lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

خۆکوژیی دوو لاوی تەمەن ١٥ و ١٣ ساڵەی سەردەشت

خۆکوژیی دوو لاوی تەمەن ١٥ و ١٣ ساڵەی سەردەشت

دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بەهۆکاری ناڕوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی یەکشەممەی رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار ئارمان باوەڕی تەمەن ١٣ ساڵ و کوڕی عومەر، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا هەروەها سەرلە ئێوارێی رۆژی یەکشەممە محەممەد شێخی تەمەن ١٥ ساڵ، کوڕی عەلی و دانیشتووی شاری سەردەشت لەرێگەی خۆ هەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

لە سەرەتای مانگی سەرماوەزی ئەمساڵیشدا، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵەی خەڵکی گوندی "قەڵا رەشە"ی سەردەشت بەناوی ماریا رێحانی لە رێگەی خۆهەوڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوتەی کارناسان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بێکاری و خەمۆکی روو لە زیادبوون بکات، دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو خۆکوژی و تەڵاقیش روو لە زیادبوون دەکەن

لەو پەیوەندییەدا جهانگیر کەرەمی پزیشکی دەروونناس بە یەکێک لە ماڵپەڕە ناوخۆییەکانی راگەیاندبوو، چوونە سەرەوەی ئاماری بێکاری بۆتە هۆی ئەوەی کە ئاماری خۆکوژیش دوو قات روو لە زیادبوون بکات.

بەپێی ئامارەکان خوکوژی لە تەمەنی ١٥ هەتا ٢٤ ساڵ لە ئاستی جیهاندا، بە سێیەمین هۆکاری مردن لە قەڵەم دراوە.
300x180x10834.jpg.pagespeed.ic.lYKUfaIQDJ


10 ساڵ و 10 مانگ و 29 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆکوژیی دوو لاوی تەمەن ١٥ و ١٣ ساڵەی سەردەشت

خۆکوژیی دوو لاوی تەمەن ١٥ و ١٣ ساڵەی سەردەشت


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر