ته‌نانه‌ت زۆر جار به هۆى هه‌ستکردن به ته‌نیاییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا، به‌لام له راستى دا پێوه‌ندى به کۆمه‌ڵ و کۆى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. بیرۆکه‌ى خۆکوژى هاوتایه له‌گه‌ڵ بوونى کێشه و گرفتى جۆراوجۆر که ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کى راسته‌وخۆى به هه‌ست و ناخى تاکه‌کانه‌وه هه‌یه. ره‌نگه کێشه‌یێک له‌روانگه‌ى که‌سێکه‌وه زۆر ساکار بێ و هه‌ر ئه‌و کێشه‌یه له‌روانگه‌ى که‌سێکى دیکه‌وه واتاى کۆتایی ژیان بدا که ئه‌وه‌ش پێوه‌ندى به ده‌روون و ژینگه‌ى گه‌وره‌بوون و ژیانى که‌سه‌کانه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌نده‌ى سه‌باره‌ت به هۆکارى خۆکوژییه‌کان ده‌رکه‌وتووه ده‌توانین ئاماژه به کێشه ئابوورییه‌کان وه‌ک هه‌ژارى و بێکارى و شکست هێنان له‌کار ، نه‌خۆشی خه‌مۆکى، ئه‌زموونى شکستخواردووى خۆشه‌ویستى، سه‌رنه‌که‌وتن له خوێندن، مردنى که‌سێکى خۆشه‌ویست، چه‌وسانه‌وه و توندوتیژى به‌رده‌وام، کێشه‌ى خێزانى و چه‌وسانه‌وه‌ى ژن له لایه‌ن پیاوه‌وه، ئیعتیاد و زیندان و چه‌ندین هۆى تر بده‌ین. ئه‌و هۆیانه هه‌موو پیشانده‌رى که‌وتنێکن، کاتێک مرۆڤ تووشی ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌بێ و تووشی بێ هیوایی بوو و تواناى هه‌ستانه‌وه‌ى سه‌ر له‌نوێى نه‌بوو، بیر له رێگه‌ى خۆکوژى ده‌کاته‌وه. پسپۆران و شاره‌زایانى ئه‌و بواره ده‌ریانخستووه که بیرۆکه‌ى خۆکوژى پێوه‌ندییه‌کى زۆرى به پارادایمى کاته‌وه هه‌یه و زۆربه‌ى خۆکوژییه‌کان به شێوه‌ى کتوپر٠ و به‌رنامه‌رێژى بۆ نه‌کراو روو ده‌ده‌ن ، هه‌ر بۆیه له‌و کاتانه دا ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بێ، توانایی وه‌ستاندنى ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ى له‌و رێگه‌ى قسه‌کردن و کات کوژییه‌وه هه‌یه. هه‌ر چه‌ند ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که که‌سانێک له سه‌رنه‌که‌وتنى یه‌که‌م حاڵه‌تى خۆکوژیی ده‌ست بۆ هه‌وڵى دووهه‌م و سێهه‌میش ده‌به‌ن که ئه‌و حاڵه‌ته پێوه‌ندیی به قورسایی و کاریگه‌ریی کێشه‌که له‌ناخى که‌سه‌که‌وه هه‌یه.
هه‌ر کام له‌و هۆکارانه‌ى ئاماژه‌م پێدا به نیسبه‌ت کۆمه‌ڵگاکانه‌وه جیاوازى هه‌یه و له کۆمه‌ڵگایێک ره‌نگه کێشه ئابوورییه‌کان زۆرتر ببنه هۆى خۆکوژى و له وه‌لاتێکى تر چه‌وسانه‌وه‌ى ژن له لایه‌ن پیاو و له‌شوێنێکى تر نه‌خۆشی خه‌مۆکى.
جێگه‌ى سه‌رنجه که که‌ش و بارودۆخى گشتى کۆمه‌ڵگا بوونى خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى کار و خۆشیه‌کانى کۆمه‌ڵگا و سیسته‌مى به‌رێوه‌به‌رێتى که پێوه‌ندییان Ø
12 ساڵ و 5 مانگ و 19 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش