lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راگەیه‌ندراوی یەکەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات ژمارە (3)

راگەیه‌ندراوی یەکەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات ژمارە (3)

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
لاوانی هێژا!
رۆژی دووشه‌ممه‌ 25ی سەرماوەز لە پرێس کۆنفڕانسێک‌دا بە ئاگاداری هەموو لایەک راگەیه‌ندرا کە پاش هەوڵ‌و تێکۆشانی هەموو رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات‌و بەبێ‌ ره‌چاوکردنی بەرژەوەندی تەسکی رێکخراوەیی‌و لە دەرەنجامی چەندین کۆبوونەوەی یەک لە دوای یەک بە خۆشی‌یەوە یەکەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات رۆژی هه‌ینی رێکەوتی 29ی سەرماوەزی 2713ی کوردی لە شاری هەولێری پایتەختی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێ. لەم کۆنفڕانسەدا لاوانی رۆژهەڵات لەسەر چەندین تەوەری جیاواز وێڕای رێزدانان بۆ بیر‌و‌‌ڕای جیاوازی یەکتر وەک:




- ئه‌نفالی سپی‌و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر لاوانی رۆژهه‌ڵات!

- دیارده‌ی کۆچی لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌ره‌و هه‌نده‌ران!

- ئیسلامی سیاسی‌و ده‌ره‌نجامه‌کانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا!

- ئێعدام‌و ده‌ست‌به‌سه‌رکرانی لاوانی رۆژهه‌ڵات!

- به‌ربه‌ست‌و له‌مپه‌ره‌کانی گه‌یشتن به‌ عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!

- ده‌ور و رۆڵی لاوان له‌ شۆڕشی رزگاری‌خوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا!

- خواست‌و چاوه‌‌ڕوانی‌یه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات!

- چۆنیه‌تی ئاماده‌کاریی بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان!




باس‌و ئاڵ‌وگۆڕی بیروڕا دەکەن. 

لێرەوە رادەگەیه‌نین کە ئەم یەکگرتووییە لە داهاتووش‌دا‌و لە کۆنفڕانسی لاوانی چوارپارچەی کوردستان‌دا تێکەڵ بە یەکڕیزی‌و یەک گوتاریی نەتەوەیی هەموو لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان دەبێ‌‌و کار‌و پڕۆژه‌ی هاوبەشی‌تر لە دەوری یەکمان بۆ خزمەت بە نیشتمانه‌که‌مان کۆ دەکاتەوە.




سەربەرزی بۆ هەموو لایەک 

لێژنه‌ی ئامادەکاری یەکەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات

27ی سەرماوەزی 1392ی هەتاوی

7359



10 ساڵ و 11 مانگ و 25 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیه‌ندراوی یەکەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات ژمارە (3)

راگەیه‌ندراوی یەکەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات ژمارە (3)


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر