بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ و جێژنی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە سەرجەم خەلکی جیهان بەگشتی و کوردستان و ئێران بەتایبەتی دەکەین. هیوادارین ساڵی نوێ ساڵی هاتنەدی خەونەکانمان بێت و کۆتایی بە دەسەلاتی ئاخوندی ئێران بێت.
لە کاتێکدا پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین کە بارودۆخی جیهان بەگشتی و کوردستان و ئێران بە تایبەتی لە دۆخێکی ناجێگیر دایە. هەروەک دەزانین لە پێش هەلبژاردنی خولی یەنزەیەمی سەرۆک کۆماری سەرانی رژێم بەتایبەتی ئاخوند رۆحانی بە بەڵێنی چاکتر کردنی بارودۆخی خەلکی ئێران و هەروەها باشترکردنی باری ئابووری سەرنجی خەڵکانێکی بۆ لای خۆی راکێشا بەلام ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنەکان بینیمان تەواو پێچەوانەی بەڵێنەکانی ئاخوند رۆحانی بوو نەک هەر نەیانتوانی بەلێنەکانیان جێەجێ بکەن بەڵکو رۆژبەرۆژ بارودۆخ و گوزەرانی خەلکی بەرەو خراپ بوون دەچێت. ئەمەش بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی رێژەیەکی زۆری بێکاری لە ناو ئێران کە وای لە خەکی کردووە بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان روو لە ولاتانی دراوسێ یاخود ولاتانی ئەوروپا بکەن. هەروەها زیاد بوونی رێژەی توشبووان بەمادەهۆشبەرەکان بۆتە کێشە یێکی جیددی ، بە شێوەیەک کە زۆر ئاسانتر لە هەرشتێکی دیکە دەست دەکەوێت دیارە هۆکاری ئەمەش خودی رژێمە و بە پیلانی جۆراوجۆر لە رێگەی دەست و پێوەندەکانیەوە ئەم مادانە بلاودەکەنەوە. هەروەها ئیعدامی لاوان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ئێراندا سەری هەلداوە دیارترینیان ئیعدام کردنی شێرکۆ معاریفی و حەبیوڵلاگوڵپەری پوور و .....چالاکانی سیاسی سەر بە باقی نەتەوەکانی تری ناو ئێران بوو .
سەرەڕای ئەوەی کە کێشە و قەیرانەکانی دەستکردی دەسەڵات ژیانی بۆ هاوەلاتیانی کوردستان و بە تایبەتی لاوان نالەبار کردووە، بەڵام ئوێدە دەکەین ساڵی نوێی زایینی دەسپێکی ساڵێکی پڕدەسکەوت بێ بۆ سەرجەم ئازادیخوازان و ماف ویستان و هیوادارین ساڵی نوێی ساڵی هاتنەدی خەونەکانمان و زیاتر یەکریزی لاوان و گەلی کورد بێت .
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
10 ی بەفرانباری 1392