lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

لاوانی رۆژهەڵات پرێس کۆنفڕانسێکیان لە هەولێر بەڕێوەبرد

لاوانی رۆژهەڵات پرێس کۆنفڕانسێکیان لە هەولێر بەڕێوەبرد

رۆژی دووشه‌ممه‌ 25ی سه‌رماوه‌زی 2713ی کوردی، رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌ پرێس کۆنفڕانسیک‌دا سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات لە رێستۆڕانتی زێوێ له‌ هه‌ولێر، دواین لێدوانیان له‌مه‌ر ئامانج‌و شێوازی کاری کۆنفڕانس بۆ رای گشتی هێنایه‌ به‌ر باس. دیاره‌ سه‌رله‌ به‌یانی نوێنه‌ری رێکخراوه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینیان له‌سه‌ر کاروباری کۆنفڕانس.به‌‌ڕێوه‌بردو پاشان کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ لێژنەی ئامادەکاریی یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات پرێس کۆنفڕانسێکی بە مەبەستی راگەیاندنی شوێن‌و کات‌و شێوازی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسه‌که‌ بەڕێوەبرد.

لەم پرێس کۆنفڕانسەدا نوێنەرانی 8 رێکخراوی لاوانی رۆژهەڵات بەشداربوون. له‌ سه‌ره‌تادا به‌‌ڕێز سه‌ید جه‌لال ساڵحی وه‌ک وته‌بێژی لێژنه‌ باسێکی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر کۆنفڕانس‌و چۆنیه‌تی به‌‌ڕێوه‌چوون‌و کات‌و شوێن‌و ته‌وه‌ره‌کانی‌ کۆنفڕانس‌ کردو پاشان له‌ لایه‌ن راگه‌یه‌نه‌کانه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک پرسیار له‌سه‌ر کۆنفڕانسه‌که‌ ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس کراو له‌ لایه‌ن هه‌رکامیان وه‌ڵامیان درانه‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌ پێداگری زیاتریان لەسەر یەکڕیزی‌و تەبایی سەرجەم لاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرده‌وه‌. لەم پرێس کۆنفڕانسە لێژنەی ئامادەکار رایگەیاند، رۆژی هەینی داهاتوو واتە 29ی سەرماوەز ئه‌م کۆنفڕانسه‌ لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێ‌.

هه‌روه‌ها پاش پرێس کۆنفڕانسه‌که‌، لێژنه‌ تا کاتژمێر 8ی شه‌و درێژه‌یان به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ داو باسی زیاتریان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی کۆنفڕانسه‌که‌ کرد.
600659_593917487341455_1236964068_n


10 ساڵ و 7 مانگ و 9 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاوانی رۆژهەڵات پرێس کۆنفڕانسێکیان لە هەولێر بەڕێوەبرد

لاوانی رۆژهەڵات پرێس کۆنفڕانسێکیان لە هەولێر بەڕێوەبرد


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر