وریایی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: له ماوه‌ی دوو حه‌فته له ئێران ٤٠ که‌س ئێعدام کراون
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ زیاد بوونی ئێعدامه‌کان له ئێران وریایی دا و رایگه‌یاند، ته‌نیا له‌ماوه‌ی دوو حه‌فته
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ زیاد بوونی ئێعدامه‌کان له ئێران وریایی دا و رایگه‌یاند، ته‌نیا له‌ماوه‌ی دوو حه‌فته ٤٠ که‌س له ئێران ئێعدام کراون که ٣٣ که‌سیان له حه‌فته‌ی رابردوو له سێداره دراون. به پێی وته‌ی جێگری به‌رێوه‌به‌ری رۆژهه‌لات و ئافریقای باکووری لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، زیاد بوونی ئێعدامه‌کان له ئێران له ماوه‌ی مانگی رابردوو نیگه‌ران که‌ره، له کاتێکدا رژێمی تاران هه‌وڵ ده‌دات که رواڵه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی بگۆرێت ئێعدامه‌کانی زیاد کردووه که ئه‌م هه‌وڵه‌ی رژێم بێ سووده. به‌رێوه‌بردنی حوکمی ئێعدام پێشێلکاری مافی ژیانی هه‌ر ئینسانێکه و سزاێکی بێره‌حمانه و دژه مرۆڤانه‌یه. جێگه‌ی باسه که لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی خوازیاری راگرتنی هه‌ر چی زوتری ئه‌م ئێعدامانه‌یه.