گیان له‌ده‌ستدانی کرێکارێکی کوردی ناوچه‌ی هه‌ورامان
کرێکارێکی کوردی ناوچه‌ی سه‌وڵاوا له‌شارۆچکه‌ی "شمشک"ی تاران به هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دوایی کرد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، عه‌بدوڵڵا غونچه ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵکی ئاوایی پایگه‌لانی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌وڵاوا رێکه‌وتی ٢٢ی سه‌رماوه‌ز گیانی دا. ئه‌و کرێکاره کورده ماوه‌ی ١٥ ساڵه دانیشتووی شارۆچکه‌ی "شمشک" بوو و سه‌رقاڵی کرێکاری کردن بوو. به‌وته‌ی که‌سێکی ئاگادار عه‌بدوڵڵا غونچه له‌ئه‌نجامی کاری قورس و تاقه‌ت پڕوکێنه‌ره‌وه تووشی نه‌خۆشی ببوو و سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و کرێکاره کورده به هۆی هه‌ژاری نه‌یتوانیبوو سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات. رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز ته‌رمی عه‌بدوڵڵا غونچه له"گۆڕستانی وه‌راوه‌ر"ی پایگه‌لان به‌خاک سپێردراوه.
![300x180x17420.jpg.pagespeed.ic.s8wTvzohpQ](https://1-ps.googleusercontent.com/h/www.kurdpa.net/weney-babet/300x180x17420.jpg.pagespeed.ic.s8wTvzohpQ.webp)