رۆژی شەمە رێکەوتی 7-11-2013 لە قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر ڤیستیڤالی سالانەی قوتابخانەکانی پەروەردەی خەبات لە شیعر و پەخشان و چیرۆک بەرێوەچوو لە و ڤیستیڤالەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی خەبات بەشداریان کرد . هێرش یوسفی شاعیری تازەپێگەیشتوو کوری کاک خەلیل یوسفی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە نێونەرایەتی قوتابخانەی ئاورینگی بنەرەتی توانی پلەی یەکەم لە شیعردا لە سەر ئاستی بەشداربوانی ڤیستیڤالەکەدا بەدەست بهێنێت و لەلایەن بەرێوەبەرانی ڤیستڤالەکە خەلات بکرێت . هەروەها توانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی پێشبرکێکە لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. ئێمەش وەک ستافی بەرێوبەرانی سایتی لاوانی خەبات پیرۆزبایی خۆمان لە هێرش یووسفی دەکەین و هیوادارین سەرکەوتووبێت .