خۆکوشتنی لاوێکی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له پیرانشار
لاوێکی کوردی خه‌ڵکی یه‌کێک له ئاواییه‌کانی ناوچه‌ی پیرانشار به‌هۆی کێشه‌ی خێزانییه‌وه کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌رله به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر لاوێکی ٢٢ ساڵ به‌ناوی "یاسین ره‌حمه‌تی" کوڕی مه‌لا ته‌ها به خواردنی ژه‌هر، هه‌وڵی خۆکوشتنی دا و له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان دانی. یاسین ره‌حمه‌تی خه‌ڵکی گوندێ سێلوێی سه‌ربه پیرانشار بووه که رۆژی رابردوو چۆته خوار گونده‌که‌یان و به خواردنه‌وه‌ی ژه‌هر کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه. ده‌گوترێت که ته‌رمی یاسین ره‌حمه‌تی به مه‌به‌ستی پشکنین ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ریی شاری ورمێ کراوه و هه‌تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمی ناوبراو راده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌کراوه‌ته‌وه.