چوار زیندانیی سیاسیی کورد دوای ٧٥ رۆژ مانگرتن له خواردن
به‌رده‌وام ده‌بین له مانگرتنه‌که‌مان.. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، چوار زیندانیی سیاسیی کورد (حامید ئه‌حمه‌دی، که‌ماڵ مه‌ولایی، جه‌مشید دێهقانی و جه‌هانگیر دێهقانی) راده‌گه‌یه‌نن که به‌رده‌وام ده‌بین له مانگرتنه‌که‌مان. ئه‌و چوار زیندانییه سیاسییه کورده که له زیندانی قزڵحیساری شاری که‌ره‌ج زیندانی کراون و بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه ئێستا له رووی ته‌ندرووستییه‌وه له ره‌وشێکی زۆر خراپدان و ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌شیان به‌لاوه سه‌خته و تووشی زۆرێک ئازاری جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه. ئه‌م زیندانییانه دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بڕیاری ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه و رێگه‌شیان پێ نه‌دراوه پارێزه‌ر بۆ خۆیان ده‌ستیشان بکه‌ن له رۆژی ١٣ی گه‌ڵاڕێزانه‌وه وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌بڕین مانیان گرتووه له خواردن. هاوکات که‌س و کاری ئه‌و چوار زیندانییه سیاسییه‌ش له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ رۆڵه‌کانیان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کردووه و داوا ده‌که‌ن بڕیاری له‌سێداره‌دان هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
![201411313924476988851_%DA%86%D9%87%D8%A7%D8%B1-%D8%B2%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D8%A8%DB%8C-%D8%AF%D8%B1-%D9%82%D8%B2%D9%84%D8%AD%D8%B5%D8%A7%D8%B1-%DA%A9%D8%B1%D8%AC](http://www.mojahedin.org/images/2014/201411313924476988851_%DA%86%D9%87%D8%A7%D8%B1-%D8%B2%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D8%A8%DB%8C-%D8%AF%D8%B1-%D9%82%D8%B2%D9%84%D8%AD%D8%B5%D8%A7%D8%B1-%DA%A9%D8%B1%D8%AC.jpg)
به‌رده‌وام ده‌بین له مانگرتنه‌که‌مان..
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، چوار زیندانیی سیاسیی کورد (حامید ئه‌حمه‌دی، که‌ماڵ مه‌ولایی، جه‌مشید دێهقانی و جه‌هانگیر دێهقانی) راده‌گه‌یه‌نن که به‌رده‌وام ده‌بین له مانگرتنه‌که‌مان. ئه‌و چوار زیندانییه سیاسییه کورده که له زیندانی قزڵحیساری شاری که‌ره‌ج زیندانی کراون و بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه ئێستا له رووی ته‌ندرووستییه‌وه له ره‌وشێکی زۆر خراپدان و ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌شیان به‌لاوه سه‌خته و تووشی زۆرێک ئازاری جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه. ئه‌م زیندانییانه دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بڕیاری ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه و رێگه‌شیان پێ نه‌دراوه پارێزه‌ر بۆ خۆیان ده‌ستیشان بکه‌ن له رۆژی ١٣ی گه‌ڵاڕێزانه‌وه وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌بڕین مانیان گرتووه له خواردن. هاوکات که‌س و کاری ئه‌و چوار زیندانییه سیاسییه‌ش له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ رۆڵه‌کانیان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کردووه و داوا ده‌که‌ن بڕیاری له‌سێداره‌دان هه‌ڵوه‌شێته‌وه.