lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

لاوێکی سەرپێڵی زەهاو لەخاکی سووریەدا کوژرا

لاوێکی سەرپێڵی زەهاو لەخاکی سووریەدا کوژرا

لاوێکی کورد لەشەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ناوخۆیی سووریادا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شەڕ و پێکدادانەکانی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵەی بە ناوی عەلی کەرەمی کوڕی "حەسەن"‌ی لێکەوتەوە. بەوتەی دانیشتوانی ناوچەکە، ئەو لاوە کوردە لەلایەن گرووپە سەلەفییەکانەوە بە مەبەستی شەڕ رادەهێنرێن و رەوانەی سووریە دەکرێن. هاوکات دەگوترێت، سپای قودسی حکوومەتی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە ئاگاداری هەڵسووکەوتی گرووپە سەلەفییەکانە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە وڵاتی ئێراندا نەمێنن، نەتەنیا هیچ بەربەستێکیان بۆ دروست ناکات، بەڵکوو هاوکاریشیان دەکات. عەلی کەرەمی مانگی پێشوو رەوانەی سووریا کرابوو و رێکەوتی ٢٣‌ی بەفرانبار هەواڵی کوژرانەکەی بە بنەماڵەی لەسەرپێڵ دراوە. زۆربەی هاووڵاتییانی کورد لە سەرپێڵ زەهاو سوننی مەزهەبن و ناوەندە ئەمنیەتییەکان بەتایبەت حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا بە هاوکاری گرووپە سەلەفییەکان ژمارەیەکک لەلاوەکان دەسنیشان و لەژێر ناوی "جیهاد"‌دا رەوانەی سووریەیان دەکەن. بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەولاوە سەرپێڵی‌یە لە شەڕی سووریەدا لە کاتێک دایە کە کۆتاییەکانی حەفتەی رابردوو، بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لە هەڵوێستێکی جێی تێڕاماندا داوای لە ناوەندە ئەمنیەتیەکان کردبوو، هەڵسوکەوتی توند لەگەڵ گرووپە سەلەفییەکان بکەن

300x180x17883.jpg.pagespeed.ic.LjSvGRkoaO لاوێکی کورد لەشەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ناوخۆیی سووریادا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شەڕ و پێکدادانەکانی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵەی بە ناوی عەلی کەرەمی کوڕی "حەسەن"‌ی لێکەوتەوە. بەوتەی دانیشتوانی ناوچەکە، ئەو لاوە کوردە لەلایەن گرووپە سەلەفییەکانەوە بە مەبەستی شەڕ رادەهێنرێن و رەوانەی سووریە دەکرێن. هاوکات دەگوترێت، سپای قودسی حکوومەتی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە ئاگاداری هەڵسووکەوتی گرووپە سەلەفییەکانە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە وڵاتی ئێراندا نەمێنن، نەتەنیا هیچ بەربەستێکیان بۆ دروست ناکات، بەڵکوو هاوکاریشیان دەکات. عەلی کەرەمی مانگی پێشوو رەوانەی سووریا کرابوو و رێکەوتی ٢٣‌ی بەفرانبار هەواڵی کوژرانەکەی بە بنەماڵەی لەسەرپێڵ دراوە. زۆربەی هاووڵاتییانی کورد لە سەرپێڵ زەهاو سوننی مەزهەبن و ناوەندە ئەمنیەتییەکان بەتایبەت حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا بە هاوکاری گرووپە سەلەفییەکان ژمارەیەکک لەلاوەکان دەسنیشان و لەژێر ناوی "جیهاد"‌دا رەوانەی سووریەیان دەکەن. بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەولاوە سەرپێڵی‌یە لە شەڕی سووریەدا لە کاتێک دایە کە کۆتاییەکانی حەفتەی رابردوو، بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لە هەڵوێستێکی جێی تێڕاماندا داوای لە ناوەندە ئەمنیەتیەکان کردبوو، هەڵسوکەوتی توند لەگەڵ گرووپە سەلەفییەکان بکەن

10 ساڵ و 6 مانگ و 8 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاوێکی سەرپێڵی زەهاو لەخاکی سووریەدا کوژرا

لاوێکی سەرپێڵی زەهاو لەخاکی سووریەدا کوژرا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر