زیندانییانی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێلەلایەن لێپرسراوانەوە لە مەرەخسی حەفتانە بێبەریی کراون و هەروەها زیندانییان کەڵک وەرگرتن لە تەلەفۆنیشیان لێقەدەغە کراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لێپرسراوانی زیندانی ناوەندی ورمێفشارییان خستۆتە سەر زیندانییان و ئێزنی چوونە مەرەخسیی حەفتانە و کەڵک وەرگرتن لە "کیوسک" تەلەفۆنیان پێنەداون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو فشارە بە هۆی دزەکردنی هەواڵی ئێعدامەکانی چەند رۆژی رابردووی ئەو زیندانە بۆ دەرەوە، خراوەتە سەر زیندانیان. سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، لێپرسراوانی زیندان وەکوو سزادانی زیندانییان ئەو هەڵوێستەیان بەرامبەر بە زیندانیان نواندووە. ئەو فشارە لەحاڵێکدایە، کە لە ماوەی ١٤ رۆژی رابردووە هەتا ئێستا (سەرەتای مانگی رێبەندان)، ١٠ هاووڵاتیی لە زیندانی ناوەندی ورمێلەسێدارەدراون و هەروەها دوو کەسی دیکەش بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکانیان رەوانەی قەرەنتیەنە کراون.