به پێی راپۆرتی ههواڵدهرییهکان، ١٤ ناوەندی مافی مرۆڤ و ژمارەیەکی بەرچاو لەچالاکانی مافی مرۆڤ، کەسایەتیی سیاسیی، فەرهەنگی و رۆژنامەنووس لەبەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆیان لەمەڕ چوونە سەرەوەی رێژەی ئێعدامەکان لەئێران دەربڕیوە.
لەبەشێکی ئەو بەیانییەدا هاتووە: ئەمرۆکە داواکاری " هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە" و ئازاد کردنی زیندانیانی سیاسیی بۆتە پرسێکی گرینگ لە خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران. لەدرێژەی بەیانییەکەدا هاتووە، حکوومەتی ئێران رۆژانە دەستی بە خوێنی چەندین کەس سوور دەبێو دوایین حاڵەتیش لەئێعدامەکان، لەسێدارەدانی ٢٣ کەس و بۆ وێنە لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسیی و مەدەنیی عەرەب بوو. لە بەیاننامەکەدا نووسراوە، دوابەدوای دەرکردنی حوکمی سێدارە بۆ زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتیی کورد، ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەش ناویان بە ریزی چالاکانی کوردی مەحکووم بە ئێعدام زیاد بووە و بەم چەشنە ژمارەی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام گەیشتۆتە ٦٠ کەس. جێگهی باسه که ئەو چالاکانە باسیان لەوەش کردووە، بە درێژایی مێژوو حکوومەتی ئێستای ئێران، سەرکوت و ئەزیەت و ئازاری خەڵکی بە یەکێک لەرێگەکانی کۆنترۆڵی زانیوە، بەپێی یاساکانی مافی مرۆڤ، مافی ژیان سەرەتایترین مافی هەر مرۆڤێکەو ناکرێلە هیچ کەسێک زەوت بکرێ.
ئەو بەیاننامەیە، کە ١٠ ٠ کەس واژۆیان کردووە، باس لەوەش دەکات کە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی دەرخەری ئەوەیە کە حکوومەتی ئێران دەیهەوێلەو رێگایەوە کۆتایی بە چالاکانی ئەوان بێنێت، بێخەبەر لەوەی کە لەو رێگایەوە چالاکیی ئەوان بنبڕ ناکرێت.