ئێران له ساڵی ٢٠ ٠ ٩وه تا ئێسته ٣٣٣٢ که‌سی له سێداره داوه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، له ماوه‌ی ٥ ساڵی رابردوودا رژێمی ئاخوندی ئێران ٣٣٣٢ که‌سی له سێداره داوه.ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو و فه‌رمیی ناو حکومه‌ت و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌ست که‌وتووه. به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئه‌و راپۆرته ئاماره‌که ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که به ته‌قه‌ی گوله‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کاندا کوژراون، ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر له کۆڵبه‌رانی کورد له سه‌ر سنوره‌کان ده‌کوژرێن. جێگه‌ی باسه که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا له سێداره‌دانی چالاکوانانی سیاسی کورد له‌ناو زیندانه‌کانیرژێم له کوردستان و ئێران زیادی کردووه. له ئێسته‌دا زیاتر له ٢٠ چالاکوانی سیاسی کورد له زیندانه‌کانی رژێم چاوه‌ڕوانی له سێداره دان ده‌که‌ن.
ئێران له ساڵی ٢٠ ٠ ٩وه تا ئێسته ٣٣٣٢ که‌سی له سێداره داوه.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، له ماوه‌ی ٥ ساڵی رابردوودا رژێمی ئاخوندی ئێران ٣٣٣٢ که‌سی له سێداره داوه.ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو و فه‌رمیی ناو حکومه‌ت و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌ست که‌وتووه. به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئه‌و راپۆرته ئاماره‌که ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که به ته‌قه‌ی گوله‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کاندا کوژراون، ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر له کۆڵبه‌رانی کورد له سه‌ر سنوره‌کان ده‌کوژرێن. جێگه‌ی باسه که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا له سێداره‌دانی چالاکوانانی سیاسی کورد له‌ناو زیندانه‌کانیرژێم له کوردستان و ئێران زیادی کردووه.
له ئێسته‌دا زیاتر له ٢٠ چالاکوانی سیاسی کورد له زیندانه‌کانی رژێم چاوه‌ڕوانی له سێداره دان ده‌که‌ن.