lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

له‌ یادى داگیرسانى مۆمى یه‌ک ساڵه‌ى ته‌مه‌نى دامه‌زراندنى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران

له‌ یادى داگیرسانى مۆمى یه‌ک ساڵه‌ى ته‌مه‌نى دامه‌زراندنى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
ئارام سلێمانى

مێژووى جولانه‌وه‌ى ر٠زگارى خوازى کوردستان پر٠ه‌ له‌ کاره‌سات و ناخۆشى ودیاره‌ لاوان قوربانى سه‌ره‌کى ئه‌و کاره‌ ساتانه‌بوون ،لێره‌دا من ده‌مه‌وێت باسێکى کورت له‌ دۆخى لاوان و کێشه‌و گیروگرفه‌تاکه‌نیان و هه‌روه‌ها کارو چالاکیه‌کانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات له‌ ماوه‌ى یه‌ک سال ته‌مه‌نیدا بکه‌م.لاوان چینێکى سه‌ره‌کین له‌ کۆمه‌لگادا و به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى سه‌رمایه‌یه‌کى به‌نرخن. ئه‌و هێزو توانایه‌ى که‌ له‌م ته‌مه‌ندا هه‌یه‌ زۆر گرنکه‌ بۆ کۆمه‌لگا، هه‌روه‌ک ده‌زانین کاتێک مرۆڤ ده‌گاته‌ ئه‌م قۆناغه‌ توشى کۆمه‌ڵێک گۆر٠انکارى ده‌بێت هه‌م له‌ بارى فکرو هزرى هه‌میش له‌ بارى جه‌سته‌ى دیاره‌ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌م قۆناغه‌....

زوو توشى هه‌ڵه‌ ده‌بن ئه‌گه‌ر به‌ جوانى په‌روه‌رده‌ و بارهێنانیان نه‌بێ،دۆخى لاوان له‌ کۆمه‌لگایه‌که‌ وه‌ بۆ کۆمه‌لگایه‌کى دیکه‌ جیاوازیان هه‌یه‌،به‌تابیه‌تى له‌ کۆمه‌لگاى کوردستانى ئێران . هه‌روه‌ک ده‌زانین ر٠ژێمى ئێران له‌ پێشى ئه‌و ولاتانه‌یه‌ که‌ زۆرترین پێشه‌لکارى به‌رامبه‌ر مافى مرۆڤ ده‌کات ئه‌وه‌ ر٠استیه‌که‌ رون و ئاشکرایه‌ و ئاماره‌کان ده‌سه‌ڵمێنن ئه‌و کێشانه‌ى که‌ روبه‌رووى لاوانى ئێران ده‌بێته‌وه‌ بریتىیه‌ له‌ (کێشه‌ى ئابوورى –نه‌ته‌وه‌ى –فه‌رهه‌نگى- کۆمه‌لایه‌تى ) مه‌سه‌له‌ى ئابوورى یه‌کێکه‌ له‌ کێشه‌ سه‌ره‌کیه‌کانى لاوان و خوێندکاران به‌ پێى ئاماره‌کانى رژێم رێژه‌ى بێکارى له‌ سه‌ره‌تاى لاوى هه‌تا ٢٥سالى %٣٥ و له‌ نێوان ٢٥ سالى هه‌تا ٢٩ سالى %١٦یه‌ هه‌روه‌ک ده‌زانین بێکارى ده‌بێته‌ هۆى کێشه‌زۆرى و وه‌ک زیاد بوونى کێشه‌ کۆمه‌لایه‌ته‌کان وتووشبوونى تاوانى گه‌وره‌و و دزى کردن . ٢- ئیعتیاد،که‌ یه‌کێکه‌ له‌ دیارده‌ جه‌رگ بر٠ه‌کانى کۆمه‌ڵگاى ئێران که‌ به‌ پێى ئامارى رێکخراو نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ئێران به‌رزترین رێژه‌ى موعتادى هه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ %٣٠  ئه‌و لاوانه‌ن که‌ له‌ ژێر ته‌مه‌نى ٢٠  سالیدان ٤٧ له‌ سه‌داى موعتادى له‌ نێوان ٢٥-٤٠  سالیدایه‌ و ٦٠ % زیندانیه‌کانى ئێران تاوان بارى مه‌وادى هۆش به‌رن.که‌ ر٠ژێمى ئێران بۆ خۆى سه‌رچاوه‌ى ئه‌و تاوانانه‌یه‌ که‌ لاوى ئێران توشى بوون.
دیارده‌ى له‌ش فرۆشى: بێگومان له‌ هه‌موو ولاتێک دیارده‌ى لاشفرۆشى هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ هۆى کیشه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و کێشه‌ ئابووریه‌کانه‌وه‌یه‌ به‌ پێى ئامارێک ته‌نیا له‌ شارى تاراندا ٢٠ ٠ ٠ -٣٠ ٠ ٠ که‌سى له‌ش فرۆش هه‌یه‌ هه‌روه‌ها ر٠ژێمى ئێران به‌ سه‌دان لاوى ئێرانى فرۆشتۆته‌ ولاتانى ده‌وروبه‌رى که‌نداوى فارس .
٤- نه‌خۆشى وایروسى : به‌داخه‌وه‌ لاوانى ئێران تووشى جۆره‌ها نه‌خۆشى بوون وه‌ک خه‌مۆکى که‌ به‌هۆى بێ ئومێدبوون له‌ داهاتووى خۆیان و چه‌ند کێشه‌یه‌کى دیکه‌ توشیان هاتووه‌ هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئایدز که‌ ئه‌ویش به‌ هۆى زۆر به‌ کارهێنانى ماده‌ى موخه‌دیر و په‌یوه‌ندى جنسى و.......هتد. دروست ده‌بێت که‌ ئه‌مه‌ش چه‌ندین کیشه‌ى لێدروست ده‌بێت وه‌ک دابران له‌ کۆمه‌لگاو و تووشبوون به‌ تاوان وخراپ بوونى بارى ئابوورى که‌سه‌کان . هه‌روه‌ک ده‌زانین که‌ ر٠ژێمى ئێران دژمنێکى سه‌ره‌کى میله‌تى کورده‌ و زیاتر له‌ هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌کى دیکه‌ که‌ له‌ ناو ئێرانداهه‌یه‌ ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌روه‌ک ده‌زانین لاوانى کوردستانى ئێران به‌ دوور نین له‌م کێشانه‌. وه‌ک( بێکارى و تووشبوون به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و توشبوون به‌ هه‌ندێک نه‌خۆشى ترسناک که‌ به‌رچاوترینیان ئایدزه‌ و......هتد)که‌ به‌ شێوه‌ى به‌رنامه‌ دارێژى ر٠ژێمه‌ .
لاوانى کوردستان بۆ روخانى ر٠ژێمى پادشایه‌تى له‌ پێناو دابین کردنى مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى کورد چالاکى به‌رچاویان ده‌کرد .لاوانى کوردستان ئه‌وه‌ندى خوێنگه‌رم بوون که‌ پشتێوانیان له‌ هه‌ربزوتنه‌وه‌یه‌کى ئازادى خوازیان ده‌کرد هه‌ر ئه‌مه‌ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ببنه‌ پێشه‌نگى باقى ناوچه‌کانى دیکه‌ى ئێران.له‌دواى سه‌رکه‌وتنى شۆر٠شى گه‌لانى ئێران و به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتى ر٠ژێمى ئاخوندى و سیاسه‌ته‌ خراپه‌کانى سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد و له‌ دوایدا هێرشه‌ سه‌ربازیه‌کان و پروپاگەندەییەکانىبۆ سه‌ر خه‌لکى کوردستان.لاوان له‌ پێشى هه‌موو چینه‌کانى دیکه‌ى ئێران که‌وتنه‌ خۆ و له‌ به‌رامبه‌ریاندا بێ هه‌ڵوێست نه‌ بوون زۆربەى فیداکاریەکانى ئەو ماوەیە لەلایەن لاوانەوە کرا و بۆ پارێزگارى لە نیشتمان و بەرنگار بوونەوەى هێزەکانى رژیم لە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان ده‌ورى سه‌ره‌کى و کاریگه‌ریان هه‌بوو . لە راستیدا لاوانى کورد بە درێژایی شۆرشى مافخوازى ئەو گەلە، سوتەمەنى شۆرش بوون و بە هەزاران لاوى کورد لەو پێناوەداشه‌هید بوون . رژیم کە دەیبینى لە ناو کۆمەڵانى کوردستان و بەتایبەت لە ناو لاواندا هیچ پێگەیێکى نیە و بەردەوام بەرنگارى هەیە لە بەرانبەر سیاسەتەکانى دا، بە هیچ شێوەیێک ئامادە نەبوو بۆ ئاسوودەیی و خزمەتگوزارى کوردستان هەنگاو هەڵگرێ و یەکێک لە سیاسەتەکانى هێشتنەوەى خەڵکى کوردستان بوو له‌ هەژارى و برسیەتى..
لەلایێکى دیکەوە بەوەوە نەوەستاو لە رێگەى دەست و پێوەند و مۆرەکانیەوە بە دەیان جۆر مەوادى موخەدیرى هێنا کوردستان و هەرزان فرۆشى کرد و پەرەى پێدا. له‌ وه‌ها هه‌ل ومه‌رجێکدا لاوان پێوسیتیان به‌ ناوه‌ندێک هه‌یه‌ بۆلاوان بۆ ئه‌وه‌ى هاوکاریان وپێشه‌نگیان بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌وقه‌یرانه‌ى که‌ تێى که‌وتوون. هه‌روه‌ها به‌ده‌ست هێنانى مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان . ئه‌وه‌ى جێگه‌ى باسه‌ ساڵى ر٠ابردوو له‌ ١١-٢-١٣٩٠  کۆچى خۆرى به‌رامبه‌ر به‌ ١-٥-٢٠ ١١ده‌سته‌یه‌ک له‌ لاوانى شۆر٠شگێر له‌ ناو ر٠یزه‌کانى سازمانى خه‌بات (ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران)نیان دامه‌زراند .دیاره‌ له‌و ماوه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک کار و چالاکى ر٠ێکخراوه‌ى وه‌ک سمینارو کۆر٠وکۆبوونه‌وه‌ و به‌ژدارى کردن له‌ کۆنفراسى لاوانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان کرد.له‌به‌رنامه‌ى داهه‌یه‌ له‌ داهاتوویه‌کى نزیکدا هه‌نگاو بۆ گرتنى کۆنگره‌و کۆنفراس هه‌لگرێ و به‌رنامه‌ و ئامانجگه‌لێکى تۆکمه‌تر بۆ داهاتووى تووێژى لاوانى کوردستانى ئێران دار٠ێژێ.به‌ هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران و تێکر٠اى لاوانى به‌ هه‌ست و نیشتمان په‌روه‌رى ولاته‌که‌مان..

12 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

له‌ یادى داگیرسانى مۆمى یه‌ک ساڵه‌ى ته‌مه‌نى دامه‌زراندنى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران

له‌ یادى داگیرسانى مۆمى یه‌ک ساڵه‌ى ته‌مه‌نى دامه‌زراندنى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر