هه‌موو رۆژێک ٨ که‌س به‌هۆی هه‌وای پیسی تارانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، به‌رپرسی کۆمیسیۆنی شارسازی له ئه‌نجومه‌نی شاره‌داری تاران رایگه‌یاند ساڵانه سێ هه‌زار که‌س له شاری تاران به هۆی پیسبونی هه‌واوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. محه‌مه‌د سالاری رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه رۆژانه له تاران هه‌شت که‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه ده‌مرن، ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ش رایگه‌یاندوه که پیسی که‌شوهه‌وا سه‌ره‌کیترین هۆکاری توشبوونه به‌شێرپه‌نجه. جێگه‌ی باسه که، سالاری ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندوه: به‌پێی ئاماره‌کانی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)، ئێران خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌یه له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستداو ته‌مه‌نی توشبوون به شێرپه‌نجه گه‌یشتوه‌ته خوار ٣٠ ساڵ.