په‌سه‌ند کردنی حوکمی ئێعدام بۆ زیندانیێکی سیاسی به‌لووچ
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری چالاکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی له ئێران، له کۆتایی حه‌فته‌ی رابردوو حوکمی دژه مرۆڤانه‌ی ئێعدام بۆ زیندانی سیاسی مه‌حه‌مه‌د حسین ریگی ٢٣ ساڵه، له لایه‌ن قازی مه‌هگۆلی سه‌رۆکی لقی ١ دادگای شۆرشی زاهدانه‌وه په‌سه‌ند کرا. به پێی وته‌ی یه‌کێک له نزیکانی رێگی، ناوبراو‌و تا ئێستا دادگایی نه‌کراوه و حوکمه‌که‌ی به بێ دادگایی کردن په‌سه‌ند کراوه. جێگه‌ی باسه که مه‌حه‌مه‌د حسین ریگی نزیک به ٧ مانگ پێش ئێستا له هێرشی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی ئیتلاعات بۆ ماڵی باوکی له سه‌راوان ده‌ستبه‌سه‌ر کراو بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له ژوری تاکه که‌سیدا له ژێر سه‌ختترین شکه‌نجه‌ی رۆحی و ره‌وانی بوو که به هۆی ئه‌و شکه‌نجانه‌وه ناوبراو‌و وادار کرا که له‌سه‌ر ته‌له‌فزیون دژبه خۆی قسه بکات.