لاوان و بزوتنەوەی خوێندکاری لە راپۆرتی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران بۆکۆنگرهی پێنجه‌م (کۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی)
له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی خوێندکاران و لاوان به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕشه‌و بێ مافیدان، هه‌ر له سه‌ره‌تادا خومه‌ینی رێبه‌ری رژیم رایگه‌یاند که زانستگامان ناوێ و ده‌بێ دانشگاکان داخرێن به کرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی نۆێ که‌وته دژایه‌تی لاوان وخوێندکارانی دانشگاکان و مه‌دره‌سه‌کان. ئه‌گه‌رچی خومه‌ینی و رژیمه‌که‌ی نه‌یانتوانی دانشگاکان دابخه‌ن، به‌ڵام به به‌رده‌وامی له هه‌وڵدا بوون ده‌ست به سه‌ر دانشگاکان وناوه‌نده‌کانی خوێندندا بگرن, ودهرسهکان و کتێبه‌کان به شێوه‌یه‌ک بن که له دایره‌ی بیروبۆچوون وسیاسه‌تی خۆیاندا بێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای توند‌و تیژی و فشاره‌کان و دروست کردنی به‌سیجی دانشجویی و ناوه‌ندی ئوموری ته‌ربیه‌تی بۆ چاودێری کردنی مه‌دره‌سه‌کان و فریو دانی ژماره‌یه‌ک دانشجو و خوێندکار بۆ چاودێری کردنی دانشجوه‌کان و خوێندکاره‌کانی مه‌دره‌سه‌کان به خۆشیه‌وه نه‌یتوانیوه به‌و ئامانجه گڵاوه‌ی بگات و به ته‌واوی دانشگاکان و ناوه‌نده‌کانی خوێندن بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه. ئه‌و کات که خومه‌ینی رایگه‌یاند اقتصاد مال خر است و هه‌روه‌ها له ساڵی ١٣٥٩ له ژێر ناوی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی، زانکۆکانی داخست...
بهخۆشیهوهی خوێندکارانی تێکۆشه‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نهزانکاریهی ده‌سه‌ڵات مقاومه‌تیان کرد و هێرش و هه‌ره‌شه‌ی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان بۆکۆنترۆڵکردنی دانشگاکان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. ده‌سه‌ڵاتداران به سه‌ر نه‌که‌وتنی ته‌واوی پیلانه‌کانیان هه‌وڵیاندا له ژێر ناوی ریفۆرم و گۆڕانخوازی چینی خۆێندکار بۆ لای خۆیان ڕاکێشن. له پێش شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ساڵی ١٣٧٨ ئاخوند خاته‌می به به‌ڵێنی زریقه‌و بریقه‌داری به خه‌ڵکی ئێران به تێکراو خۆێندکاران به تایبه‌ت هه‌وڵیدا سه‌رنجی دانشجو و خۆێندکاران بۆ لای ده‌سه‌ڵات ڕاکێشێ، له دوای به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و ده‌رچوونی محمد خاته‌می به سه‌رۆک کۆماری رژیم، خۆێندکاران به‌رده‌وام بوون له داوا ڕه‌واکانیان و دانشگاکان بوونه مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی دانشجویانی ئازادیخواز. ئاخوند خاته‌می که پێشتر به‌ڵێنی زۆری به خه‌ڵک و خۆێندکاران به تایبه‌ت دابوو، له جیات جێ به‌جێ کردنی داوای ڕه‌وای خۆێندکاران بڕیاری هێرش کردنی بۆ سه‌ر خۆێنکاران ده‌رکرد و ته‌نانه‌ت ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر خۆێندکاران ناره‌زایه‌تیه‌کانیان کۆتایی پێ نه‌هێنن ئه‌وه ده‌ستور به هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ده‌دا به توندترین شێوه روبه‌روی خۆێندکاران بنه‌وه. ناره‌زایه‌تی دانشجویی له ساڵی ١٣٧٨ی کۆچی خۆری و شه‌هید کران و گرتنی ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان و هه‌روه‌ها ناره‌زایه‌تیه به‌ربڵاوه‌کانی خوێندکاران و دانشجوه‌کان له ساڵی ١٣٨٨ و ١٣٨٩ی کۆچی خۆری، په‌یامێکی گرینگی به ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی ئاخوندی گه‌یاند، ئه‌ویش په‌یامی مقاومه‌ت و خۆراگری له به‌رانبه‌ر سته‌م و چه‌وسانه‌وه ئه‌گه‌ر زۆریش بێ بهزییانهو توندبێ. ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی ئاخوندی بریاری سه‌رکوتی دانشجوو خوێندکارانیان ده‌رکرد که چه‌ندین خوێندکار شه‌هید کران و ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان زیندانی کران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کیان له درێژه‌دانی خوێندن بێبه‌ش کران. شه‌هیدان کیانووش ئاسا، محه‌ممه‌دجه‌واد په‌ره‌نداخ، محه‌ممه‌د موختاری و سانع ژاڵه له خوێندکارو دانشجوه کورده‌کانن که له لایه‌ن هێزهسهرکوتگهرهکانی رژیم شه‌هید کران. به پێی زانیاریه‌کان ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خۆێندکاران له خۆێندن بێ به‌ش کراون و زیاتر له ٩٢ بڵاوکراوه‌ی خوێندکاری داخراون. له ههنگاوێکی دیکه‌دا گه‌ڵاڵه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه و دانشگای کوڕان و کچانی دارشتوه و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی لابردنی چه‌ند ده‌رسی گرینگ له کتێبه ده‌رسیه‌کان و له جێگه‌یان دانانی ده‌رسی ئه‌وتۆ که ئاخوندان دایده‌نێن و له مه‌سڵه‌حه‌تی دهسهڵاتهکهیاندایه. هه‌روه‌ها ریگه ده‌گرن که خوێندکارانی کچ له چه‌ندین مه‌یدانی زانستیدا بخوێنن. سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و به‌ربه‌ست دروست کردن بۆ دانشجویان پێ رانه‌گه‌یشتن به ناوه‌نده‌کانی خۆێندن وای کرده‌و نه‌خوێنده‌واری له ئێران‌دا په‌ره بستێنێ، به پێ ئاماره‌کان که له رۆژنامه‌ی حکومه‌تی (ئیعتماد) بڵاو بۆته‌وه سه‌رۆکی سازمانی فێربوونی خۆێندن (سواد اموزی) ووتویه‌تی له ئیستادا٦/١٤ درسهدی رێژه‌ی ٧٥ میلوێنی ووڵات بیسوادن. به ووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی رژیم: زیاتر له ٩میلیون و ٧١٥ههزار نه‌خۆێنده‌وار له له ته‌مه‌نی سه‌ره‌وه‌ی ٦ساڵ له ووڵاتدا سه‌رژمێری کراون و زیاتر له سێ ملوێن و ٤٥٦ههزار نه‌خۆێنده‌وار له ته‌مه‌نی ١٠ تا ٤٩ساڵ له ووڵاتدا سه‌رژمێری کراون که ۶.۸ له سه‌دی دانیشتوانی ئێرانن. علی باقر زاده سه‌رۆکی سازمانی دامه‌زراوه‌ی فێربوونی خۆێندن (نهچت سواد اموزی) ژماره‌ی نهخۆیندهوارهکانی زیاتر له ۱۱ ملوێن که‌س له ژماره‌ی ·µ ملوێن ونیوی ئێران راگه‌یاند. ئاشکرایه که خوێندکارانی کورد جیاواز له کێشه‌و به‌ربه‌سته‌کانی خۆێندن چه‌ندین کێشه‌ی دیکه‌یان له به‌ر ئه‌وه‌ی کوردن بۆ دروست ده‌کرێ. ناوه‌ندی ئوموری ته‌ربیه‌تی له مهدرهسهو ناوه‌نده‌کانی خۆێندنی کوردستاندا به شێوه‌ییکی به‌ربڵاو بۆ ده‌ست نیشانکردنی خۆێندکارانی ئازادیخواز و نیشتمان په‌روه‌ر کارده‌کات و له سه‌ر وه‌رنه‌گرتنی خوێندکاران له دانشگاکان کاریگه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌سیجی دانشجویی و خۆێندکاری وته‌نانه‌ت ئیداره‌کانی ئیتلاعات وئه‌منیه‌تی رژیمیش هه‌رکام به شێوه‌ی جیا جیا له سه‌ر دانشجو و خوێندکاران وناوه‌نده‌کانی خوێندن ده‌وریان هه‌یه‌و چه‌ندین به‌ربه‌ستی وه‌ک گوزینش و ئهستێرهدارکردن و به خۆماڵی کردنی دانشگاکان له دژی خوێندکارانی کورد کردوه به قانوون تا خوێندکارانی کورد نه‌توانن به ئاسانی له دانشگا دیاره‌کانی ئێران‌دا بخوێنن. له‌لایێکی دیکه خوێندکارانی کورد، که‌متر له ئیداره حکومه‌تیه‌کان کاریان ده‌درێتێ، هه‌ر بۆیه دوای ته‌واو کردنی خوێندن کاریان ده‌ست ناکه‌وێ. به‌رنامه‌ی جیاوازی دانانی زیاتر له به‌رانبه‌ر خۆێندکارانی کورد به شێوه‌یه‌که که به‌شێکی به‌رچاو له لاوانی کورد ناچار بوون ده‌ست له خۆێندن هه‌ڵگرن وهه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان له دوای کۆتایی هاتنی خۆێندنهکانیان، بێکارن و له ماڵه‌وه دانیشتوون که بوونی ئه‌و وه‌زعیه‌ته تووش کێشه‌و نه‌خۆشی فکری و ڕوانی کردون. له گه‌ل هه‌موو به‌ربه‌ست و فشار‌و سه‌رکوته‌کان،خۆێندکاران به تایبه‌ت و لاوانی کورد به تێکرا له مقاومه‌ت و خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ست هه‌ڵناگرن و به‌رده‌وامن له تێکۆشان له پێناو گه‌یشتن به ویسته‌کانیان و سه‌ربه‌رزانه له کاروانی زانست خوازی و فێربوونی عیلم شێلگیرانه به‌ره‌و پێش ده‌رۆن.