بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات
رۆژی سێشەممە 19ی سه‌رماوه‌زی 1392ی هه‌تاوی، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لێژنەی ئامادەکاری کۆنفەرانسی لاوانی رۆژهەڵات، ئەندامانی لێژنە لە بارەگای ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە تۆبزاوا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10ی بەیانی دەستیپێکرد، سەرەتای کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ راپۆرتی کارەکانی رابردوو و هه‌ڵسه‌نگاندنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌وه.
پاشان بڕگەی دیکه‌ی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ قسەو باس لەسەر رۆژی کۆنفڕانس و چۆنیەتی بەرێوە بردنی کارەکانی و ئه‌و ئاماده‌کارییانه‌ی که پێویسته پێش کۆنفڕانس بکرێ، هەروەها لیژنەی ئامادەکار بریاری دا کە لە رۆژی 25ی سه‌رماوه‌ز پرێس کۆنفەرانسێک بۆ راگه‌یاندنی کۆنفڕانس و کات و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفەرانس بۆ سه‌رجه‌م راگه‌یاندن و لایه‌نه‌کان، ساز بدا.
کۆبوونەوەکه پاش تاوتوێ کردن و دانی بڕیاراتی پێویست و ده‌ستنیشان کردنی چەندین مکانیزم و خاڵی سەرەکی له راستای هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات، کاتژمێر 5ی ئێوارە کۆتایی پێهات.
لێژنەی ئامادەکاری یەکەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات
19ی سه‌رماوه‌زی 2713ی کوردی
10ی دێسامبری 2013ی زایینی
دوایین هەواڵەکان
لاوانی خه‌بات
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی
لاوانی خه‌بات
لاوانی خه‌بات