لە درێژەی دەستبەسەر کردن و لێپرسینەوە لە چالاکانی مەزهەبی و ئایینیی کورد، چالاکێکی مەزهەبی لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێکرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› سەیوان شەریفی چالاکی مەزهەبی و ئەندامی مەکتەب قورئان، رۆژی ٢٠ ی مانگی بەفرانبار لە دووکانەکەی خۆیدا لە مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا. سەیوان شەریفی چالاکی مەزهەبی و ئەندامی مەکتەب قورئان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا
بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو چالاکە مەزهەبییە لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا، لەلایەن ئەو هێزانەوە سووکایەتی و بێحورمەتی پێکراوە و بە زەبری لێدان سوار ماشێنیان کردووە.جێگهی باسه که ماڵپەڕی مەکتەب قورئان لەو پەیوەندییەدا بڵاوی کردۆتەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەو چالاکە مەزهەبییەیان راگەیاندووە، پەیوەندیی خۆی لەگەڵ مەکتەب قورئانی کوردستان بپچڕێنێ.