lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە بوونە قوربانی

دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە بوونە قوربانی

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوو کۆڵبەری دیکەی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵ"ی سەربە شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار بوون. کاتژمێر ٩ی شەوی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی رێبەندان دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و ئێراق لە سنووری شاری بانە بۆ هەرێمی کوردستان، تووشی کەمئەندامی و برینداری بوون. شایەتحاڵیک راگەیاندØ› لە نزیک خاڵی سنووریی بانە مینێک لەژێر لاقی کۆڵبەرێک بەناوی فوئاد رۆستەمی تەمەن ١٩ ساڵ تەقییەوە و بەو هۆیەوە لاقی راستەی لەدەست داوە. فوئاد رۆستەمی کوڕی رەشید و خەڵکی گوندی ساڵحاوای سەربە شاری سەقز بووە و بۆ چارەسەریی برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان خراوەتە ژێر چاوەدێریی پزیشکییەوە. هه‌روه‌ها ئەو شایەتحاڵە گوتیشی کۆڵبەرێکی دیکەش بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینە دەستی بەتوندی بریندار بووە و لەلایەن کۆڵبەرەکانی دیکەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە راگویزراوە.جێگه‌ی باسه‌ که‌ له‌ کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵیش کۆڵبەرێکی دیکەی کوردی خەڵکی گوندی ساڵحاوای سەربە شاری سەقز بەناوی "خالید" و کوڕی محەممەد، کە لە خاڵی سنووریی "سەیرانبەند"ی بانە سەرقاڵی کۆڵبەری بوو، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا.

300x180x17990.jpg.pagespeed.ic.65Gz-yUuURبەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوو کۆڵبەری دیکەی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵ"ی سەربە شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار بوون. کاتژمێر ٩ی شەوی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی رێبەندان دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و ئێراق لە سنووری شاری بانە بۆ هەرێمی کوردستان، تووشی کەمئەندامی و برینداری بوون. شایەتحاڵیک راگەیاندØ› لە نزیک خاڵی سنووریی بانە مینێک لەژێر لاقی کۆڵبەرێک بەناوی فوئاد رۆستەمی تەمەن ١٩ ساڵ تەقییەوە و بەو هۆیەوە لاقی راستەی لەدەست داوە. فوئاد رۆستەمی کوڕی رەشید و خەڵکی گوندی ساڵحاوای سەربە شاری سەقز بووە و بۆ چارەسەریی برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان خراوەتە ژێر چاوەدێریی پزیشکییەوە. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئەو شایەتحاڵە گوتیشی کۆڵبەرێکی دیکەش بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینە دەستی بەتوندی بریندار بووە و لەلایەن کۆڵبەرەکانی دیکەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە راگویزراوە.جێگه‌‌‌ی باسه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵیش کۆڵبەرێکی دیکەی کوردی خەڵکی گوندی ساڵحاوای سەربە شاری سەقز بەناوی "خالید" و کوڕی محەممەد، کە لە خاڵی سنووریی "سەیرانبەند"ی بانە سەرقاڵی کۆڵبەری بوو، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا.

10 ساڵ و 6 مانگ و 5 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە بوونە قوربانی

دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە بوونە قوربانی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر