لە درێژەی زیادبوونی تاوان و تاوانکاری و توندوتیژی لە ئوستانی کرماشان، باوکێک دوو منداڵی کەم تەمەنی خۆی کوشت.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› باوکێکی کوردی خەڵکی شاری سەنقوڕ منداڵێکی تەمەن ٣ مانگەی خۆی لە رێگەی دەرخوارددانی ماددەی هۆشبەر و منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵەشی لەر ێگەی هەڵواسینەوە کوشت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باوکی ئەو دوو منداڵە کەسێکی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان بووە و بەو هۆیەوە ئەو دوو منداڵەی خۆی کوشتووە. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو باوکە پاش کوشتنی منداڵەکانی، لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. دەگوترێت، ئەو باوکە نووسراوەیەکی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە و هۆکاری کوشتنی ئەو دوو کوڕە منداڵەی خۆی بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندۆتەوە.