دوێنێ چوارشەممە 13ی سەرماوەز، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لێژنەی ئامادەکاری بۆ "یەکەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات" کۆبوونەوەیەکی دیکە لە ناوەندی بەڕێوبەرایەتی "رێکخراوی لاوانی پێشڕەو" لە بانەگەورە بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی دەستی پێکردو لە یەکەم تەوەری باسەکاندا، ئامادەکاریی بۆ شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەو وردەکارییەکانی تاوتوێ کراو دوایین بڕیارەکان لەم بارەوە رێکەوتنی لەسەر کرا.
لە بڕگەی دووهەمی باسەکاندا، هەندێ خاڵو بڕیاری سزادان پەسەند کرا، بۆ ئەوەی کە ئەگەر لایەنێک هەوڵی تێکدانو لەمپەر سازکردن لە بەردەم بەڕێوەچوونی کۆنفڕاسی یەکەمدا سازکرد، بەرەوڕووی سزا ببێتەوە.
دوایین بابەتیش تەرخان کرا بۆ دیاریی کردنی وتهبێژێک بە مەبەستی بەشداریی لە پرێس کۆنفڕانسی پێش بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسهکه.
سەرئەنجام کۆبوونەوەکە کاتژمێر 30Ø›4ی ئێوارە لە کهشێکی دۆستانەدا کۆتایی پێهاتو رێکەوتی کۆبوونەوەی داهاتووی لێژنەکەش دیاری کرا.
لێژنەی ئامادەکاری یەکەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات
13ی سەرماوەزی 2713ی کوردی
4ی دێسامبری 2013ی زایینی