lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کرماشانی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌کان

کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کرماشانی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌کان

دوو هاووڵاتیی کوردی خه‌ڵکی کرماشان له‌ ناوچه‌ی هه‌مه‌دان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران کوژراو و بریندار بوون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا ، هاووڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی کرماشان به‌ناوی بێهزاد یاری ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و کوڕی فه‌ره‌یدوون به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئیران کوژرا. رووداوه‌که‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٨ی سه‌رماوه‌ز له‌نزیک گوندی "نه‌هاوه‌ند"ی سه‌ربه‌ شاری "ره‌زن" له‌ ئوستانی هه‌مه‌دان هاتۆته‌ ئاراوه‌ و بێهزاد یاری به‌هۆی به‌رکه‌وتنی دوو گولـله‌ گیانی داوه‌.

 هاوکات له‌و رووداوه‌دا موحسین محه‌ممه‌دی به‌هۆی به‌رکه‌وتنی گولڵه‌یه‌ک که‌ له‌ شانی دراوه‌، به‌ توندی بریندار کراوه‌ و هه‌نووکه‌ له‌ ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه‌. بێهزاد و موحسین له‌ تارانه‌وه‌ به‌ره‌و کرماشان له‌حاڵی گه‌رانه‌وه‌دا بوون و هه‌تا ئێستاش ته‌رمی بێهزاد راده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و موحسین محه‌ممه‌دی به‌هۆی قووڵیی برینه‌کانییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماوه‌ته‌وه‌. 15244

10 ساڵ و 4 مانگ و 17 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کرماشانی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌کان

کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کرماشانی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌کان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر