lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

یادی شاعیرێکی کۆچکردووی مەریوانی بە چالاکیی ژینگەپارێزی بەرز راگیرا

یادی شاعیرێکی کۆچکردووی مەریوانی بە چالاکیی ژینگەپارێزی بەرز راگیرا

لەشاری مەریوان بە مەبەستی رێزلێنان لە شاعیری کۆچکردوو " ئەنوەر هوژەبری" چالاکییەکی بەڕوو چاندن بەڕێوەچوو. بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٥‌ی رێبەندان چالاکانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزیی شاری مەریوان لە نزیک گۆرستانی داسێرانی ئەو شارە، نزیک بە ١٥ کیلۆ تۆوی "بەڕوو"‌یان چاند. ئەو بەڕوو چاندنە بە نیشانەی رێزگرتن لە شاعێری کۆچکردوو "ئەنوەر هوژەبری" کە مانگی رەزبەری ئەمساڵ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لەژیان کرد، بەڕێوەچووە. ئەنوەر هوژەبری نووسەر و وەرگێڕ و چالاکی فەرهەنگیی کورد، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لەگوندی "کانی میران"ی سەر بەشاری مەریوان لەدایک بووە و لە ماوەی تەمەنی‌فەرهەنگی خۆیدا دەیان وتاری ئەدەبی و رەخنەیی لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی نووسیوە و و لەساڵی ١٣٨١ی هەتاوییەوە لەتاران وەکوو میدیاکار لە ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران کاری دەکرد. ماوەی مانگێک لەمەوبەریش نزیک بە ١٥٠ ٠  تۆوی دار بەڕوو، بادام و پستە لەبەرزاییەکانی چیای "یەڵەوەڕ"‌لەلایەن لاوانی شاری روانسەر و ئەنجومەنی "چرۆ"‌وە چێندرابوو.

500x325x18077.jpg.pagespeed.ic.2Rf02YMX2V لەشاری مەریوان بە مەبەستی رێزلێنان لە شاعیری کۆچکردوو " ئەنوەر هوژەبری" چالاکییەکی بەڕوو چاندن بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٥‌ی رێبەندان چالاکانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزیی شاری مەریوان لە نزیک گۆرستانی داسێرانی ئەو شارە، نزیک بە ١٥ کیلۆ تۆوی "بەڕوو"‌یان چاند.
ئەو بەڕوو چاندنە بە نیشانەی رێزگرتن لە شاعێری کۆچکردوو "ئەنوەر هوژەبری" کە مانگی رەزبەری ئەمساڵ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لەژیان کرد، بەڕێوەچووە.
ئەنوەر هوژەبری نووسەر و وەرگێڕ و چالاکی فەرهەنگیی کورد، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لەگوندی "کانی میران"ی سەر بەشاری مەریوان لەدایک بووە و لە ماوەی تەمەنی‌فەرهەنگی خۆیدا دەیان وتاری ئەدەبی و رەخنەیی لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی نووسیوە و و لەساڵی ١٣٨١ی هەتاوییەوە لەتاران وەکوو میدیاکار لە ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران کاری دەکرد. ماوەی مانگێک لەمەوبەریش نزیک بە ١٥٠ ٠  تۆوی دار بەڕوو، بادام و پستە لەبەرزاییەکانی چیای "یەڵەوەڕ"‌لەلایەن لاوانی شاری روانسەر و ئەنجومەنی "چرۆ"‌وە چێندرابوو.

10 ساڵ و 10 مانگ و 16 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی شاعیرێکی کۆچکردووی مەریوانی بە چالاکیی ژینگەپارێزی بەرز راگیرا

یادی شاعیرێکی کۆچکردووی مەریوانی بە چالاکیی ژینگەپارێزی بەرز راگیرا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر