lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پێ شێلکردنی مافی ئافره‌تان له‌ ئێراندا له‌ راپۆرتی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران بۆکۆنگره‌ی پێنجه‌م (کۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی)

پێ شێلکردنی مافی ئافره‌تان له‌ ئێراندا  له‌ راپۆرتی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران بۆکۆنگره‌ی پێنجه‌م (کۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی)

بێگومان ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی له‌ یه‌که‌مین ووڵاتانی سه‌رکوتگه‌ری مافی ئافره‌تانه‌، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دواکه‌وتووه‌ به‌ چه‌سپاندنی قانوونی غه‌یره‌ ئینسانی و غه‌یره‌ ئیسلامی به‌ شێوه‌ییکی زۆر درندانه‌ مافی ئافره‌تان پێ شێل ده‌کات و سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌ و ماف زه‌وتکردنی ژنانی کردۆته‌ یه‌کێک له‌ سه‌ره‌کی ترین به‌رنامه‌و کاره‌کانی حکومه‌ت. گه‌وره‌ترین پێشێلکاریی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی له‌به‌رانبه‌ر ژنان له‌ بواری سیاسیه‌وه‌یه‌، به‌شێوه‌یێک که‌ ژنان که‌مترین به‌شدارییان له‌ کاروباری سیاسی حکوومه‌ت پێده‌کرێ و ئه‌و مه‌یدانه‌ له‌ ده‌ستی ئاخوندان مۆنۆپۆل کراوه‌. پرۆژه‌و گه‌ڵاڵه‌کان و ره‌وتی نوێ له‌فشارهێنان بۆ سه‌ر ژنان له‌ شۆێنه‌ گشتیه‌کان له‌ دانشگاکان و مه‌دره‌سه‌کان و ته‌نانه‌ت له‌ ناو حه‌ریمی خسوسیدا، جیاکردنه‌وه‌ی ژنان و پیاوان له‌ دانشگاکان و ته‌نانه‌ت جوداکردنه‌وه‌ی ئوتوبووسی ژنان له‌ گه‌ڵ پیاوان و ریگه‌دان به‌ پیاوانی بێ به‌زیی ودواکه‌وتوو بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ژنان له‌ کۆمه‌ڵگادا به‌ ناوی پاراستنی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، سووکایه‌تییه‌کی سیستماتیک به‌ ژنان ، که‌ زۆر جار فیلمی ئه‌و سه‌رکوتو بێ ره‌حمیانه‌ له‌ لایه‌ن تلویزیون و هۆکانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌بنه‌وه‌,وه‌ک کوشتنی ئافره‌تان به‌ شێوه‌ی (سه‌نگسار)که‌ نمونه‌ییکی زۆر قێزه‌ون و نائینسانیه‌. سه‌رکووتکردن و سووکایه‌تیپێکردنی ئافره‌تان له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه‌،ده‌رخه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن که‌ رژیمی ئاخوندی وه‌ک سه‌ره‌کی ترین دوژمنی ئافره‌تان و مافه‌کانیان بناسرێ. جێگه‌ی داخه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک ئافره‌تی شۆێن که‌وتووی سیستم و ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی به‌ پشتگیری کردن له‌ سیاسه‌تی سه‌رکوت به‌رانبه‌ر به‌ هاونه‌وعه‌کانیان بوونه‌ هۆی زیاتر گه‌رم داهێنانی سه‌رکوت وبێره‌حمی به‌رانبه‌ر به‌ ئافره‌تان له‌ ئێراندا. ئاخوندانی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌نیا له‌و کاتانه‌ باس له‌ ژنان و مافه‌کانیان ده‌که‌ن که‌ بازاری شانۆی به‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانیانیان گه‌رم دابێنن, وبه‌ مه‌به‌ستی چاوبه‌ست کردن و راکێشانی سه‌رنجی رای گشتی جیهانی وهه‌روه‌ها خه‌ڵک،وا نیشان بده‌ن که‌ ئافره‌تانیش له‌ ئێران به‌شیان هه‌یه‌و خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی و نه‌زه‌رن. دیاره‌ ژنانی کورد زیاتر ده‌که‌ونه‌ به‌ر سته‌م و زیاتر چه‌وسانه‌وه‌یان له‌ به‌رانبه‌ردا په‌یره‌و ده‌کرێ,و سه‌ره‌‌ڕای ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی که‌ به‌ بۆنه‌ی ژن بوون لێیان ده‌کر ێ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کوردن سته‌می چه‌ندقاتیان له‌سه‌ره‌.به‌ڵام به‌ خۆشیه‌وه‌ ئافره‌تانی کوردستان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر بێ به‌زه‌ییانه‌ فشاریان ده‌خرێته‌سه‌ر و ده‌گیرێن و شکه‌نجه‌ و ئازار ده‌درێن زۆر ئازایانه‌ و به‌رپرسانه‌ له‌ مه‌یدانه‌ سیاسی و راگه‌یاندنه‌کاندا تێکۆشاون ده‌ورێکی گرینگیان له‌ خه‌باتی ماف خوازانه‌و یه‌کسانی خوازانه‌ گێراوه‌. به‌شێک له‌ کاری رژیم اخوندی له‌ پێوه‌ند به‌ ئافره‌تان له‌ ٧ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٥٧کۆچی خۆری،ته‌نیا دوو حه‌وتوو به‌ سه‌ر سه‌رکه‌وتنی شۆرشی خه‌ڵکی ئێران له‌ به‌رانبه‌ر رژیمی شاهه‌نشاهی، ده‌فته‌ری خومه‌ینی رایگه‌یاند,که‌ قانونی دیفاع و حیمایه‌ت له‌ خانه‌واده‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.به‌ پێ ئه‌و قانوونه‌، تایبه‌تمه‌ندی سنووردار له‌ مافه‌کانی ناو خانه‌واده‌ به‌ ژنان ده‌درا. روژێک له‌ دوای ئه‌وه‌, واته‌ له‌ ٨ی ره‌شه‌ممه‌دا,خزمه‌ت گوزاریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ ژنان به‌ ته‌واوی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و له‌ دوای سێ رۆژ وله‌ ١١ی ره‌شه‌ممه‌ی ٥٧: قازی (حاکم)ه‌ ئافره‌ته‌کان له‌ قه‌زاوه‌ت کردن دوور خرانه‌وه‌. ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ساڵی ١٣٨٥، زیاتر له‌ ٦٠  حوکمی ئیعدام و سه‌نگسار له‌ به‌رانبه‌ر ژنان له‌ ئێراندا به‌رێوه‌ چووه‌. به‌ پێ سه‌رژمێرییه‌ ره‌سمیه‌کان، ژماره‌ی کچانی هه‌ڵاتوو له‌ ساڵی ١٣٨٥ گه‌یشتۆته‌ زیاتر ٣٠ ٠  هه‌زارکه‌س. مه‌لاحه‌سه‌نی نوینه‌ری ولی فقیه‌ و ئیمام جومعه‌ی رژیم له‌شاری ورمێ له‌ سیهه‌می به‌فرانباری ١٣٨٦:“ووتی من نازانم چۆن تا ئیستاش وله‌ دوای تێ په‌رینی ۲۸ ساڵ به‌ سه‌ر ئینقلابی ئیسلامی، ژنانی به‌دحیجاب زیندوون. ئه‌و ژنانه‌ی که‌ حیجابی ئیسلامی په‌یره‌و ناکه‌ن، ده‌بێ خویان، مێرده‌کان و باوکه‌کانیان بمرن“. خومه‌ینی له‌,کتێبی:تحریرالوسیله :به‌رگی دووهه‌م سه‌فحه‌ی ٣٢٧ مه‌سه‌له‌ی ٨: نوسیویه‌ «له‌ کاتی ته‌ڵاقداندا پێویست نیه‌ ژن ئاگادار بێ ، جا چ بگا به‌وه‌ی که‌ رازی بێ “. خومه‌ینی هه‌ر له‌ کتێبی :تحریرالوسیله: جڵدی دوهه‌م سه‌فحه‌ی ١٣ مه‌سه‌له‌ی ٥:نوسیویه‌ «به‌رپرسایه‌تی کردن خاوه‌نداریه‌تی سه‌رمایه‌ی منداڵ … بۆ باوک و باپیره‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌و دایک و نه‌نک واته‌ دایکی دایک هیچ مافێکی خاوه‌نداریه‌تیان نیه‌». ئاخوند خامنه‌ یی ولی فقیه‌ رژیم له‌ ٣٠ ی په‌شپه‌ر,تیر ٧٦. ووتی «ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌, که ده‌بێ ژنانیش له‌ ناوه‌ندو بواره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به راده‌ی پیاوه‌کان بوونیان هه‌بێ،خاڵێکی لاواز، بۆچونێکی کاڵ،بێ بایه‌خ و منداڵانه‌یه‌». گالیندوپل،راپۆرت نووسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ پێوه‌ند به‌ مافی مروف له‌ ئێران ،له‌ مانگی‌ ژانویه‌ی ١٩٩٢: ووتی«ابوالفزل موسه‌وی تبرێزی، دادستان گشتی ووڵات، ووتویه‌ هه‌ر که‌س بنه‌ره‌تی حیجاب پێ شێلبکا کافره‌و حوکمی کافرێکیش مه‌رگه‌». به‌ پێ سه‌رژمێریه‌ رسمیه‌کان « خودکوشتن له‌ ئێران به‌ شێوه‌ی مام ناوه‌ند ٢٥ تا ٣٠  له‌ سه‌د که‌سه‌». ئه‌و سه‌رژمێریه‌ به‌رزترین سه‌رژمێری خۆکوشتنه‌ له‌ جیهان ، چونکه‌ رێژه‌ی مام ناوه‌ندی خۆکوشتن له‌ جیهان نزیک به‌ ١١ تا ١٢ له‌ هه‌ر یه‌ک سه‌دهه‌زار که‌سدایه‌». هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا ژنان چوار به‌رابه‌ری پیاوان خۆده‌سوینن. به‌رزبوونه‌وه‌ی ١٠  تا ١٥ ته‌نانه‌ت ٣٠  له‌ سه‌دی ژنانی خیابانی و کچانی هه‌ڵاتوو، گه‌یشتنی ته‌مه‌نی له‌ش فرۆشی ئافره‌تان بۆ ژێر ٢٠ ساڵ له‌ به‌رهه‌مه‌ قێزنه‌ونه‌کانی حاکمیه‌تی ئاخوندیه‌. هه‌ر له‌ماوه‌ی مانگه‌کانی رابردوو یاسایێکی نوێی قێزه‌ون په‌سه‌ند کراوه‌ که‌ رێ به‌ سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌ هه‌ڵگیراوه‌کان ده‌دا له‌ داهاتوو ژیانی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پێک بێنن که‌ ئه‌وه‌ش ته‌وژمێکی به‌ربلاو له‌ ناره‌زایه‌تی به‌دواوه‌ بوو.

tehran_youth_protestبێگومان ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخوندی له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین ووڵاتانی سه‌‌‌رکوتگه‌‌‌ری مافی ئافره‌‌‌تانه‌‌‌، ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ دواکه‌‌‌وتووه‌‌‌ به‌‌‌ چه‌‌‌سپاندنی قانوونی غه‌‌‌یره‌‌‌ ئینسانی و غه‌‌‌یره‌‌‌ ئیسلامی به‌‌‌ شێوه‌‌‌ییکی زۆر درندانه‌‌‌ مافی ئافره‌‌‌تان پێ شێل ده‌‌‌کات و سیاسه‌‌‌تی چه‌‌‌وساندنه‌‌‌وه‌‌‌ و ماف زه‌‌‌وتکردنی ژنانی کردۆته‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کی ترین به‌‌‌رنامه‌‌‌و کاره‌‌‌کانی حکومه‌‌‌ت. گه‌‌‌وره‌‌‌ترین پێشێلکاریی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی ئاخوندی له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ژنان له‌‌‌ بواری سیاسیه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌، به‌‌‌شێوه‌‌‌یێک که‌‌‌ ژنان که‌‌‌مترین به‌‌‌شدارییان له‌‌‌ کاروباری سیاسی حکوومه‌‌‌ت پێده‌‌‌کرێ و ئه‌‌‌و مه‌‌‌یدانه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ستی ئاخوندان مۆنۆپۆل کراوه‌‌‌. پرۆژه‌‌‌و گه‌‌‌ڵاڵه‌‌‌کان و ره‌‌‌وتی نوێ له‌‌‌فشارهێنان بۆ سه‌‌‌ر ژنان له‌‌‌ شۆێنه‌‌‌ گشتیه‌‌‌کان له‌‌‌ دانشگاکان و مه‌‌‌دره‌‌‌سه‌‌‌کان و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت له‌‌‌ ناو حه‌‌‌ریمی خسوسیدا، جیاکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ژنان و پیاوان له‌‌‌ دانشگاکان و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت جوداکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئوتوبووسی ژنان له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ پیاوان و ریگه‌‌‌دان به‌‌‌ پیاوانی بێ به‌‌‌زیی ودواکه‌‌‌وتوو بۆ هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر ژنان له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگادا به‌‌‌ ناوی پاراستنی ئاسایشی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تییه‌‌‌وه‌‌‌، سووکایه‌‌‌تییه‌‌‌کی سیستماتیک به‌‌‌ ژنان ، که‌‌‌ زۆر جار فیلمی ئه‌‌‌و سه‌‌‌رکوتو بێ ره‌‌‌حمیانه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن تلویزیون و هۆکانی راگه‌‌‌یاندن بڵاو ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌,وه‌‌‌ک کوشتنی ئافره‌‌‌تان به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی (سه‌‌‌نگسار)که‌‌‌ نمونه‌‌‌ییکی زۆر قێزه‌‌‌ون و نائینسانیه‌‌‌. سه‌‌‌رکووتکردن و سووکایه‌‌‌تیپێکردنی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌،ده‌‌‌رخه‌‌‌ری ئه‌‌‌و حه‌‌‌قیقه‌‌‌ته‌‌‌ن که‌‌‌ رژیمی ئاخوندی وه‌‌‌ک سه‌‌‌ره‌‌‌کی ترین دوژمنی ئافره‌‌‌تان و مافه‌‌‌کانیان بناسرێ. جێگه‌‌‌ی داخه‌‌‌ که‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک ئافره‌‌‌تی شۆێن که‌‌‌وتووی سیستم و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخوندی به‌‌‌ پشتگیری کردن له‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی سه‌‌‌رکوت به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌ هاونه‌‌‌وعه‌‌‌کانیان بوونه‌‌‌ هۆی زیاتر گه‌‌‌رم داهێنانی سه‌‌‌رکوت وبێره‌‌‌حمی به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌ ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ ئێراندا. ئاخوندانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدار ته‌‌‌نیا له‌‌‌و کاتانه‌‌‌ باس له‌‌‌ ژنان و مافه‌‌‌کانیان ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ بازاری شانۆی به‌‌‌ ناو هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانیانیان گه‌‌‌رم دابێنن, وبه‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی چاوبه‌‌‌ست کردن و راکێشانی سه‌‌‌رنجی رای گشتی جیهانی وهه‌‌‌روه‌‌‌ها خه‌‌‌ڵک،وا نیشان بده‌‌‌ن که‌‌‌ ئافره‌‌‌تانیش له‌‌‌ ئێران به‌‌‌شیان هه‌‌‌یه‌‌‌و خاوه‌‌‌ن پێگه‌‌‌ی سیاسی و نه‌‌‌زه‌‌‌رن. دیاره‌‌‌ ژنانی کورد زیاتر ده‌‌‌که‌‌‌ونه‌‌‌ به‌‌‌ر سته‌‌‌م و زیاتر چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌یان له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ردا په‌‌‌یره‌‌‌و ده‌‌‌کرێ,و سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای ئه‌‌‌و هه‌‌‌موو سته‌‌‌مه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ی ژن بوون لێیان ده‌‌‌کر ێ، له‌‌‌ به‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردن سته‌‌‌می چه‌‌‌ندقاتیان له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌.به‌‌‌ڵام به‌‌‌ خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ ئافره‌‌‌تانی کوردستان سه‌‌‌ره‌‌‌رای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی زۆر بێ به‌‌‌زه‌‌‌ییانه‌‌‌ فشاریان ده‌‌‌خرێته‌‌‌سه‌‌‌ر و ده‌‌‌گیرێن و شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و ئازار ده‌‌‌درێن زۆر ئازایانه‌‌‌ و به‌‌‌رپرسانه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌یدانه‌‌‌ سیاسی و راگه‌‌‌یاندنه‌‌‌کاندا تێکۆشاون ده‌‌‌ورێکی گرینگیان له‌‌‌ خه‌‌‌باتی ماف خوازانه‌‌‌و یه‌‌‌کسانی خوازانه‌‌‌ گێراوه‌‌‌. به‌‌‌شێک له‌‌‌ کاری رژیم اخوندی له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ ٧ی ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ی ساڵی ١٣٥٧کۆچی خۆری،ته‌‌‌نیا دوو حه‌‌‌وتوو به‌‌‌ سه‌‌‌ر سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی شۆرشی خه‌‌‌ڵکی ئێران له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژیمی شاهه‌‌‌نشاهی، ده‌‌‌فته‌‌‌ری خومه‌‌‌ینی رایگه‌‌‌یاند,که‌‌‌ قانونی دیفاع و حیمایه‌‌‌ت له‌‌‌ خانه‌‌‌واده‌‌‌ هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.به‌‌‌ پێ ئه‌‌‌و قانوونه‌‌‌، تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندی سنووردار له‌‌‌ مافه‌‌‌کانی ناو خانه‌‌‌واده‌‌‌ به‌‌‌ ژنان ده‌‌‌درا. روژێک له‌‌‌ دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌, واته‌‌‌ له‌‌‌ ٨ی ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌دا,خزمه‌‌‌ت گوزاریه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیه‌‌‌کان بۆ ژنان به‌‌‌ ته‌‌‌واوی هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شایه‌‌‌وه‌‌‌و له‌‌‌ دوای سێ رۆژ وله‌‌‌ ١١ی ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ی ٥٧: قازی (حاکم)ه‌‌‌ ئافره‌‌‌ته‌‌‌کان له‌‌‌ قه‌‌‌زاوه‌‌‌ت کردن دوور خرانه‌‌‌وه‌‌‌. ته‌‌‌نیا له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ساڵی ١٣٨٥، زیاتر له‌‌‌ ٦٠  حوکمی ئیعدام و سه‌‌‌نگسار له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ژنان له‌‌‌ ئێراندا به‌‌‌رێوه‌‌‌ چووه‌‌‌. به‌‌‌ پێ سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌ ره‌‌‌سمیه‌‌‌کان، ژماره‌‌‌ی کچانی هه‌‌‌ڵاتوو له‌‌‌ ساڵی ١٣٨٥ گه‌‌‌یشتۆته‌‌‌ زیاتر ٣٠ ٠  هه‌‌‌زارکه‌‌‌س. مه‌‌‌لاحه‌‌‌سه‌‌‌نی نوینه‌‌‌ری ولی فقیه‌‌‌ و ئیمام جومعه‌‌‌ی رژیم له‌‌‌شاری ورمێ له‌‌‌ سیهه‌‌‌می به‌‌‌فرانباری ١٣٨٦:“ووتی من نازانم چۆن تا ئیستاش وله‌‌‌ دوای تێ په‌‌‌رینی ۲۸ ساڵ به‌‌‌ سه‌‌‌ر ئینقلابی ئیسلامی، ژنانی به‌‌‌دحیجاب زیندوون. ئه‌‌‌و ژنانه‌‌‌ی که‌‌‌ حیجابی ئیسلامی په‌‌‌یره‌‌‌و ناکه‌‌‌ن، ده‌‌‌بێ خویان، مێرده‌‌‌کان و باوکه‌‌‌کانیان بمرن“. خومه‌‌‌ینی له‌‌‌,کتێبی:تحریرالوسیله :به‌‌‌رگی دووهه‌‌‌م سه‌‌‌فحه‌‌‌ی ٣٢٧ مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ی ٨: نوسیویه‌‌‌ «له‌‌‌ کاتی ته‌‌‌ڵاقداندا پێویست نیه‌‌‌ ژن ئاگادار بێ ، جا چ بگا به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ رازی بێ “. خومه‌‌‌ینی هه‌‌‌ر له‌‌‌ کتێبی :تحریرالوسیله: جڵدی دوهه‌‌‌م سه‌‌‌فحه‌‌‌ی ١٣ مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ی ٥:نوسیویه‌‌‌ «به‌‌‌رپرسایه‌‌‌تی کردن خاوه‌‌‌نداریه‌‌‌تی سه‌‌‌رمایه‌‌‌ی منداڵ … بۆ باوک و باپیره‌‌‌ ده‌‌‌گه‌‌‌رێته‌‌‌وه‌‌‌و دایک و نه‌‌‌نک واته‌‌‌ دایکی دایک هیچ مافێکی خاوه‌‌‌نداریه‌‌‌تیان نیه‌‌‌». ئاخوند خامنه‌‌‌ یی ولی فقیه‌‌‌ رژیم له‌‌‌ ٣٠ ی په‌‌‌شپه‌‌‌ر,تیر ٧٦. ووتی «ئه‌‌‌م مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌یه‌‌‌, که ده‌‌‌بێ ژنانیش له‌‌‌ ناوه‌‌‌ندو بواره‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیه‌‌‌کان به راده‌‌‌ی پیاوه‌‌‌کان بوونیان هه‌‌‌بێ،خاڵێکی لاواز، بۆچونێکی کاڵ،بێ بایه‌‌‌خ و منداڵانه‌‌‌یه‌‌‌». گالیندوپل،راپۆرت نووسی تایبه‌‌‌تی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ مافی مروف له‌‌‌ ئێران ،له‌‌‌ مانگی‌ ژانویه‌‌‌ی ١٩٩٢: ووتی«ابوالفزل موسه‌‌‌وی تبرێزی، دادستان گشتی ووڵات، ووتویه‌‌‌ هه‌‌‌ر که‌‌‌س بنه‌‌‌ره‌‌‌تی حیجاب پێ شێلبکا کافره‌‌‌و حوکمی کافرێکیش مه‌‌‌رگه‌‌‌». به‌‌‌ پێ سه‌‌‌رژمێریه‌‌‌ رسمیه‌‌‌کان « خودکوشتن له‌‌‌ ئێران به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی مام ناوه‌‌‌ند ٢٥ تا ٣٠  له‌‌‌ سه‌‌‌د که‌‌‌سه‌‌‌». ئه‌‌‌و سه‌‌‌رژمێریه‌‌‌ به‌‌‌رزترین سه‌‌‌رژمێری خۆکوشتنه‌‌‌ له‌‌‌ جیهان ، چونکه‌‌‌ رێژه‌‌‌ی مام ناوه‌‌‌ندی خۆکوشتن له‌‌‌ جیهان نزیک به‌‌‌ ١١ تا ١٢ له‌‌‌ هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک سه‌‌‌دهه‌‌‌زار که‌‌‌سدایه‌‌‌». هه‌‌‌ر له‌‌‌و پێوه‌‌‌نده‌‌‌دا ژنان چوار به‌‌‌رابه‌‌‌ری پیاوان خۆده‌‌‌سوینن. به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ١٠  تا ١٥ ته‌‌‌نانه‌‌‌ت ٣٠  له‌‌‌ سه‌‌‌دی ژنانی خیابانی و کچانی هه‌‌‌ڵاتوو، گه‌‌‌یشتنی ته‌‌‌مه‌‌‌نی له‌‌‌ش فرۆشی ئافره‌‌‌تان بۆ ژێر ٢٠ ساڵ له‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌ قێزنه‌‌‌ونه‌‌‌کانی حاکمیه‌‌‌تی ئاخوندیه‌‌‌. هه‌‌‌ر له‌‌‌ماوه‌‌‌ی مانگه‌‌‌کانی رابردوو یاسایێکی نوێی قێزه‌‌‌ون په‌‌‌سه‌‌‌ند کراوه‌‌‌ که‌‌‌ رێ به‌‌‌ سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتی منداڵه‌‌‌ هه‌‌‌ڵگیراوه‌‌‌کان ده‌‌‌دا له‌‌‌ داهاتوو ژیانی هاوبه‌‌‌شیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ پێک بێنن که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ته‌‌‌وژمێکی به‌‌‌ربلاو له‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تی به‌‌‌دواوه‌‌‌ بوو.

10 ساڵ و 7 مانگ و 27 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێ شێلکردنی مافی ئافره‌تان له‌ ئێراندا له‌ راپۆرتی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران بۆکۆنگره‌ی پێنجه‌م (کۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی)

پێ شێلکردنی مافی ئافره‌تان له‌ ئێراندا له‌ راپۆرتی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران بۆکۆنگره‌ی پێنجه‌م (کۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی)


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر