رێژەی ژنانی ئالودە بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران چەندە?
سکرتێری گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئێران ئاشکرایکردووە، کە ژنانی ئالودە بوو بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران زۆرە. بەپێی هەواڵێکی ههواڵدهری حکومهتی مێهر، زەهرا بنیانیان سکرتێری گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئێران رایگەیاندووە" رێژەی ئالودە بون لە نێوان ژنانی ئێراندا ١٠ %". ههروهها لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، ئەو بەرپرسە حکومییەی ئێران ئاماژەشی بەوە داوە، بە پێی ئامارێک ئەوە پیشاندراوە، زۆرترین ژنانی ئالودە بوو لە تەمەنی (٢٠ _٣٦) ساڵیدان.هەروەها ئەو ژنانەی کە لە شارە گەورەکاندا دەژین زیاتر رێژەی ئالودەبونیان تێدایە تاوەکو ئەوانەی لە لادێکاندا دەژین. لە لایەکی دیکەشەوە سەرۆکی رووبەرووبونەوەی ماددەی هۆشبەر عەبد رەزا رەحمانی ئاشکرایکردووە ٣٢٥ هەزار کەسی ئالودە بە ماددەی هۆشبەر لە ئێراندا هەیە.
سکرتێری گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئێران ئاشکرایکردووە، کە ژنانی ئالودە بوو بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران زۆرە.
بەپێی هەواڵێکی ههواڵدهری حکومهتی مێهر، زەهرا بنیانیان سکرتێری گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئێران رایگەیاندووە" رێژەی ئالودە بون لە نێوان ژنانی ئێراندا ١٠ %". ههروهها لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، ئەو بەرپرسە حکومییەی ئێران ئاماژەشی بەوە داوە، بە پێی ئامارێک ئەوە پیشاندراوە، زۆرترین ژنانی ئالودە بوو لە تەمەنی (٢٠ _٣٦) ساڵیدان.هەروەها ئەو ژنانەی کە لە شارە گەورەکاندا دەژین زیاتر رێژەی ئالودەبونیان تێدایە تاوەکو ئەوانەی لە لادێکاندا دەژین. لە لایەکی دیکەشەوە سەرۆکی رووبەرووبونەوەی ماددەی هۆشبەر عەبد رەزا رەحمانی ئاشکرایکردووە ٣٢٥ هەزار کەسی ئالودە بە ماددەی هۆشبەر لە ئێراندا هەیە.