قوتابخانەکانی ١٣ پارێزگای ئێران داخران
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان،بەهۆی بارینی بەفر‌و سەرما‌و سۆڵەی زۆرەوە قوتابخانە‌و ناوەندەکانی خوێندن لە ١٣ پارێزگای ئێران داخران.
ئەمرۆ سێ شەمە بەهۆی بەفر‌و سەرمای زۆر سەرجەم قوتابخانەکان لەپارێزگاکانی: هەمەدان، سیستان بەلوچستان، ئیسفەهان، خوراسان رەزەوی‌و باکور، گیلان، ناوەندیی، ئازەبایەجان رۆژئاوا، ئەردەبیل، گوڵستان، زەنجان داخران. جێگه‌ی باسه که ئەمەش لەکاتێکدایە کە سەرما‌و بەفر زیانێکی زۆری بە تۆڕی خزمەتگوزارییەکان لەوانە کارەبا‌و گاز گەیاندوە‌و ژیانی خەڵکی توشی کێشە کردوە و هه‌روه‌ها نه‌بوونی گازی شاری، زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی به‌ره‌و رووی ئاسته‌نگی کردووه‌ته‌وه و به‌رپرسانیش له ئاست ئه‌م کێشانه‌دا که‌مته‌ر خه‌من