lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

قوتابیانی مەریوانی بەنیشانەی هاودەردەی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆیان تاشی

قوتابیانی مەریوانی بەنیشانەی هاودەردەی لەگەڵ

قوتابیانی مەریوانی دوابەدوای هەڵوێستی مامۆستای کوردی قوتابخانەی شێخ شەڵتووتی مەریوان لەمەڕ هاودەردی لەگەڵ قوتابییەکەی تووشبوو بە شێرپەنجە، سەرجەم قوتابیانی پۆلی دووەمی سەرەتایی ئەو قوتابخانەیە سەری خۆیان تاشی. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، قوتابیانی مامۆستا محەممەدعەلی‌محەممەدیان لە مەریوان هەڵوێستێکی ئینسانیان لەخۆیان نیشان داو هاودەردی خۆیان لەگەڵ هاوپۆلەکەیان "ماهان" دەربڕی. ماوەیەک لەمەوبەریش مامۆستا محەممەد بەنیشانەی هاودەردی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆی تاشی و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردبوویەوە. ئەو مامۆستا کوردە نووسیبووی: " سەری من و ماهان بە قژە سەر حەساسە" و هەر بۆیە منیش تاشیومە. بەوتەی کەسانی ئاگادار، سەرەڕای ئەوەی مامۆستا محەممەد عەلەی محەممەدی داوای لەقوتابیان کردووە کە بەو وەرزەی سەرمایە سەری خۆیان نەتاشن و ئەگەری ئەوە هەیە تووشی نەخۆشی ببن، بەڵام قوتابیان هاودەردی لەگەڵ هاوپۆلەکەیان بۆ گرینکتر بووە و سەری خۆیان تاشیوە. محەممەد عەلی محەممەدیان خەڵکی شاری مەریوانە و زیاتر لە ٢٠  ساڵ پێشینەی وانە وتنەوەی لە قوتابخانەکاندا هەیە و زۆربەی تەمەنی مامۆستایەتیشی لە گوندەکان بەسەر بردووە. بەپێی ئاماری بەشی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئوستانی کوردستان، لەحاڵی حازردا یەک هەزار و ٥٢٨ تووشبووی شێرپەنجە لەئوستانی کوردستان‌دا هەیە.

300x180x18053.jpg.pagespeed.ic.hQ_kTHzFCRقوتابیانی مەریوانی دوابەدوای هەڵوێستی مامۆستای کوردی قوتابخانەی شێخ شەڵتووتی مەریوان لەمەڕ هاودەردی لەگەڵ قوتابییەکەی تووشبوو بە شێرپەنجە، سەرجەم قوتابیانی پۆلی دووەمی سەرەتایی ئەو قوتابخانەیە سەری خۆیان تاشی.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، قوتابیانی مامۆستا محەممەدعەلی‌محەممەدیان لە مەریوان هەڵوێستێکی ئینسانیان لەخۆیان نیشان داو هاودەردی خۆیان لەگەڵ هاوپۆلەکەیان "ماهان" دەربڕی. ماوەیەک لەمەوبەریش مامۆستا محەممەد بەنیشانەی هاودەردی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆی تاشی و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردبوویەوە. ئەو مامۆستا کوردە نووسیبووی: " سەری من و ماهان بە قژە سەر حەساسە" و هەر بۆیە منیش تاشیومە.
بەوتەی کەسانی ئاگادار، سەرەڕای ئەوەی مامۆستا محەممەد عەلەی محەممەدی داوای لەقوتابیان کردووە کە بەو وەرزەی سەرمایە سەری خۆیان نەتاشن و ئەگەری ئەوە هەیە تووشی نەخۆشی ببن، بەڵام قوتابیان هاودەردی لەگەڵ هاوپۆلەکەیان بۆ گرینکتر بووە و سەری خۆیان تاشیوە. محەممەد عەلی محەممەدیان خەڵکی شاری مەریوانە و زیاتر لە ٢٠  ساڵ پێشینەی وانە وتنەوەی لە قوتابخانەکاندا هەیە و زۆربەی تەمەنی مامۆستایەتیشی لە گوندەکان بەسەر بردووە. بەپێی ئاماری بەشی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئوستانی کوردستان، لەحاڵی حازردا یەک هەزار و ٥٢٨ تووشبووی شێرپەنجە لەئوستانی کوردستان‌دا هەیە.

10 ساڵ و 6 مانگ و 20 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

قوتابیانی مەریوانی بەنیشانەی هاودەردەی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆیان تاشی

قوتابیانی مەریوانی بەنیشانەی هاودەردەی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆیان تاشی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر