lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سێ‌ لاوی کورد له‌ به‌نداوی "دێرک"ی سه‌ڵماس‌ خنکان

سێ‌ لاوی کورد له‌ به‌نداوی
ئا: ف.م

سێ‌ هاووڵاتیی شاری سه‌ڵماس له‌ کاتی مه‌له‌ کردن له‌ به‌نداوی "درێک"ی ئه‌و شاره‌دا خنکان. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا: ئازاد عومه‌ری و ره‌سوول عومه‌ری کور٠ی ده‌روێش و خه‌ڵکی ئاوایی "جنگسر" هاورێ‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌ی خه‌ڵکی ئاوایی مامه‌ند له‌ کاتی مه‌له‌ کردن له‌ به‌نداوی دێرکی سه‌ڵماس گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

 ئه‌و هاووڵاتییه‌که‌ی دیکه‌ هه‌تا ئێستا شوناسی روون نه‌بۆته‌وه‌. ته‌رمی ئه‌و سێ‌ لاوه‌ به‌ هاوکاریی خه‌ڵکی له‌ به‌نداوی "دێرک" ده‌رهێنراون. به‌ وته‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هۆکاره‌کانی خنکان و گیان له‌ده‌ست دانی هاووڵاتییان له‌ به‌نداوه‌کانی ده‌وروبه‌ری ورمێ بریتیتن له‌: نه‌بوونی هێمای وریاکه‌ره‌وه‌، دیاری نه‌کردنی شوێنی قوول و مه‌ندی به‌نداوه‌که‌، نه‌بوونی مه‌له‌وانی شاره‌زا و هێزی فریاگوزاری و هه‌روه‌ها ناشاره‌زایی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ تێیدا مه‌له‌ ده‌که‌ن.





2358


11 ساڵ و 9 مانگ و 7 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێ‌ لاوی کورد له‌ به‌نداوی "دێرک"ی سه‌ڵماس‌ خنکان

سێ‌ لاوی کورد له‌ به‌نداوی "دێرک"ی سه‌ڵماس‌ خنکان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر