دەستپێکی چالاکیی خۆڕسکی ژنە چالاکانی کورد بۆ پێشگیری لە شێرپەنجەی مەمک
ژمارەیەک لە ژنە چالاکانی کوردی ئیلام و کرماشان بە یارمەتیی کۆمیسیۆنی کاروباری ژنانی کانوونی پارێزەرانی دادگوستەری و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سەربەو کانوونە، لە راستای کەمکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان چالاکییەکی ئاگادارکردنەوە ئەنجام ئەدەن. ئەو چالاکییە لەلایەن ١٥ کەس لە پارێزەرانی کوردی سەر بە کانوونی پارێزەرانی دادگوستەریی کرماشان بە شێوەی خۆبەخش و خۆڕسک ٣٠ هەزار برۆشۆری ئاگادار کردنەوە، کە ٥ هەزار دانەیان بە زمانی کوردییە، لە چاپ داوە و بە ئوستانەکانی هەمەدان، ئیلام، کرماشان و کوردستاندا بڵاوی دەکەنەوە. ئازەر تاهیرئابادی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کوردپا گوتیØ› بەداخەوە ژنانی کورد خوێندەوارییەکی یەکجار کەمیان هەیە، هەر بۆیە ئێمە بۆ بەرەو پێشبردنی چالاکییەکانمان و بەرەوڕووی کۆمەڵێک گرفت دەبینەوە و لە راستیدا ناتوانین ئەو کێشە و گرفتەی کە ژنی کورد بەرەوڕووی دەبێتەوە، بە روونی بیبینین.