lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

هەڕەشەی بەرپرسانی قوتابخانەیەکی مەریوان لە قوتابیان بەهۆی نەدانی پارە

هەڕەشەی بەرپرسانی قوتابخانەیەکی مەریوان لە قوتابیان بەهۆی نەدانی پارە

دوابەدوای ئەوەی کە قوتابییانی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان نەیانوێستوە بڕە پارەی داواکراوی بەرپرسانی قوتابخانە دابین بکەن، بەرەوڕووی فشار و هەڕەشە بوونەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› بەرپرسانی قوتابخانەی "سادقی" لە شاری مەریوان بەهۆی ئەوەی کە قوتابییان لە دانی پارە بە قوتابخانە خۆیان بواردووە، هەڕەشەیان لە قوتابییان کردووە، کە " دەبێ چاوەڕوانی هەڵوێست و هەڕەشەی توند" بن. پێشتریش لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا قوتابییانی هونەرستانی "عیفەت"ی شاری سەوڵاوا بەهۆی نەدانی پارە بە قوتابخانە، لەلایەن بەرپرسانی قوتابخانەوە ئیزنی بەشداری کردنیان لە تاقیکردنەوەدا پێ نەدرابوو.ئەستاندنی زۆرەملی پارە لە قوتابییان لە کاتێک دایە، کە هەر قوتابییەک ساڵانە بڕە پارەیەکی بە ناوی "هەزینەی ساڵانەی قوتابی" لەئێراندا هەیە و پێویستە لێپرسراوانی قوتابخانەکان بۆیان خەرج بکەن، بەڵام نە تەنیا ئەو بڕە پارەیە بە قوتابیان نادرێت، بەڵکوو زۆر جار قوتابیان بەهۆی نەدانی پارە، لە قوتابخانە دەرکراون یان بە ناچاری دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە. بەپێی یاسای بنەڕەتیی وڵاتی ئێران، خوێندن بۆ منداڵانی "(واجب تحصیل)" بەخۆڕاییە، بەڵام لە کردەوەدا قوتابخانە دەوڵەتییەکان بە بیانووی جۆراوجۆر لە پرۆسەی خوێندندا و لەژێر ناوی بەڕێوەبردنی خوڵی فێرکاریی غەیرە دەرسی، پارە لە قوتابییان ئەستێنن. لە ماوەی ئەمساڵدا قوتابخانەی نزیک بە تێکڕای ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بڕی ٥٠  هەتا ١٠ ٠  هەزار تمەن پارەیان بە بیانووی دابین کردنی سووتەمەنی و کەلوپەلی قوتابخانە، لە قوتابیان ئەستاندووە.

300x180x17858.jpg.pagespeed.ic.rHsL75VSWs دوابەدوای ئەوەی کە قوتابییانی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان نەیانوێستوە بڕە پارەی داواکراوی بەرپرسانی قوتابخانە دابین بکەن، بەرەوڕووی فشار و هەڕەشە بوونەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› بەرپرسانی قوتابخانەی "سادقی" لە شاری مەریوان بەهۆی ئەوەی کە قوتابییان لە دانی پارە بە قوتابخانە خۆیان بواردووە، هەڕەشەیان لە قوتابییان کردووە، کە " دەبێ چاوەڕوانی هەڵوێست و هەڕەشەی توند" بن. پێشتریش لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا قوتابییانی هونەرستانی "عیفەت"ی شاری سەوڵاوا بەهۆی نەدانی پارە بە قوتابخانە، لەلایەن بەرپرسانی قوتابخانەوە ئیزنی بەشداری کردنیان لە تاقیکردنەوەدا پێ نەدرابوو.ئەستاندنی زۆرەملی پارە لە قوتابییان لە کاتێک دایە، کە هەر قوتابییەک ساڵانە بڕە پارەیەکی بە ناوی "هەزینەی ساڵانەی قوتابی" لەئێراندا هەیە و پێویستە لێپرسراوانی قوتابخانەکان بۆیان خەرج بکەن، بەڵام نە تەنیا ئەو بڕە پارەیە بە قوتابیان نادرێت، بەڵکوو زۆر جار قوتابیان بەهۆی نەدانی پارە، لە قوتابخانە دەرکراون یان بە ناچاری دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە. بەپێی یاسای بنەڕەتیی وڵاتی ئێران، خوێندن بۆ منداڵانی "(واجب تحصیل)" بەخۆڕاییە، بەڵام لە کردەوەدا قوتابخانە دەوڵەتییەکان بە بیانووی جۆراوجۆر لە پرۆسەی خوێندندا و لەژێر ناوی بەڕێوەبردنی خوڵی فێرکاریی غەیرە دەرسی، پارە لە قوتابییان ئەستێنن. لە ماوەی ئەمساڵدا قوتابخانەی نزیک بە تێکڕای ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بڕی ٥٠  هەتا ١٠ ٠  هەزار تمەن پارەیان بە بیانووی دابین کردنی سووتەمەنی و کەلوپەلی قوتابخانە، لە قوتابیان ئەستاندووە.

10 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڕەشەی بەرپرسانی قوتابخانەیەکی مەریوان لە قوتابیان بەهۆی نەدانی پارە

هەڕەشەی بەرپرسانی قوتابخانەیەکی مەریوان لە قوتابیان بەهۆی نەدانی پارە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر