه‌ی دوانزده‌ ئیمامی ویلایه‌تی فه‌قیه‌  و له‌سه‌ر حاشاکردن له‌ هه‌موو لایه‌ن و بیروباوه‌‌ڕه‌کانی تر و داسه‌پاندنی رای که‌سێک به‌سه‌ر هه‌موواندا دامه‌زراوه‌ و چۆته‌ پێش که‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌: 

تێکه‌لاوی و په‌یوه‌ندی هاوته‌ریب و جاروبار هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه‌ و باڵه‌کانی ده‌سه‌لاتی ناوخۆیی رژیم و جێگۆرکێ و دامه‌زراندنی  که‌س و ئه‌ندامه‌کانی له‌هه‌موو به‌شه‌کانی ده‌سه‌لات به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام و بگۆڕ له‌ شوێن و کاتی جۆراوجۆردا بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاوکارییه‌کی نه‌هێنی و یه‌کریز له‌ناو حکوومه‌ت دا و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌شدا به‌ رۆاڵه‌ت نه‌سازان و مشت و مرێک دیار بێت. 

به‌هره‌ وه‌رگرتن له‌ که‌سانی ناو بازنه‌ی ده‌سه‌لات له‌ دامه‌زراوه‌کانی جۆراوجۆر و به‌ کارهێنانیان له‌ شوێن و پۆست و مه‌سئولیه‌تی تردا باوه‌ بۆ نمونه‌ بوونی شۆڕای پاراستنی قانونی بنه‌‌ڕه‌تی و دامه‌زراوه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان و هێزی دادوه‌ری و به‌رگری له‌ رژیم له‌ هه‌موو ئیداره‌ و دامه‌زراوه‌کاندا هۆی ئه‌وه‌ی که‌سانی نوێ و بیرجیاواز له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌لات دا نه‌توانن بێنه‌ ناو حکوومه‌ته‌وه‌. 

 

بۆ وێنه‌:

ئه‌ندامانی شۆڕای پاراستنی یاسای بنه‌‌ڕه‌تی (شۆرای نیگه‌هبان) دوانزه‌ که‌سن که‌ ٦ که‌سیان ئه‌بێت له‌ ئاخونده‌کان بن و له‌ لایه‌ن وه‌لی فه‌قیهه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن. شه‌ش که‌سی تر به‌ راسپارده‌ی وه‌لی فه‌قیه له‌ لایه‌ن مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به‌ ده‌زگای ده‌سه‌لاتی وه‌لی فه‌قیه ئه‌ناسێندرێن. به‌رپرسی ئه‌و شۆڕایه‌ له‌ لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئه‌وانی تریش به‌ بێ مۆڵه‌تی ئه‌و ناتوانن له‌و شۆڕایه‌ دابن. 

پالاوتن و ئه‌رێنی بۆ به‌کارگرتنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانهه‌وێ بچنه‌ مه‌جلیسی شۆڕای نیگه‌هبان، مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی، کۆگای لێکدانه‌وه‌ی قازانجه‌کانی رژیم، مه‌جلیسی خوبره‌گان، دادوه‌رانی دادگاکان، کاندیده‌کانی سه‌رۆک کۆماری، شۆڕای شار و دێ، به‌رپرس و به‌رێوه‌به‌رانی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی و حکوومه‌تی، ئیمام جومعه‌کان و ... هتد، له‌ لایه‌ن وه‌لی فه‌قیه و ده‌زگای به‌یت و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌و دا و به‌ حوکم و فه‌رمانی  ئه‌و ئه‌نجام ئه‌درێت.  بۆیه‌ نابێت باوه‌ر به‌و کۆمیدیایه‌ بکرێت که‌ ئه‌ڵێت ره‌خنه‌گرانی راسته‌قینه‌ و لایه‌نه‌کانی دژواز ئه‌توانن بچنه‌ ناو بازنه‌ی ده‌سه‌لاتی رژیمه‌وه‌. 

له‌م نێوه‌دا پرسیارگه‌لێک له‌سه‌ر به‌ڵێن و پروپاگه‌نده‌کانی حه‌سه‌ن رۆحانی دێته‌ پێش که‌ به‌ ناسینی چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتی ویلایه‌تی فه‌قیه وه‌لامێکی باشمان بۆ ئه‌و پرسیاره‌ ده‌ست ئه‌که‌وێت. 

به‌لام بۆ هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێراندا ئه‌بێت روون بکرێته‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی رۆحانی تا چ راده‌یێک ئه‌توانێ له‌ ڕاگرتنی رووکه‌شی دروشمه‌کانی دا خۆ راگرێت. 

پێناچێت که‌ ئه‌و دیوی سیاسه‌تی نه‌رمشی قاره‌مانانه‌ی ئاخوند خامنه‌یی که‌ به‌ ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی رۆحانی راسپێردراوه‌، ده‌رئه‌که‌وێت و هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا که‌ ئیعدامه‌کان به‌ره‌وسه‌ر چوون دیاره‌ که‌ ده‌وڵه‌تیش وه‌کوو دیکه‌ی باڵه‌کانی رژێم گوێرایه‌لی ده‌زگای وه‌لی فه‌قیهه‌. 

رۆحانی ناتوانێ له‌ بۆچوون وکارکردی دامه‌زراوه‌ و ئورگانه‌کانی لایه‌نگری وه‌لی فه‌قیهدا ده‌ست تێوه‌ربدات و وه‌رچه‌رخانێک به‌دی بهێنێت.  بۆیه‌ ئه‌بێ بپرسین به‌ڵێنی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی ، کردنه‌وه‌ی که‌شی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی له‌ ناوخۆدا و که‌م کردنه‌وه‌ی فشاری ئابووری و سیاسی و له‌سه‌ر خه‌ڵک به‌ چ گه‌ره‌نتیه‌ک و له‌سه‌ر ئه‌ساسی کام چوارچێوه‌دا ده‌سه‌لات هێناویه‌تی به‌ر باس.  وادیاره‌ ئینعتاف له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌کی  و سه‌رکووت له‌ناوخۆدا و بلاوپێکردنی بابه‌تی ته‌سلیم بوون له‌به‌رانبه‌ر وه‌لی فه‌قیه له‌ هه‌موو بواره‌کاندا، هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ خولێکی تری فێڵبازی رژیم له‌ بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆدا.  به‌ بلاوپێکردنی گومانی ئه‌گه‌ری روودانی شه‌‌ڕ و ترساندنی  خه‌ڵک له‌ هێرشی نیزامی بێگانه‌ و مه‌ترسی چه‌ند پارچه‌ بوونی ئێران و به‌و پێیه‌ش ئه‌گه‌ری شه‌‌ڕی ناوخۆ و لێقه‌وماویی و نه‌مانی ئاسایش هاوشێوه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ی که‌ له‌ سوریا و عێراق و ئه‌فغانستان دا ئه‌یبینین،  هه‌موو بڕیاره‌ نابه‌جێکان و سه‌رکووته‌ نامرۆڤانه‌کانی خۆیان پێ پاساو ئه‌ده‌نه‌وه‌ و به‌سه‌ر خه‌ڵک دا ئه‌و حوکمه‌ ده‌سه‌پێنن که‌ په‌یره‌و نه‌کردن له‌ سیاسه‌ته‌کانی وه‌لی فه‌قیه و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به‌رانبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ شه‌‌ڕ و فه‌قیری و لێک پچرانی وه‌لات و له‌ حالێکدا به‌رده‌وام خه‌ڵک بۆ سه‌بر و له‌خۆبردوویی بانگهێشت ئه‌که‌ن هاوکات  سیاسه‌تی ملیتاریزه‌ کردنی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی خه‌ڵک و وه‌لات درێژه‌ پێ ئه‌ده‌ن و دروشمی دیموکراسی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ سندووقه‌کانی ده‌نگدان و بزووان له‌ چوارچێوه‌ی قانوون له‌ لایه‌ن رێفۆرمخوازه‌کانه‌وه‌ ته‌بلیغ و دووپات ئه‌کرێته‌وه‌. 

دوایی بابه‌ته‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ حه‌سه‌نی رۆحانی له‌ خاته‌می لێو به‌ بزه‌تر و ناکارامه‌تره‌. ئه‌و بزانه‌ی که‌ به‌ سته‌ملێکراوی خه‌ڵکی لێقه‌وماو و له‌ناو به‌ندی ئێراندا ئه‌نه‌خشێن. 

ناوه‌نده‌کانی نیزامی و ئه‌منیه‌تی ژێر چاودێری ده‌زگای به‌یت وه‌کوو سپا و به‌سیج و هێزی ئینته‌زامی و نوێنه‌رانی مه‌جلیس و باڵی نادادوه‌ری له‌ هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان دواناکێشن و مۆڵه‌تی هه‌ر کارێک ناده‌ن به‌ ده‌وڵه‌ت رۆحانیش جیا له‌و چوارچێوه‌ و سیستمه‌ نییه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی رۆحانی له‌سه‌ر بنه‌مای هێوه‌ر بوونه‌وه‌ له‌ بابه‌تی ناوکه‌یی بۆ کرینی کاتی زیاتره‌ و دروشمه‌کانی رووکه‌ش داریشی بۆ نائومێد کردن و بێ هیواکردنی خه‌ڵکه‌ له‌ رووخانی رژیم . به‌ته‌مان بۆ ٨ ساڵی تر خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌ بزه‌ و قه‌شمه‌ریی پێکردن فریو بده‌ن و ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی وه‌لی فه‌قیه درێژ بکه‌نه‌وه‌ و جێ پێی خۆیان له‌ناوچه‌که‌دا قایم بکه‌ن. بێ ئاگا له‌وه‌ی به‌ره‌ی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی خه‌باتکاران و به‌ وریاییه‌وه‌ له‌داهاتوودا به‌یتی جاڵجاڵۆکه‌ دا ئه‌رمێنن. 

دیاره‌ ئه‌گه‌ر ئینعتاف و کشانه‌وه‌ له‌هه‌ر کام له‌ بواره‌کانی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ دا رووبدات به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای جیهانی هه‌نگاوێکیان به‌ره‌و پێش نه‌ناوه‌. به‌ هیوای ئه‌و رۆژی هه‌نگاوه‌کانی خێرا و قایمی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پێکهاته‌ شوومه‌ له‌ رۆژهه‌لاتی ناوین دا ناچار بکات به‌ کشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام و له‌ناوچوونی هه‌تایی.  

www.aljazeera



11 ساڵ و 14 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سیاسـه‌تـی رۆحـانی ، راسـت یـان درۆ?

سیاسـه‌تـی رۆحـانی ، راسـت یـان درۆ?


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر