lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سالۆنی وەرزشیی ژنانی جوانرۆ داخرا و کرایە مۆبڵ فرۆشی

سالۆنی وەرزشیی ژنانی جوانرۆ داخرا و کرایە مۆبڵ فرۆشی

ساڵۆنی وەرزشیی "حیجاب" تایبەت بە وەرزشی کچان و ژنان لە شاری جوانڕۆ داخرا و شوێنەکەشی کرایە فرۆشگەی مۆبڵ فرۆشی

300x180x18029.jpg.pagespeed.ic.mM7tNUeQTuبەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ›ساڵۆنی وەرزشیی ژنانی شاری جوانڕۆ پاش ١٠  ساڵ کاری راهێنان و پەروەردەی وەرزشکاران، بەرەوڕووی داخران بوویەوە و لە ئیستادا شاری جوانڕۆ ساڵۆنی وەرزشیی تایبەت بە ژنانی تێدا نییە. دەگوترێت کە ئەو ساڵۆنە وەرزشییە لە ئێستادا بۆ ماوەی ٢ حەفتە بە شێوەی ئیجارەیی کراوە بە پیشانگەی مۆبل و بەو هۆیەوە سانسی (کاتی دابەش کراو) ٢١ تیمی وەرزشیی ئازاد و ١٢ سانسی لێژنەی وەرزشی بەستێکباڵ و والیباڵ بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە. دەگوترێت کە ئەو ساڵۆنە بە بڕی ٢ ملیۆن تمەن بۆ ماوەی دوو حەفتە بە ئیجارە دراوە و بە وەرزشکاران و لێژنە وەرزشییەکانیان راگەیاندووە لە ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕین، بەرەوڕووی دەرکران دەبنەوە. لەو ساڵۆنە وەرزشییەدا چەندین راهێنەری وەکوو بەیان مەحموودی، فەریبا ئەحنەدی، گەلاوێژ محەممەدی، ماریا کەریمی، لەیلا غەفووری و خانمی ساڵحی سەرقاڵی راهێنانی ژنان و کچانی وەرزشکار بوون و لە ماوەی ١٠  ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠  وەرزشکار و یاریزانیان بۆ تیمی میللیی ئێران پەروەردە کردووە. به‌‌‌ پێی ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رەوتی "سەلەفیی جیهادی" لەشاری جوانرۆ بە شێوەیەکی بەرین پەرەی ستاندووە و بە بڕوای زۆربەی هاووڵاتییان، داخرانی ئەو ساڵۆنە وەرزشییە لەژێر فشاری سەلەفییەکانی جوانڕۆدا، بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە. زۆربەی هاووڵاتییانی شاری جوانڕۆ لەو باوەڕەدان، ئەم سەلەفییانە بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە مەبەستی فشارهێنان و ئازاردانی هاووڵاتییان، پشتیوانی و یارمەتی دەکرێن.

10 ساڵ و 6 مانگ و 1 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سالۆنی وەرزشیی ژنانی جوانرۆ داخرا و کرایە مۆبڵ فرۆشی

سالۆنی وەرزشیی ژنانی جوانرۆ داخرا و کرایە مۆبڵ فرۆشی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر