lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سیاسەت

سیاسەت
ئا: ش .م

سیاسەت پرۆسەیەک یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان.

بێ‌ سەرچاوەکان



لە ساڵی ١٦٥١ دا تۆماس هۆبز بەناوبانگترین کتێبی خۆی بو ناوی Leviathan بە چاپ گەیاند و، لەو کتێبە بۆ بەهانە هێنانەوە بۆ هاتنەکایەوەی کۆمەڵگەکانی مرۆڤـ مودێلێکی پەرەسەندنی سەرەتایی مرۆڤـ خستە روو. هۆبز لەو مودێلە باسی لە دەوڵتێکی نایابی سروشت دەکرد کە تیایدا هەموو تاکەکان بەیەکسانی سود لە سەرچاوەکانی سروشت وەدەگرن و لە بەکارهێنانی هەر ئامرازێک بۆ گەیشتن بەو سەرچاوانە ئازادن. بۆ هۆبز دەرکەوت کە ئەمجۆرە رێکخستنە بووە هۆی پەیدابوونی "شەڕی هەمووان دژی هەمووان" یاخود بە لاتینی "bellum omnium contra omnes". جگە لەوەش بۆی دەرکەوت کە پیاوان لەو حاڵتەدا دەچنە نێو حاڵتێکی گرێبەستی کۆمەڵایەتی و دەستبەرداری مافی رەهای خۆیان بۆ هەندێ جۆری پاراستن دەبن. لەکاتێکدا وا دیارە کە هەرەمەکانی زاڵبوون و هاوکاری کۆمەڵایەتی بونیان بۆ سەردەمی بەر لە هاتنەکایەوەی کۆمەڵگەکانی مرۆڤـ دەگەڕێتەوە. مودێلی هۆبز لۆژیکی هێنانەکایەوەی کۆمەڵگەی مرۆڤـ پیشان دەدات.



مێژوو








234
ڤی جی گلاید ئەو گۆڕانکاریەی کە بەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤـ کە لە دەوروبەری ساڵی ٦٠ ٠ ٠  پێشی زاینیدا هات بە شۆرشی شارستانی ناو دەبات. یەکێ لە روخسارەکانی ئەم جۆرە نوێیەی شارستانیەت بە دامەزراوەکردنی چینایەتی کۆمەڵایەتی و پیشە ناکشتوکاڵییەکان (لەوانە پیاوانی ئاین و پارێزەران) و باجسەندن و نوسینە. کە هەموویان پێویستیان بە بوونی بە شوێنێکی پڕ لە دانیشتوانە- یاخود شارەکانە.وشەی سیاسەت (politics) لە وشەی یۆنانی (polis) سەرچاوەی گرتووە. سیاسەتی بازرگانی و ئاینی و ئەکادیمیایی و هەموو جۆرە سشیاەتێکی تر – بە تایبەتی ئەوانەی بەدەست کەم سەرچاوەییەوە دەناڵێنن- هەرەمێکی زاڵبون لەخۆیان دەگرن، کەواتە سیاسەتن. زۆربەی جار سیاسەت لەرووی پەیوەندی بە بەرێوەبردنی حکومەتەکاندا دەخوێندرێ. کۆنترین شێوەی حکومەت شێوەی رێکخراوی خێڵکی بوو. حوکمی پاشایەتی میراتگری حوکمی گەورە پیاوانی خێل بوو و سیستەمیچکی فیوداڵ وەک ریچکخستنێگ کە تیایدا تاکە خێزانێک کۆنترۆڵی کاروبارە سیاسیەکانی گروپێک دەکرد. کەواتە مێژووی سیستەمی پاشایەتی بۆ ٥٠ ٠ ٠  ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە بەردەوام بەشێوەیەک لە شێوەکان هەبووە.








پێناسەکان








هێز (Power) توانای سەپاندنی ویستی خۆتە بەسەر کەسێکی تر. رەنگە سەپاندنەکە توانای هێزیشی لەگەڵدایە، یاخود با بڵێن توند و تیژی.



دەسەڵات (Authority) هێزی سەپاندنی یاساکان و مسۆگەرکردنی ملکەچی و سەرکردایەتیکردن و دەستنیشانکردن و حوکمکردن.



شەرعیەت (Legitimacy) خەسڵەتێکی حکومەتە کە بەرێگەی وەدەستهێنان و پراکتیزەکردنی دەسەڵاتی هێز بەپێی پرەنسیپ و پێوەری دانپیانراو و قبوڵکراو وەریگرتووە.



حکومەت ئەو دەستەیە کە دەسەڵاتی هەیە یاسا دەربکات و بیانسەپێنێ.



هێزی سیاسی








رستە بەناوبانگەکەی ساموێل گۆمپەرز "دۆستەکانت خەڵات بکە و دوژمنەکانت سزا بدە" باس لە دوو جۆر لە پێنج جۆرەکەی هێز دەکات کە زانایانی دەرونناسی کۆمەڵایەتی باسیان لێوە دەکەن، یاخود با بڵێن هێزی هاندەر incentive power (دەسەڵاتی خەڵاتکردن) و هێزی خورتی coercive power (دەسەڵاتی سزادان). هەرسێ هێزەکەی تریش لەم دووانە هەڵدەقوڵێن. هێزی شەرعیانە، هێزی پۆلیس یاخود ناوبژیوان، ئەو دەسەڵاتەیە کە بە تاکێک بەخشراوە و بەو پێیە دەتوانێ پێوەری هەڵس و کەوتەکان بسەپێنێ. هێزی شەرعیانە لە هێزی خورتی ئەچێ بەوەی کە هەڵس و کەوتی نابەجێ بە غەرامە یاخود سزایەکی تر سزا دەدات. هێزی ناوبژیوان، هێزێکە بە کەسانێک دەبەخشرێ لەبەر چاکییان یاخود دەستکەوتەکانیان یاخود هەڵوێستەکانیان. تێرکدرنی حەزی هەستکردن بە وێکچوون لەگەڵ ناودارێک یا قارەمانێک ئەوە خەڵاتی ملکەچبوونە. هێزی پسپۆر، هێزێکە لە خوێندن یا ئەزموونە سەرچاوەی گرتووە. زۆر جار جێبەجێکردنی رێنماییەکانی راهێنەریچکی بەئەزموون سەرکەوتنی لێ بەرهەمدێ وەک خەڵات. هێزسپۆران بە بارودۆخەکانەوە بەندە، چونکە نەشتەگەرێکی مێشک ناتوانێ بۆڕیەکانی ئاوی ماڵەکەت بۆ چاک بکاتەوە.



دەسەڵات و شەرعیەت








ماکس وێبەر سێ سەرچاوەی شەرعیەت بۆ دەسەڵات دەستنیشانکردووە کە بە (پۆلینکردنی سێ لایەنەی دەسەڵات) ناسراوە. هەروەها سێ هۆی پێشنیار کردووە کە لەبەر چی خەڵک ئەو فەرمانانەی کە پێیان دەدرێ جێبەجێ دەکەن:



تەقلیدی



دەسەڵاتە تەقلیدیەکان پشتیوانیان هەیە چونکە بەردەوامن و پشتیوانی لە بەها هەبووەکان و حاڵی حازر status quo دەکەن. دەسەڵاتی تەقلیدی درێژترین مێژووی هەیە. کۆمەڵگەی باوکسالاری (و لەوەش دەگمەنتر دایکسالاری) سەرچاوەی پاشایەتی بۆماوەیین کە تیایاندا دەسەڵات وەچەکانی سەرکردەکانی پێشوو دەدرا. شوێنکەوتوانیش ملکەچی ئەمجۆرە دەسەڵاتە دەبن چونکە دەڵێن "ئێمە هەر فێری ئەم شێوازە بووینە". نمونەی دەسەڵاتدارانی تەقلیدی پادشاکان و شاژنەکانن.



کاریزمایی



دەسەڵاتی کاریزمایی بۆ جوانی روح سوکی کەسێک یاخود هێزی کەسایەتی تاکێک دەگەڕێتەوە (بۆ نمونەی هەرە توندڕۆ بروانە کەسایەتی پەرستن). رژێمە کاریزماییەکان بە تەمەن کورتی ناسراون و بەدەگمەن لەپاش مردنی ئەو کەسانەی بەرێوەیان دەبەن دەمێنن.



یاسایی هوشیارانە



دەسەڵاتە یاسایی و مەعقولەکان تواناکانییان لە سەپاندنی هەڵس و کەوت لەو پۆستەی کە هەیانە وەردەگرن. ئەوجۆرە دەسەڵاتە پێویستی بە ملکەچی بۆ پۆستەکە نەک بۆ خاوەن پۆستەکە بن. دیموکراسییە مۆدێرنەکان نممونەی رژێمە یاسایی هۆشیاریانەن.



پۆلەکان: وتارە بێ‌ 



234







12 ساڵ و 24 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سیاسەت

سیاسەت


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر