lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ له‌ ئێران _ تایبه‌ت به‌ ساڵی ٢٠ ١٣

راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ له‌ ئێران _ تایبه‌ت به‌ ساڵی ٢٠ ١٣
سه‌رچاوه‌: هێرانا وه‌رگێر: فوئاد جه‌عفه‌ری

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری هێرانا، کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، راپۆرتی سالانه‌ی پێشێلکاری مافی مرۆڤیان له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی ساڵی ٢٠ ١٣، به‌م شێوه‌یه‌ بلاو کردووه‌ته‌وه‌.

که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
له‌م به‌شه‌دا ٥٢ راپۆرت له‌ لایه‌ن چالاکانی مافی مرۆڤه‌وه‌ له‌ ئێران تۆمار کراوه‌ که‌ له‌م رێژه‌یه‌ ٢٥٨ شارۆمه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌، ٤٣ حاڵه‌تی سووکایه‌تی و لێدان بووه‌ و ٣ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تی و قه‌زاییه‌کان و  هه‌روه‌ها ٢٢ شارۆمه‌ند له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه‌ موحاکمه‌ کراون و بۆ ٢٤ که‌س ٧٢٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٠  میلیون ریال سزای پووڵی په‌سه‌ند کراوه‌. له‌ کۆی ٥٢ راپۆرت له‌م به‌شه‌دا ٥٣ حاڵه‌تی پێشێلکاری مافی مرۆڤ له‌ ئاست ٣٥١ که‌س تۆمار کراوه‌.

که‌مینه‌ ئاینییه‌کان

له‌م به‌شه‌دا له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو ١٥٩ راپۆرت له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه‌ تۆمار کراوه‌ و به‌م پێیه‌ ٥٣١ که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، ١٢ حاڵه‌تی سووکایه‌تی و لێدان و ٦٦ حاڵه‌تی پشکنینی ماڵ، ١ حاڵه‌ت داخستنی شوێنی مه‌زهه‌بی، ٣٩ حاڵه‌ت پێشگرتن له‌ چالاکی ئابووری که‌مینه‌ ئاینییه‌کان، ٨٨ حاڵه‌تی بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تی – قه‌زاییه‌کان و ٩ حاڵه‌تی بێ به‌ش کردن له‌ خوێندن رووی داوه‌. هه‌روه‌ها ٧٩ که‌س له‌ که‌مینه‌ ئاینییه‌کان له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژێمه‌وه‌ به‌ ٣٦٢٠  مانگ زیندانی ته‌عزیری، ٢٠ ٠  مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو و ٤١ میلیارد و ٣٠  میلیون ریاڵ سزای پووڵی و ٧٥ قامچی مه‌حکوم کراون. له‌م به‌شه‌دا به‌هاییه‌کان به‌ ٤٩ له‌سه‌د و ده‌روێشه‌کان ١٦ له‌سه‌د، ئه‌هلی سوننه‌ت ١٤ له‌سه‌د له‌ پله‌کانی دوایی جێگه‌یان گرتووه‌. 

ئه‌ندێشه‌و به‌یان

له‌م به‌شه‌دا له‌ ماوه‌ی ساڵی ٢٠ ١٣، ٣٥٢ راپۆرت له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه‌ تۆمار کراوه‌ که‌ ٣٣ حاڵه‌تی فیلته‌ر کردنی ئینترنێت، ٨ حاڵه‌تی راگرتنی گۆڤار، ٥ حاڵه‌ت کێشه‌ نانه‌وه‌ی عه‌مدی له‌ رایلکه‌ی ئینترنێت و ٣٣٦ حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر کردن، ١٤ حاڵه‌تی سووکایه‌تی و لێدان، ١٦ حاڵه‌ت پێشگرتن له‌ کۆبوونه‌وه‌ و مه‌راسم، ٦٨ حاڵه‌ت داخستنی ناوه‌ند و ده‌فته‌ر، ١٢٧ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی به‌ کۆمه‌ڵ و ١٧٨ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تی – قه‌زاییه‌کان تۆمار کراوه‌. له‌ ساڵی ٢٠ ١٣ له‌ به‌شی ئه‌ندێشه‌و به‌یان ١١٧ که‌س له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌کانه‌وه‌ به‌ ٤٥٦٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ١١١ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو و ٣ میلیارد و ٧٣٨ میلیون ریاڵ غه‌رامه‌، ١٦٤ قامچی و ٢٤١ مانگ بێ به‌ش کردن له‌ چالاکی کۆمه‌لایه‌تی مه‌حکوم کراون. جێگه‌ی باسه‌ که‌ ١٨٨٥٥ حاڵه‌ت کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌ش له‌ لایه‌ن هه‌واڵنێران و هه‌واڵده‌رییه‌کانی حکومه‌ته‌وه‌ تۆمار کراوه‌. له‌ کۆی ٣٥٢ راپۆرت له‌م به‌شه‌دا ٣٩٤ حاڵه‌تی پێشێلکاری مافی مرۆڤ بۆ ١٩٩٧٤ که‌س تۆمار کراوه‌.

ئه‌سناف

له‌ به‌شی ئه‌سناف له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو ٣٥ راپۆرت له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه‌ تۆمار کراوه‌ که‌ بریتییه‌ له‌ ٤ حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی چالاکانی مافی ئه‌سناف، ٤٣١ حاڵه‌تی داخستنی ناوه‌ند و دووکان، ١ حاڵه‌ت پێشگرتن له‌ چالاکی رێکخراوه‌یی، ٢ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌کان که‌ به‌ ٧٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حکوم کراون. له‌ کۆی ٣٥ راپۆرت، ٢٥ حاڵه‌ت پێشێلکاری مافی مرۆڤ بۆ ٤٥٨ که‌س رووی داوه‌.

خوێندکاری

له‌ ساڵی رابردوو ٥٨ راپۆرت له‌مه‌ر پێشێلکاری مافی خوێندکاران له‌ ئێران تۆمار کراوه‌ که‌ بریتین له‌، ٢٧ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی خوێندکار، ٤ حاڵه‌ت شێواندنی کۆبوونه‌وه‌، ١ حاڵه‌ت سووکایه‌تی و لێدان، ٨ حاڵه‌ت پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی گۆڤاری خوێندکاری، ٣٠  حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ دادگا و ٢٠  حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ کمیته‌کانی ئینزباتی، ٢٦ حاڵه‌ت هه‌ڵپه‌ساردن له‌ خوێندن و ١٨ حاڵه‌ت بێبه‌ش کردن له‌ خوێندن. له‌م به‌شه‌دا ٤ خوێندکار له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژێمه‌وه‌ به‌ ٣٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ٨٠  قامچی و ٧٥٠  هه‌زار ریاڵ غه‌رامه‌ مه‌حکوم کراون. له‌ کۆی ٥٨ راپۆرتی تۆمار کراوو ٥٦ حاڵه‌تی پێشێلکاری مافی خوێندکاران بۆ ١٣٧ که‌س رووی داوه‌.

ئێعدام

له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوو ٢٥٣ راپۆرت له‌ لایه‌ن نه‌هادی ئاماره‌وه‌ له‌ به‌شی ئێعدام له‌ ئێران تۆمار کراوه‌ که‌ بریتییه‌ له‌ مه‌حکومییه‌تی ٣٩٧ که‌س به‌ ئێعدام، و به‌رێوه‌بردنی حوکمی ئێعدام بۆ ٥٨٥ که‌س، که‌ له‌م رێژه‌یه‌ ٤٩ که‌س له‌به‌ر چاوی گشتی له‌ سێداره‌ دراون، ١٥ که‌س له‌م ئێعدامکراوانه‌ به‌ تاوانی چالاکی سیاسی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا ئێعدام کراون که‌ تاکوو ئێستاش لاشه‌کانیان به‌ بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌. له‌ کۆی ٢٥٣ راپۆرت، ٢٨٢ حاڵه‌ت پێشێلکاری ماف بۆ ١٠ ٣١ که‌س تۆمار کراوه‌.هه‌روه‌ها به‌ پێی ریزبه‌ندی پارێزگاکان، پارێزگای ئه‌لبۆرز به‌ ١٦ له‌سه‌د و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ١٠  له‌سه‌د وکرماشان و سیستان و به‌لوچستان به‌ ٨ له‌سه‌د له‌ پله‌ی دوایدان. جێگه‌ی باسه‌ که‌ ئێعدامی ژنان له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا دوو هێنده‌ زیادی کردووه‌.

فه‌رهه‌نگی

له‌ به‌شی فه‌رهه‌نگی ٣٨ راپۆرت له‌ لایه‌ن هه‌واڵنێرانی مافی مرۆڤه‌وه‌ تۆمار کراوه‌ که‌ بریتییه‌ له‌، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ٢٤٥ که‌س، پێشگرتن له‌ بلاو کراوه‌ی فه‌رهه‌نگی ٣ حاڵه‌ت و پێشگرتن له‌ به‌رێوه‌ بردنی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی ٥ حاڵه‌ت، ده‌ر کردنی چالاکێکی فه‌رهه‌نگی و ٦ حاڵه‌تی بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌کان، له‌مبه‌شه‌دا ٤١ که‌س له‌ چالاکانی فه‌رهه‌نگی به‌ ٥٣٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٣٩ میلیارد ریاڵ سزای پووڵی مه‌حکوم کراون. جێگه‌ی باسه‌ که‌ ١٢ شوێنه‌واری مێژوویی خراب کراون و ٢ شوێنه‌واریش به‌ هۆی پێرانه‌گه‌یشتن له‌ حاڵی خراب بووندان.

کرێکاری

پێشێلکاری مافی کرێکاران له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی سالی رابردوو ٣٠ ٠  راپۆرت تۆمار کراوه‌ که‌ به‌و پێیه‌ ٣٩ کرێکار ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، ٣ حاڵه‌ت پێشگرتن له‌ مانگرتنی کرێکاری، ٤٧٠ ٦ کرێکار له‌ سه‌ر کاره‌کانیان ده‌ر کراون و ٦٣٣ مانگ حه‌قده‌ستی کریکاران دوا که‌وتووه‌ ١١٠ ٢١١ کرێکار بێکار بوون، ٤٨ که‌س به‌ هۆی رووداوی کاره‌وه‌ زیانیان پێ گه‌یشتووه‌، ٧٠ ٩١٥٨ حاڵه‌ت نه‌بوونی بیمه‌ی بێکاری و ١٩ کرێکار بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تی – قه‌زاییه‌کان بانگهێشت کراون. ٧ کرێکار له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژێمه‌وه‌ به‌ ٥٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٢ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراوو مه‌حکوم کراون. له‌ کۆی ٣٠ ٠  راپۆرتی تۆمار کراوو ٢٧٩ حاڵه‌ت پێشێلکاری بۆ ٩٦٤٤٧٨ که‌س له‌ ئێران رووی داوه‌.

مافی مندالان

له‌ به‌شی مندالان ١٨ راپۆرت له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه‌ تۆمار کراوه‌ که‌ بریتییه‌ له‌ ٢ حاڵه‌تی منداڵ ئازاری، ١ حاڵه‌تی فرۆشتنی منداڵ ١ حاڵه‌ت ته‌جاوز و ئازاری جنسی، ٢٠ ٠ ٠ ٠ ٠  حاڵه‌ت نه‌بوونی خواردنی پێویست، ١٦١٠ ٠ ٠  حاڵه‌ت مندالانی بێبه‌ش له‌ خوێندن. له‌ کۆی ١٨ راپۆرت، ١١ حاڵه‌ت پێشێلکاری مافی مندالان بۆ ٣٦١٠ ١٠  که‌س له‌ ئێران تۆمار کراوه‌.

ژنان

له‌م به‌شه‌دا له‌ ساڵی ٢٠ ١٣، ١٨ راپۆرت تۆمار کراوه‌ که‌ بریتییه‌ له‌، ٤٦ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر کردن به‌ هۆکاری حیجاب، یه‌ک حاڵه‌ت خۆسووتاندن و ٥ حاڵه‌ت قه‌تڵی نامووسی، ١ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تی – قه‌زاییه‌کان. له‌ کۆی ئه‌و ١٨ راپۆرته‌ ١١ حاڵه‌ت پێشێلکاری مافی ژنان بۆ ٥٦ ژن تۆمار کراوه‌.

زیندانیان

له‌م به‌شه‌دا ٤٧ حاڵه‌تی سوکایه‌تی و لێدان، ٢٨٨ حاڵه‌ت پێرانه‌گه‌یشتن یان بێبه‌شی له‌ پێداویستی پزشکی، ٩٧ حاڵه‌ت گواستنه‌وه‌ی نایاسایی زیندانی بۆ ژووری تاکه‌ که‌سی، ١٩٠  حاڵه‌تی فشار له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا بۆ سه‌ر زیندانیان، ٤٣٢٤ حاڵه‌ت مانگرتن ٢ حاڵه‌ت خۆکوشتنی زیندانی، ٢ حاڵه‌ت مردنی زیندانی به‌ هۆی نه‌خۆشی، ١ حاڵه‌ت په‌روه‌نده‌سازی دژبه‌ زیندانی و ٧٢٤٦ حاڵه‌ت هێشتنه‌وه‌ی زیندانی له‌ شوێنی نه‌شیاودا که‌ له‌ کۆی ٥٨٦ راپۆرتی تۆمار کراوو ٩٣٠  حاڵه‌تی پێشێلکاری مافی زیندانیان بۆ ٢١١٣٤ زیندانی رووی داوه‌.

مه‌حکومیه‌ته‌کان

له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌کانی رژێم ٩٥٢٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٣٩٥ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراویان سادر کردووه‌ که‌ له‌م رێژه‌یه‌ ٧٢ مانگ له‌ به‌شی ئه‌سناف، که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ٧٢٢ مانگ، که‌مینه‌ ئاینییه‌کان ٣٨٢٠  مانگ، ئه‌ندێشه‌و به‌یان ٤٦٧٨ مانگ، خوێندکاران ٣٣ مانگ، فه‌رهه‌نگی ٥٣٤ مانگ و کریکاران ٦٥ مانگیان به‌ خۆیان ته‌رخان کردووه‌. له‌ لێکۆلینه‌وه‌ی وردتردا ده‌زگای قه‌زایی رژێم ٢٤٧ که‌س له‌ شارۆمه‌ندانی به‌ زیاتر له‌ ٢٤١ ساڵ بێ به‌شی له‌ مافی کۆمه‌لایه‌تی، زیاتر له‌ ٨٢٧ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و هه‌ڵپه‌سێردراوو مه‌حکوم کردووه‌.

t2.gstatic



10 ساڵ و 10 مانگ و 28 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ له‌ ئێران _ تایبه‌ت به‌ ساڵی ٢٠ ١٣

راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ له‌ ئێران _ تایبه‌ت به‌ ساڵی ٢٠ ١٣


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر