کەبوودوەند جارێکی دیکە کاندیدی خەڵاتی ئاشتی "نۆبێل" کرا
ئەندامانی کوردی حیزبی سوسیالیستی چەپی نوروێژ، جارێکی دیکە محەممەد سەدیق کەبوودوەندیان کاندیدی خەڵاتی ئاشتی نوبێل کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، بۆ سێیەمین ساڵ کەبوودوەند چالاکی مافی مرۆڤ و بەرپرسی زیندانی کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لەوڵاتی نوروێژ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوبێل کاندیدا کرایەوە. ئەو کاندید کردنە و ناساندنە لەلایەن ئەندامان و نوێنەرانی حیزبی سوسیالیستی چەپی پارڵمانی نوروێژوە کاری بۆ کراوە و دەگوترێت زیاترین هەوڵەکان لەلایەن "کەریم ئەڵاوەیسی"یەوە بووە. خەڵاتی ئاشتی نوبێل یەکێک لەو شەش خەڵاتانەیە کە لەلایەن " ئالفێرد نوبێل" پیشەگەر و داهێنەری سوئێدییەوە دانراوە. ئەو خەڵاتە بۆ یەکەمین جار لەساڵی ١٩٠ ١ بە کاندیدەکان دراو هەموو ساڵێک رێوڕەسمەکەی لە ئۆسلۆ پایتەختی وڵاتی نوروێژ بەڕێوە دەچێت.محەممەد سەدیق کەبوودوەند، رۆژنامەنووس و سەرنووسەری حەفتەنامەی "پیام مردم" و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ دەستبەسەر و دوای ماوەیەک زیندانی و دەستبەسەری، لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە ١١ ساڵ زیندانی حوکم درا. کەبوودوەند لەماوەی دەستبەسەریدا لە زیندان "ئێڤین"ی تاران دوو جار تووشی جەڵتەی دڵ و جارێکیش تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە