باوکی یەکێک لە کچانی شیناوێ: کچەکەم ناوێرێ سەیری ئاوێنە بکات
به پێی راپۆرتی ههواڵدهرییهکان، باوکی یەکێک لە کچانی گوندی شیناوێ کە ساڵی رابردوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکەیان سوتان رایگەیاند “کچەکەم لە باری رۆحییەوە دۆخێکی نالەباری هەیە و ناوێرێ سەیری ئاوێنە بکاتâ€. مەولود تاهیرئابادی باوکی ئارەزوو راگەیاندوە کە کچەکەم دۆخی رۆحی خراپە و لە گەڵ وێنەکانی منداڵیدا دەژیت و خۆزگە دەمتوانی بیگەڕێمەوە بۆ رابردو بەر بە روداوی ئاگرتێبەربونی قوتابخانەی شیناوێ بگرم. ههروهها باوکی ئارەزوو رونیکردەوە کە ٤٠ %ی جەستەی کچەکەی لە ئاگردا سوتاوە و ١٠ ٠ %ی روخساریشی سوتاوە و پزیشکەکان رایانگەیاندوە لە باشترین حاڵەتدا دەتوانن ٥٠ %ی چاک بکەنەوە. جێگهی باسه که ناوبراوو حکومەتی لە بەرامبەر چارەسەرکردنی کچانی شیناوێ بەکەمتەرخەم زانیوە، رایگەیاندوە “من چۆن دەتوانم جوانی روخساری کچەکەم بگەڕێنمەوە ? کێ وڵامدەرەâ€. ئەو باوکە کوردە هەروەها وتویەتی کەسێک ناتوانێ لە هەستی من وەکوو باوکێک تێبگات ناشتوانێ هیچ بۆ باشتربونی کچەکەم بکات، بەڵام بەو حاڵەشەوە نا ئومید نابم و ئەرکی باوک بونی خۆم بە جێ دەگەیەنم.
به پێی راپۆرتی ههواڵدهرییهکان، باوکی یەکێک لە کچانی گوندی شیناوێ کە ساڵی رابردوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکەیان سوتان رایگەیاند “کچەکەم لە باری رۆحییەوە دۆخێکی نالەباری هەیە و ناوێرێ سەیری ئاوێنە بکات”. مەولود تاهیرئابادی باوکی ئارەزوو راگەیاندوە کە کچەکەم دۆخی رۆحی خراپە و لە گەڵ وێنەکانی منداڵیدا دەژیت و خۆزگە دەمتوانی بیگەڕێمەوە بۆ رابردو بەر بە روداوی ئاگرتێبەربونی قوتابخانەی شیناوێ بگرم. ههروهها باوکی ئارەزوو رونیکردەوە کە ٤٠ %ی جەستەی کچەکەی لە ئاگردا سوتاوە و ١٠ ٠ %ی روخساریشی سوتاوە و پزیشکەکان رایانگەیاندوە لە باشترین حاڵەتدا دەتوانن ٥٠ %ی چاک بکەنەوە. جێگهی باسه که ناوبراوو حکومەتی لە بەرامبەر چارەسەرکردنی کچانی شیناوێ بەکەمتەرخەم زانیوە، رایگەیاندوە “من چۆن دەتوانم جوانی روخساری کچەکەم بگەڕێنمەوە ? کێ وڵامدەرە”. ئەو باوکە کوردە هەروەها وتویەتی کەسێک ناتوانێ لە هەستی من وەکوو باوکێک تێبگات ناشتوانێ هیچ بۆ باشتربونی کچەکەم بکات، بەڵام بەو حاڵەشەوە نا ئومید نابم و ئەرکی باوک بونی خۆم بە جێ دەگەیەنم.