lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کەمتەرخەمیی پزیشکێک گیانی ژنێکی ٢٠  ساڵەی کوردی ستاند

کەمتەرخەمیی پزیشکێک گیانی ژنێکی ٢٠  ساڵەی کوردی ستاند


بەپێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، ژنێکی کورد به‌ ناوی، ئەسرین شەبرەندی تەمەن ٢٠  ساڵ و خەڵکی شاری نۆدشە، کە چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە خرابوویە ژێر چاوەدێریی پزیشکییەوە دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان کرا، پاش چەند کاتژمێر مانەوە لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.

بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شەبرەندی،ناوبراو پاش ٥ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە و لە کاتێکدا کیسەی منداڵدانەکەی دڕابوو، دوکتوری چاوەدێر بڕیار ئەدات کە منداڵەکە لە سکی دایکیدا و بە لێدانی دەرزی لەبار بەرێت. ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتیشی: پاش ئەوەی دوکتور (م. ر ) چەندین دەرزیی لە ئەستین و منداڵەکەی ناو سکی دا، باری تەندروستیی ئەسرین تێکچوو، لە کاتێکدا کەسوکاری ئەسرین خوازیاری راگوستنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی کرماشان بوونە، لەلایەن ئەو پزیشکەوە رێگرییان لێکراوە و تەنانەت گاڵتەشیان پێکراوە.ئەوەشی خستەڕوو، ئەسرین سکی ٥ مانگە بووەو لە ماوەی ئەو ٥ رۆژەی کە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە لەژێر چاوەدێریدا بوو، رۆژ لە دوای رۆژ باری تەندروستییەکەی بەرەو خراپ‌تر بوون دەچوو، بەڵام پزیشکی ناوبراو جگە لە دەرزێ لێدان هیچ کارێکی دیکەی بۆ باش بوونی باری تەندروستیی ئەسرن نەکرد. بنەماڵە و هاوسەری ئەسرین سکاڵایان لەسەر "م. ر" پزیشکی نەخۆشخانەی شاری پاوە تۆمار کردووەو خوازیاری بەدواداچوونی یاسایی لەمەڕ پەروەندەی گیان لەدەست دانی ئەو ژنە تەمەن ٢٠  ساڵەیە بوون، بەڵام هەتا ئێستا لێپرسینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە نەکراوە.300x180x18160.jpg.pagespeed.ic.9KdAdCR54w

10 ساڵ و 5 مانگ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەمتەرخەمیی پزیشکێک گیانی ژنێکی ٢٠  ساڵەی کوردی ستاند

کەمتەرخەمیی پزیشکێک گیانی ژنێکی ٢٠  ساڵەی کوردی ستاند


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر