lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

٢٠ ٠  هیکتار لە سەرچاوە سروشتییەکانی کامیاران لە ئاگردا سووتاون

٢٠ ٠  هیکتار لە سەرچاوە سروشتییەکانی کامیاران لە ئاگردا سووتاون


ئەمساڵ ٢٠ ٠  هیکتار لە لەوەڕگەکانی شاری کامیاران لە ئوستانی کوردستان تووشی سووتان و لەناوچوون بوون.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› بەرپرسی سەرچاوە سرووشتییەکانی کامیاران رایگەیاندووە کە ئەمساڵ ٢٠ ٠  هیکتار لە لەوەڕگە و سەرچاوە سرووشتییەکانی ئەو شارە بە هۆی ئاگرەوە لە ناو چوون. بەوتەی ئیسماعیل پیروەندی، زۆرترین ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ لە لەوەڕگە دەرەجە دوو و سێیەکاندا هاتوونەتە ئاراوە ، بەڵام لە باسکردن لە چۆنێتی و هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەاوانە خۆی بواردووە. هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە، ئەمساڵ لە ٥٠  شوێنی شاری کامیاران حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراە. ئەو بەرپرسە حکوومییە لە وڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو خەسارانەی کەبەر ئەو لەوەڕگانە کەوتوون چ هەوڵێکتان داوە، رایگەیاندØ›" بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خەسارانە، کووتی شیمیایی و تۆوی گژوگیا بلاو کراونەتەوە. شاری کامیاران خاوەن ٣٥ هەزار هیکتار دارستان و نیوە دارستان و هەروەها ٩٥ هەزار هیکتار لەوەڕگەی دەرەجە یەک و دووە. پێشتر ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان هەواڵی تۆمارکردنی ٢٦٠  حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی لە ناوچە دارستانی و لەوەڕگەکانی مەریوان و سەوڵاوای بڵاو کردبوویەوە. بە وتەی بەرپرسی رێکخراوی ژینگەی ئێران، یەک لە سەر سێی خەڵکی ئێران لەژیر کاریگەری زیانەکانی تایبەت بە ژینگەدان. مەحبووبە ئیبتکار دەڵێ، کاردانەوەی ژینگە پارێزیی ئێران لە ماوەی ٨ تا ١٠  ساڵی رابردوودا لە پلەی ٦٣ی جیهانییەوە بۆ پلەی ١١٤ی جیهانی دابەزیو18086

10 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٢٠ ٠  هیکتار لە سەرچاوە سروشتییەکانی کامیاران لە ئاگردا سووتاون

٢٠ ٠  هیکتار لە سەرچاوە سروشتییەکانی کامیاران لە ئاگردا سووتاون


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر