lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

نیلسۆن ماندێلا کۆچی دوایی کرد

 نیلسۆن ماندێلا کۆچی دوایی کرد

جاکوب زوما سه‌رۆکی باشوری‌ ئه‌فریقا مردنی نێلسۆن ماندێلای لە تەمەمی ٩٥ ساڵیدا راگەیاند.
له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا باری‌ ته‌ندروستی‌ نیلسۆن ماندێلا سه‌رۆکی‌ پێشووی‌ باشووری‌ ئه‌فریقا و خاوه‌نی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌ تێکچوو، به‌ مه‌ترسیدار وه‌سف کرا، دواتر ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ بریتۆریا کرا و چاره‌سه‌ری‌ هه‌ورکردنی‌ درێژخایه‌نی‌ سییه‌کانی‌ وه‌رگرت، ئێوارەی رۆژی پێنچ شەممە جاکوب زوما سه‌رۆکی باشوری‌ ئه‌فریقا مردنی نێلسۆن ماندێلای راگەیاند لە تەمەمی ٩٥ ساڵیدا.

ماندیلا ساڵی 1994 دا بووبە یەکەمین سەرۆکی ڕەشپێستی ئەفریقای باشوور، دوای ئەوەی 27 ساڵی لە زینداندا بەسەربرد وەکو سزایەک بۆ خەباتی ئەو لەدژی فەرمانڕەوایی جیاکاری ڕەگەزی لەو وڵاتە.

ماندێلا بەهۆی ڕۆڵی دیاری لە دژایەتیکردنی ڕەگەزپەرستی، خەڵاتی (نۆبڵ)ی بۆ ئاشتی پێبەخشرا.

له‌ کانوونی‌ دووه‌می‌ 2011دا و دواتر له‌ کانوونی‌ یه‌که‌می‌ 2012دا به‌هۆی‌ هه‌وکردنی‌ سییه‌کانیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌کرا که‌ پێده‌چێت به‌هۆی‌ کاریگه‌ری‌ تووشبوونیه‌وه‌ به‌ نه‌خۆشی‌ سیل بێت له‌وکاته‌ی‌ له‌ زینداندا بوو.

ماندێلا که‌ خاوه‌نی‌ خه‌ڵاتی‌ ئاشتی‌ نۆبڵه‌، له‌ ساڵی‌ 1999دا ده‌ستبه‌رداری‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ وڵاته‌که‌ی‌ بوو، بۆ ده‌یه‌یه‌کیش ده‌چێت وازی‌ له‌ کاری‌ سیاسی‌ هێناوه‌.

تائێستاش ماندێلا خاوه‌نی‌ رێز و خۆشه‌ویستییه‌ له‌ناو وڵاته‌که‌ی‌ و له‌ جیهاندا به‌هۆی‌ سه‌رۆکایه‌تیکردنی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ درێژخایه‌نی‌ دژی‌ سیاسه‌تی‌ ره‌گه‌زی‌ له‌ وڵاته‌که‌ی‌ و دواتر سه‌رۆکایه‌تی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشته‌وایی له‌ وڵاته‌که‌یدا کرد.

نیلسۆن ماندێلا له‌ 18ی‌ ته‌مووزی‌ 1918 له‌ دایکبووه‌ و سه‌رۆکی‌ پێشووی‌ کۆماری‌ باشووی‌ ئه‌فریقایه‌ و یه‌کێک له‌ دیارترین خه‌باتکارانه‌ دژی‌ سیاسه‌تی‌ جیاوازی‌ ره‌گه‌زی که‌ له‌ وڵاته‌که‌یدا پیاده‌ ده‌کرا.

له‌ ساڵی‌ 1942 ماندێلا بووه‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌فریقای‌ نه‌ته‌وه‌یی که‌ داوای‌ به‌رگریکرن له‌ مافی‌ زۆرینه‌ی‌ ره‌شپێستی‌ ده‌کرد و خه‌باتی‌ دژی‌ رژێمی‌ حوکمی‌ وڵاته‌که‌ی‌ ده‌کرد که‌ به‌ده‌ست که‌مینه‌ی‌ سپی‌ پێسته‌وه‌ بوو.

له‌ ساڵی‌ 1948دا حزبی‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و حزبه‌ که‌ له‌لایه‌ن که‌مینه‌ی‌ سپی‌ پێسته‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ ده‌کرا، سیاسه‌تی‌ ره‌گه‌زی‌ پیاده‌ده‌کرد.

له‌سه‌ره‌تای‌ خه‌باتیدا، ماندێلا داوای‌ خه‌باتی‌ ئاشتییانه‌ی‌ ده‌کرد دژی‌ سیاسه‌ته‌کانی‌ جیاکاری‌ ره‌گه‌زی‌، به‌ڵام دوای‌ ته‌قه‌کردن له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ 1960 و په‌سه‌ندکردنی‌ یاسای‌ قه‌ده‌غه‌کردنی‌ ئه‌و گروپانه‌ی‌ دژایه‌تی‌ ره‌گه‌زییان ده‌کرد، ماندێلا و سه‌رکرده‌کانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌فریقای‌ نه‌ته‌وه‌یی بڕیاریاندا خه‌باتی‌ چه‌کداری‌ ده‌ست پێبکه‌ن.

له‌ ساڵی‌ 1962 ماندێلا ده‌ستگیر کرا و سزای‌ پێنج ساڵ‌ زیندانی‌ به‌سه‌ردا درا به‌تۆمه‌تی‌ گه‌شتکردن به‌شێوه‌ی‌ نایاسایی، له‌ 1964 جارێکی‌ تر سزای‌ زیندانی‌ هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به‌تۆمه‌تی‌ پلاندانان بۆ کاری‌ چه‌کداری‌ و خیانه‌تی‌ گه‌وره‌.

له‌ ساڵی‌  1985دا پێشنیاری‌ ئازادکردنی‌ له‌زیندان خرایه‌ به‌رده‌م ماندێلا، له‌به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی‌ راگرتنی‌ خه‌باتی‌ چه‌کداری‌، به‌ڵام ره‌تیکرده‌وه‌، تا 11ی‌ شوباتی‌ 1990 له‌ زینداندا مایه‌وه‌ و له‌ژێر فشاری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ فه‌رمانی‌ فریدریک ویلیام دیکلارک سه‌رۆک کۆماری‌ باشووری‌ ئه‌فریقا که‌ راگرتنی‌ قه‌ده‌غه‌کردنی‌ پارتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌فریقای‌ راگه‌یاند، ماندێلا ئازاد کرا و له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆک فریدریک دیکلارک له‌ ساڵی‌ 1993 خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتییان پێدرا.
له‌ ساڵی‌ 1994 تا 1999 بووه‌ یه‌که‌م سه‌رۆکی‌ ره‌شپێستی‌ باشووری‌ ئه‌فریقا و له‌ ماوه‌ی‌ حوکمڕانیدا، ئه‌فریقای‌ باشوور گۆڕانکارییه‌کی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌ له‌ حوکمی‌ که‌مینه‌وه‌ بۆ حوکمی‌ زۆرینه‌.jq25vmt96122013sssbbb


11 ساڵ و 6 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نیلسۆن ماندێلا کۆچی دوایی کرد

نیلسۆن ماندێلا کۆچی دوایی کرد


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر