lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەتی جۆلانە گیانی منداڵێکی سەقزی ستاند

پەتی جۆلانە گیانی منداڵێکی سەقزی ستاند

منداڵێکی تەمەن ١٠  ساڵەی سەقزی لەکاتی جۆلانە کردندا، ملی بە پەتی جۆلانەکەوە بووە و بەو هۆیەوە خنکاوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› دانیال باقری تەمەن ١٠  ساڵ و دانیشتوی گەڕەکی "حەماڵاوای سەروو" لە کاتی جۆلانە کردندا، پەتی جۆلانە لە ملی ئاڵاوە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی. دەگوترێت، دانیالی تەمەن ١٠  ساڵ قوتابیی پۆلی چواری سەرەتایی بووە، کە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار لە کاتی جۆلانە کردندا لە ژێرخانی ماڵەکەین تووشی ئەو رووداوە بووە. نەبوونی شاری یاری و شوێنی کات بەسەر بردن بۆ منداڵان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، بوونەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی منداڵان پەنا بۆ یاریی ناستاندارد ببەن، کە زۆر جار گیان لەدەست دان و برینداربوونی منداڵانی لێ دەکەوێتەوە. هەروەها ئەو پارک و شوێنانەی کە لەو شارانە هەن، هیچ ستانداردێکیان تێدا رەچاو نەکراوە و منداڵان لە کاتی یاری کردندا تووشی رووداوی دڵتەزێن دەبنەوە. لە ناوەڕاست مانگی هاوینی ئەمساڵیشدا کچێکی تەمەن ١١ ساڵەی ئیلامی لەکاتی جۆلانە کردندا، لە یەکێک لە پارکەکانی شاری ئیلام، بەهۆی بەربوونەوە لە جۆلانە تووشی خوێنڕێژی هاتبوو کە بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا

17856منداڵێکی تەمەن ١٠  ساڵەی سەقزی لەکاتی جۆلانە کردندا، ملی بە پەتی جۆلانەکەوە بووە و بەو هۆیەوە خنکاوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› دانیال باقری تەمەن ١٠  ساڵ و دانیشتوی گەڕەکی "حەماڵاوای سەروو" لە کاتی جۆلانە کردندا، پەتی جۆلانە لە ملی ئاڵاوە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
دەگوترێت، دانیالی تەمەن ١٠  ساڵ قوتابیی پۆلی چواری سەرەتایی بووە، کە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار لە کاتی جۆلانە کردندا لە ژێرخانی ماڵەکەین تووشی ئەو رووداوە بووە. نەبوونی شاری یاری و شوێنی کات بەسەر بردن بۆ منداڵان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، بوونەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی منداڵان پەنا بۆ یاریی ناستاندارد ببەن، کە زۆر جار گیان لەدەست دان و برینداربوونی منداڵانی لێ دەکەوێتەوە. هەروەها ئەو پارک و شوێنانەی کە لەو شارانە هەن، هیچ ستانداردێکیان تێدا رەچاو نەکراوە و منداڵان لە کاتی یاری کردندا تووشی رووداوی دڵتەزێن دەبنەوە. لە ناوەڕاست مانگی هاوینی ئەمساڵیشدا کچێکی تەمەن ١١ ساڵەی ئیلامی لەکاتی جۆلانە کردندا، لە یەکێک لە پارکەکانی شاری ئیلام، بەهۆی بەربوونەوە لە جۆلانە تووشی خوێنڕێژی هاتبوو کە بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا

10 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەتی جۆلانە گیانی منداڵێکی سەقزی ستاند

پەتی جۆلانە گیانی منداڵێکی سەقزی ستاند


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر