پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی دانا لەنجاواییدا، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› دانا لەنجاوایی چالاکی خوێندکاری و مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، کە رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی رێبەندان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، هەتا ئێستا شوێنی راگیران و چارەنووسی روون نەبۆتەوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو چالاکە خوێندکارییە راگەیاندووهØ› کەسوکاری دانا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەردەوام سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانیان کردووە، بەڵام مەئموورانی لە دانی زانیاری بە بنەماڵەکەی خۆیان بواردووە. جێگهی باسه که، دانا لەنجاوایی بەهۆی چالاکییەکانییەوە، لە مانگی بانەمەڕی ١٣٨٩ی هەتاویدا لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوانەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی حوکم درابوو.
دوابەدوای دەستبەسەر کرانی دانا لەنجاوایی چەندین چالاکی خوێندکاری و مەدەنیی شاری مەریوان بانگهێشتی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و بەرەوڕووی لیپرسینەوە بوونەوەو رۆژی سێشەممەی رابردوو رێکەوتی ٨ی رێبەندان سێ خوێندکاری زانکۆی پەیامنووری مەریوان بەناوەکانی مەیسەم جوانمیری، دانا ئەمینی و سۆران راوش لە خوێندن بێبەش کران.